English | Arabic | kurdish
Kurdish

هه‌واڵ

د.به‌رهه‌م ساڵح سه‌ردانی قه‌زای چۆمانی كردو هاوخه‌می سه‌رۆكی هه‌رێم و خۆی به‌خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ گه‌یاند

د.به‌رهه‌م ساڵح سه‌ردانی قه‌زای چۆمانی كردو هاوخه‌می سه‌رۆكی هه‌رێم و خۆی به‌خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ گه‌یاند
ئه‌مڕۆ 6/2/2012 به‌رێز د. به‌رهه‌م ساڵح له‌ قه‌زاى چۆمان به‌شداری پرسه‌ی رێباز ره‌حیم-ی كردو هاوخه‌می سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ...

زیاتر بخوێنه‌وه‌‌
 

به‌شداریكردن


  
Share

Press Office

سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەگەڵ باڵیۆزی تورکیا لەعیراق مەسەلە سیاسی و ئابووریەکانی نێوان هەردوولا تاوتوێ دەکات
ئەمڕۆ 17/5/2010 لەشاری هەولێر د. بەرهەم ساڵح سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیکرد لەموراد ئۆزچەلیک باڵیۆزی وڵاتی تورکیا لەعیراق.
 لەو دیدارەدا سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی تورکیا لەبەغدا سەبارەت بەدوا گۆڕانکاریە سیاسیەکانی عیراق و چۆنیەتی بەهێزترکردنی پەیوەندیەکانی هەرێم و تورکیا گفتوگۆیان کرد. هەردولا تەئکیدیان کردەوە گەشەپێدانی پەیوەندی سیاسی و ئابووری و بازرگانی لەبەرژەوەندی هاوبەشی هەردوو وڵات و خەڵکەکەیەتی ، چونکە چەندین خاڵی هاوبەش و زەمینەی لەباری بەیەکەوە کارکردن لەئارادایە.
 دەربارەی دۆخی سیاسی عیراقیش هەردولا تەئکیدیان لەپێکهێنانی حکومەتێک کردەوە کەسەرجەم پێکهاتەو لایەنەکان تێیدا بەشدار بن و بتوانێ وەڵامی داخوایەکانی گەلی عیراق بداتەوە، لەو میانەیەدا ئاماژە بەپێویستی پابەندبوون بەدەستوورو جێبەجێکردنی برگەکانی کرایەوە کەزۆرینەی عیراقییەکان دەنگیان پێداوە.
 لەتەوەرێکی تری دیدارەکەدا د. بەرهەم ساڵح باسی لەوەکرد کەپێویستە وڵاتانی دراوسێ رێز لەئیرادەی خەڵکی عیراق بگرن و هاوکاربن بۆ چارەسەرکردن و وەلانانی ناکۆکیەکان و بەردەوام بونی پرۆسەی سیاسی عیراق بەشێوەیەک کەبەرژەوەندی هاوبەشی هەموو لایەک زامن بکات.
هەر لەو دیدارەدا دەربارەی گەشەپێدانی چالاکی و جموجۆڵی ئابووری و بازرگانی و پێشکەشکردنی کارئاسانی بۆ وەبەرهێن و کۆمپانیاکان گفتوگۆ کرا، سەرەڕای تاوتوێکردنی بایەخی کردنەوەی ناوچەی بازرگانی ئازاد لەخاڵە سنووریەکاندا.
  
Share
 
« خلف
 
© به‌رهه‌م ساڵح @ 2012 | هه‌مو مافێکی پارێزراوه‌.