|
ئه‌مڕۆ ٢٣/٥/٢٠١٠ د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
له‌لایه‌ن مامۆستا سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی
ئیسلامی كوردستان و وه‌فدێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتووه‌وه پێشوازی
لێكراو سه‌باره‌ت به‌دۆخی سیاسیی عیراق و كوردستان و پشتیوانیكردنی
به‌رنامه‌كانی حكومه‌ت بۆ خزمه‌تی خه‌ڵك، گفتوگۆ كرا.
له‌و دیداره‌دا یه‌كخستنی گوتاری كورد له‌سه‌ر ئاستی عیراق و كاركردن بۆ
چه‌سپاندنی زیاتری ده‌سكه‌وته‌كان گفتوگۆی له‌باره‌وه كرا، سه‌ره‌ڕای
تاووتوێكردنی پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی تازه‌ی عیراق به‌شێوه‌یه‌ك
كه‌بواری به‌شداری راسته‌قینه‌ی كورد و سه‌رجه‌م پێكهاته جیاوازه‌كانی
تێدا ده‌سته‌به‌ر ببێت و پابه‌ند بێت به‌ده‌ستوور‌و جێبه‌جێكردنی
بڕگه‌كانی به‌ماده‌ی 140 یشه‌وه.
له‌ته‌وه‌رێكی تری دیداره‌كه‌دا سه‌باره‌ت به‌چۆنیه‌تی هه‌ماهه‌نگی
حكومه‌ت و ئۆپۆزسیۆن به‌ئاڕاسته‌ی خزمه‌تكردنی زیاتری خه‌ڵك و
جێبه‌جێكردنی پرۆسه‌ی چاكسازی، بیروڕا ئاڵوگۆڕ كرا‌و ته‌ئكید كرایه‌وه
پێویسته ئۆپۆزسیۆنیش له‌شوێنی خۆی رۆڵ ببینێت و پشتیوان و هاوكاری
به‌رنامه‌ی حكومه‌ت بێت بۆ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری زیاتر به‌هاووڵاتیان
و چاره‌سه‌ركردنی كه‌موكوڕی و كێشه‌كان.
له‌دیداره‌كه‌دا ته‌ئكیدیش كرایه‌وه كه‌له‌ماوه‌ی رابردوودا حكومه‌تی
هه‌رێم ده‌سكه‌وتی گرنگی به‌ده‌ستهێناوه كه جێگه‌ی دڵخۆشی هه‌موو
لایه‌كن، به‌ڵام كه‌موكوڕی و ناته‌واویش هه‌ن و پێویسته به‌یه‌ك ده‌ست
رووبه‌ڕوویان ببینه‌وه. |