|
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ١٨/٥/٢٠١٠ د.به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم پێشوازیی له
خاتوو لوبنا بنت خالید ئه‌لقاسمی وه‌زیری بازرگانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی
ئیمارات و وه‌فدێكی گه‌وره‌ی هاوڕێی كرد كه له (21) دامه‌زراوه‌ی حكومی
و كه‌رتی تایبه‌ت و (45) گه‌وره وه‌به‌رهێنه‌ر و بازرگان پێكهاتووه.
د.به‌رهه‌م بۆ خاتوو لوبنا و وه‌فدی هاوڕێی ڕوونكرده‌وه كه هه‌رێمی
كوردستان زه‌مینه‌یه‌كی له‌باره بۆ كاری وه‌به‌رهێنان و پێشخستنی
په‌یوه‌ندی ئابووری و بازرگانی نێوان هه‌ردوولا و لێره‌شه‌وه وه‌ك
ده‌روازه‌یه‌ك بۆ هه‌موو عیراق، بۆیه داوایكرد په‌له‌بكرێت له
كردنه‌وه‌ی كونسوڵخانه‌ی ئیمارات له هه‌رێمی كوردستان تاكو كارئاسانی
بكات بۆ پته‌وكردن و سه‌رخستنی زیاتری په‌یوه‌ندیی سیاسی و ئابووری و
وه‌به‌رهێنان و بازرگانی نێوان هه‌ریم و ئیمارات.
له‌باره‌ی كۆڕبه‌ندی بازرگانی هاوبه‌شی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و
ده‌وڵه‌تی ئیماراتیش كه بڕیاره سبه‌ی ڕێكبخرێت، د.به‌رهه‌م به
بایه‌خه‌وه باسی كرد و دووپاتیكرده‌وه كه كاریگه‌ری باشی ده‌بێت
له‌سه‌ر لێكنزیكردنه‌وه‌ی زیاتری وه‌به‌رهێنه‌ران و بازرگانانی هه‌ردوولا،
هه‌موو هاوئاهه‌نگی و زه‌مینه‌سازییه‌كیشی بۆ به‌ره‌وپێشه‌وه‌بردنی زیاتری
ئه‌و هه‌نگاوه ته‌ئكیدكرده‌وه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه خاتوو لوبنا سوپاسی میواندارییه‌كه‌ی كرد و ده‌ستخۆشی
له ڕێكخستنی ئه‌و كۆڕبه‌ندییه كرد و ڕوونیكرده‌وه كه ژماره‌یه‌كی زۆر
له وه‌به‌رهێنه‌ران و گه‌وره بازرگانانی وڵاته‌كه‌ی به‌شدارده‌بن و
ده‌بێته‌هۆی زیاتر لێكنزیكبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و گه‌شه‌پێدانی
باری ئابووری و بازاڕ.
وه‌زیری بازرگانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیمارات ستایشی سه‌قامگیری ئاسایش
و ئارامی هه‌رێمی كوردستانیشی كرد و هیوای خواست هه‌موو عیراق به‌و
ئارامییه شادببن له پێناو به‌ره‌وپێشچوونی زیاتری وڵاته‌كه.
دووپاتیشیكرده‌وه كه ئه‌و بارودۆخه گونجاوه‌ی هه‌رێمی كوردستان،
پاڵنه‌رێك و خاڵێكی به‌هێزه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌به‌رهێنه‌رانی ئیمارات زیاتر
بێنه هه‌رێمی كوردستان و گه‌شه به په‌یوه‌ندییه‌كانیان و كاره‌كانیان
له‌م هه‌رێمه‌دا بده‌ن. |