English | Arabic | kurdish
Kurdish

هه‌واڵ

د.به‌رهه‌م ساڵح سه‌ردانی قه‌زای چۆمانی كردو هاوخه‌می سه‌رۆكی هه‌رێم و خۆی به‌خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ گه‌یاند

د.به‌رهه‌م ساڵح سه‌ردانی قه‌زای چۆمانی كردو هاوخه‌می سه‌رۆكی هه‌رێم و خۆی به‌خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ گه‌یاند
ئه‌مڕۆ 6/2/2012 به‌رێز د. به‌رهه‌م ساڵح له‌ قه‌زاى چۆمان به‌شداری پرسه‌ی رێباز ره‌حیم-ی كردو هاوخه‌می سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ...

زیاتر بخوێنه‌وه‌‌
 

به‌شداریكردن


  
Share

Press Office

د.بەرهەم ساڵح کاری هاوبەش و هەماهەنگی لەگەڵ وەزیری پەروەردەو خوێندنی باڵا تاوتوێ دەکات

ئەمڕۆ ١٦/٥/٢٠١٠ لەتەلاری ئەنجومەنی وەزیران لەشاری هەولێر د. بەرهەم ساڵح سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەئامادەبوونی سەفین دزەیی وەزیری پەروەردە پێشوازیکرد لەد. حوسێن منیمنە وەزیری پەروەردەو خوێندنی باڵای لوبنان و وەفدێکی هاوڕێی.
سەرەتا وەزیری پەروەردەو خوێندنی باڵای لوبنان خۆشحاڵی وڵاتەکەی بەپەیوەندی لەگەڵ هەرێمی کوردستان نیشانداو رایگەیاند کەسەردانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ لوبنان کاریگەری ئیجابی هەبووە، ئامادەیی خۆیشی نیشاندا بۆ هەموو هەماهەنگی هاوکاریەک لەبواری خوێندن و خوێندنی باڵادا.
هەروا باس لەپرۆتۆکۆڵە کرا کەبڕیارە لەنێوان هەردوو وەزارەتی پەروەردەی هەرێم و لوبنان سەبارەت بەهاوکاری و بەیەکەوە کارکردن و ئەنجامدانی خول و بەرنامەی هاوبەش لەنێوان هەردولادا ئیمزا بکرێت.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان وێرای بەخێرهێنانی وەفدی میوان و دەستخۆشی ئیمزاکردنی پرۆتۆکۆلی هاوبەش، ویستی حکومەتی هەرێمیشی دوپاتکردوە سەبارەت بەپەرەپێدانی پەیوەندیەکانی لەگەڵ لوبنان، هەروا باسی لەوخاڵە هاوبەشانەش کرد کەهەردولا بەیەکەوە کۆدەکاتەوە، هەر لەدرێژەی ئەو دیدارەدا باس لەکێشەو گرفتەکانی بواری پەروەردەو خوێندن و شێوازی چارەسەریان کرا، لەوچوارچێوەیەدا گرنگی هەماهەنگی بەردەوام و ئەنجامدانی خول و ۆرک شۆپی هاوبەش بۆ سود وەرگرتن لەئەزموونی یەکتر دوپاتکرایەوە.
د. بەرهەم ئامادەیی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی بۆ هەموو کارئاسانیەک لەوبارەیەوە نیشاندا، ئاماژەی بەگرنگی دانی حکومەتی هەرێمیشدا بەبواری پەروەردەو خوێندنی باڵا، لەوبارەوەیەو وتی: لەبودجەی ئەمساڵدا پڕۆژەی توانسازی کوردستان و هەڵمەتێکی نیشتمانی بۆ دروستکردنی خوێندنگای هاوچەرخ یەکێکن لەئەولەویاتەکانی حکومەت، بەمەبەستی گەشەپێدانی ئەو دوو کەرتە گرنگەو چارەسەرکردنی بەشێک لەگرفتەکانیان، وەزیری پەروەردەی لوبنانیش ئامادەیی هەموو جۆرە هاوکاری و کارئاسانیەکی نیشاندا.




  
Share
 
« خلف
 
© به‌رهه‌م ساڵح @ 2012 | هه‌مو مافێکی پارێزراوه‌.