English | Arabic | kurdish
Kurdish

هه‌واڵ

د.به‌رهه‌م ساڵح سه‌ردانی قه‌زای چۆمانی كردو هاوخه‌می سه‌رۆكی هه‌رێم و خۆی به‌خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ گه‌یاند

د.به‌رهه‌م ساڵح سه‌ردانی قه‌زای چۆمانی كردو هاوخه‌می سه‌رۆكی هه‌رێم و خۆی به‌خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ گه‌یاند
ئه‌مڕۆ 6/2/2012 به‌رێز د. به‌رهه‌م ساڵح له‌ قه‌زاى چۆمان به‌شداری پرسه‌ی رێباز ره‌حیم-ی كردو هاوخه‌می سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ...

زیاتر بخوێنه‌وه‌‌
 

به‌شداریكردن


  
Share

Press Office

د.بەرھەم و جەنەراڵ ئۆدێرنۆ تەئکیدیان لەپێکھێنانی حکومەتی نوێ کردەوە ‌
سەر لەئێوارەی دوێنێ 12/5/2010 لەشاری هەولێر د. بەرهەم ساڵح سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیکرد لەجەنەرال ئۆدێرنۆ فەرماندەی هێزەکانی ئەمریکا لەعیراق و سەبارەت بەدۆخی سیاسیی و ئەمنی عیراق گفتوگۆیان کرد.
لەو دیدارەدا هەردولا تەئکیدیان کردەوە کەپێویستە پەلە بکرێت لەپێکهێنانی حکومەتی تازەی عیراق بەشێوەیەک سەرجەم پێکهاتەکان بەهی خۆیان بزانن و بتوانێت گرفتە سیاسیی و ئەمنی و ئابووریەکان چارەسەبکات، جەختیشکرایەوە کەپێکهَنانی حکومەت و رێکخستنەوەی پرۆسەی سیاسیی لەچوارچێوەی دەستوورو بەرژەوەندی باڵای عیراق دەبێتە هۆکارێکی سەرەکی رێگە گرتن لەتوندوتیژی و مەرامی تیرۆرستان و تێپەڕاندنی ناکۆکی و کێشە سیاسیەکان.
هەروا هەماهەنگی کردنی هەموو لایەنەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرستان و دابینکردنی ژیانێکی ئارام و دوور لەتوندوتیژی بۆ هاووڵاتیان بەهۆکارێکی سەرەکی وسفکرا.

  
Share
 
« خلف
 
© به‌رهه‌م ساڵح @ 2012 | هه‌مو مافێکی پارێزراوه‌.