|
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه
پێویسته حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی
هه‌رێمدا، به‌رده‌وام په‌یوه‌ندی پته‌و و كارای له‌گه‌ڵ حكومه‌تی
ناوه‌نددا هه‌بێت.
به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌دیدارێكدا
له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی "شه‌رقوئه‌وسه‌ت"دا كه له ژماره‌ی ئه‌مڕۆ ٩/٦/٠١٠٢ بڵاوكراوه‌ته‌وه، رایگه‌یاند: سه‌ره‌ڕای ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌می،
حكومه‌تی هه‌رێم له شه‌ش مانگی ڕابردوودا هه‌نگاوی به‌رچاوی ناوه،
له‌وانه كه‌مكركردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان له 43 وه‌زاره‌ته‌وه بۆ 19
وه‌زاره‌ت و په‌سه‌ندكردنی بودجه و جێبه‌جێكردنی چه‌ندین پرۆژه‌ی
خزمه‌تگوزاری و ئاوه‌دانكردنه‌وه.
سه‌رۆكی حكومه‌ت هێمای به‌وه‌كرد، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی بڕه پاره‌ی
بودجه‌ی ئه‌مساڵی هه‌رێمی كوردستان بۆ قۆناغی ئێستا بڕه پاره‌یه‌كی
كه‌م نییه، به‌ڵام ئه‌و بودجه‌یه بۆ بنیاتنانه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان،
كه پێشتر له‌لایه‌ن ڕژێمی به‌عسه‌وه خاپوركراوه، بودجه‌یه‌كی كه‌مه.
به‌رهه‌م ساڵح ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه، هێشتا حزب ده‌ستوه‌رده‌داته
كاروباری حكومه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش حاڵه‌تێكی بۆماوه‌یی سه‌رده‌می شه‌ڕی
ناوخۆ و دوو ئیداره‌ییه، سه‌باره‌ت به‌چاره‌سه‌ركدنی ئه‌و پرسه‌ش دكتۆر
به‌رهه‌م وتی: "پێویسته په‌یوه‌ندی حزب به‌حكومه‌ته‌وه به‌پێی چه‌ند
میكانیزمێكی یاسایی ڕێكبخرێت" .
سه‌باره‌ت به‌بوونی ئۆپۆزسیۆن له‌هه‌رێمی كوردستاندا، سه‌رۆكی
حكومه‌تی له‌میانی دیداره‌كه‌یدا وتی: "من پێموایه بوونی ئۆپۆزسیۆن
دیارده‌یه‌كی گرنگ و پێویسته بۆ هه‌ر سیستمێكی دیموكراسی، ڕۆڵێكی
گرنگی له‌ئاراسته‌كردنی ئه‌دای حكومه‌ت و كاراكردنی كێبركێی سیاسی‌دا
ده‌بێت".
دكتۆر به‌رهه‌م ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی وه‌ك
په‌تایه‌ك له‌عیراقدا به‌هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه بوونی هه‌یه، به‌ڵام
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ
ئه‌و كێشه‌یه‌دا ده‌كات، له‌ڕێگه‌ی دامه‌زراندنی ده‌سته‌یه‌كی نه‌زاهه
و یه‌كگرتنه‌وه‌ی دیوانی چاودێریی دارایدا.
رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت دیدارێكی تێروته‌سه‌لی له‌گه‌ڵ د. به‌رهه‌م
سازكرد ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، خوازیاره رۆژه‌كانی له 24 سه‌عات
زیاتربن تا به‌رنامه‌ی كاری حكومه‌ت و حزبه‌كه‌ی زیاتر به‌ئه‌نجام
بگه‌یه‌نێت، له‌وباره‌یه‌وه رایگه‌یاند: "حه‌ز له‌كار ده‌كه‌م، هیچ شتێك
به‌ئه‌ندازه‌ی كار دڵخۆشم ناكات، خۆشترین كاریش به‌لامه‌وه ئه‌و كاره‌یه
كه له‌ده‌ره‌وه‌ی نووسینگه‌ی تایبه‌تی خۆم ئه‌نجامی ده‌ده‌م له‌نێو
خه‌ڵكدا، ئه‌و جۆره كاركردنانه دڵخۆشم ده‌كه‌ن و وزه‌یه‌كی زیاترم پێ
ده‌به‌خشن".
د. به‌رهه‌م ماوه‌ی شه‌ش مانگه پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی
حكومه‌تی هه‌رێمی پێسپێردراوه، دوای ئه‌وه‌ی ده‌ستبه‌رداری پۆستی سه‌رۆكی
حكومه‌تی عیراق بوو، له‌و كاته‌وه د.به‌رهه‌م هه‌وڵده‌دات ئه‌و به‌رنامه‌و
پرۆگرامانه بخاته‌گه‌ڕ كه لیستی كوردستانی له ماوه‌ی بانگه‌شه‌ی
هه‌ڵبژاردندا به‌ڵێنی جێبه‌جێكردنیانی دابوو، گه‌ر هه‌موو به‌ڵێنه‌كانیش
تائێستا جێبه‌جێ نه‌كرابن، لانی كه‌م به‌شه گرنگه‌كانی ئه‌و به‌رنامه‌یه
خراونه‌ته بواری كاره‌وه، له‌وانه‌ش كاركردن له‌سه‌ر شه‌فافیه‌ت
له‌بودجه‌دا و كه‌مكرنه‌وه‌ی رێژه‌ی پاره‌ی خه‌رجكراو له‌كاروباره‌كانی
حكومه‌ت و كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی وه‌زاره‌ته‌كان له 43 وه‌زاره‌ته‌وه بۆ
19 وه‌زاره‌ت.
له‌به‌ر كامی كات، د. به‌هه‌رم نوسینگه‌ی كاركردنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ خۆیدا
ده‌بات بۆ هه‌رشوێنێك كه بۆی بچێت، چه‌ند كۆمپیوته‌رێك به‌رده‌وام له‌ناو
ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا له‌كاتی گه‌شته‌كانیدا به‌رده‌وام كارده‌كه‌ن، جگه
له‌وه‌ش له‌ڕێی هانده‌كه‌یه‌وه د. به‌رهه‌م به‌رده‌وام دۆسیه‌كانی حكومه‌ت
تاوتوێ ده‌كات و به‌ئاگایه له‌دوا گۆڕانكارییه‌كان كه به‌سه‌ر پرۆژه
ئابوورییه‌كاندا دێن.
زۆركات د.به‌رهه‌م شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌ڕێت به‌ته‌نها
ئۆتۆمبێلێك یا دوو ئۆتۆمبێل كه پاسه‌وانیی ده‌كه‌ن، زیاتر خۆیشی شۆفێری
ئۆتۆمبێله‌كه‌یه‌تی تا كه‌مێك له دانیشتنی به‌رده‌وامی نووسینگه‌كه‌ی
بگۆڕێت كه به‌رده‌وام به‌ده‌م چاخواردنه‌وه و خواردنی له‌تێك نان له
ناوبازاڕ و ناوخه‌ڵكدا زۆربه‌ی كاته‌كانی ده‌گرن.
*ئایا د.به‌رهه‌م په‌شیمان نییه له‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی
عیراقی جێهێشت بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم؟
-كاتێك ئه‌و مه‌سه‌له‌یه خرایه به‌رده‌مم به براكانم وت، من خۆم
به‌خزمه‌تكاری به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ده‌زانم، جا به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان بخوازن
له به‌غدا یا له هه‌ولێر یا له‌سلێمانی یا له‌هه‌رشوێنێكی تری عیراق بم،
ئاماده‌م، ئه‌ركی منه خزمه‌ت بكه‌م و كار له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی وڵات و
خه‌ڵكدا بكه‌م.
*ئه‌ی له‌ناخی خۆتانا هه‌ست به په‌شیمانی ناكه‌ن كه ده‌ستبه‌رداری پۆستی
جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی عیراق بوون بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم؟
-له‌ناخه‌وه به‌رهه‌م ساڵح خۆی به‌خزمه‌تكاریی خه‌ڵك ده‌زانێت،
له‌ئه‌زموونی شه‌ش مانگه‌ی ته‌مه‌نی حكومه‌تی هه‌رێمدا زۆرێك له
ئه‌مانجه‌كانمان به‌ده‌ستهێنا تا تۆماربن له‌ئه‌زموونی حوكمڕانی هه‌رێمی
كوردستاندا. شانازی به‌په‌یوه‌ندی و هاوڕێیه‌تییه‌كانمه‌وه ده‌كه‌م
له‌گه‌ڵ براكانم له‌به‌غدا، پێویسته ئه‌و په‌یوه‌ندییانه به‌رده‌وام بن،
به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی كوردستان وا ده‌خوازێت له‌گه‌ڵ به‌غدادا پێكبێین،
لێره‌وه كار له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان به‌غداو هه‌ولێر
بكه‌ین.
ئومێده‌وارین حكومه‌تێكی رێك‌وپێك له‌به‌غدا پێكبێت بتوانێت وڵات به‌ره‌وپێش
به‌رێت و ئاڵۆزییه‌كانی كاری سیاسی پێشوو تێپه‌ڕێنێت، كارده‌كه‌م له‌گه‌ڵ
به‌غدا له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنی ره‌وشی گشتی، واته له‌چوارچێوه‌ی كاری
نیشتمانی فراواندا، هه‌روه‌ك كارده‌كه‌م له‌پێناو یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی
دۆسییه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان به‌غدا و كوردستان.
*له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگی رابردوو، حكومه‌تی هه‌رێم چی به‌ئه‌نجام گه‌یاند؟
- دوای تێپه‌ڕبوونی شه‌ش مانگ به‌سه‌ر پێكهێنانی كابینه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان، ئاسته‌مه قسه‌كردن له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی
به‌ده‌ستهاتوون له‌م ماوه‌یه‌دا، دوای پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه
په‌رله‌مانییه‌كه‌ی كوردستان راسته‌وخۆ حكومه‌تمان پێكهێنا، ئه‌مه‌ش بۆ
یه‌كه‌م جاره له‌مێژووی كوردستاندا كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت پێكبهێنرێت
به‌ئاماده‌بوونی ئۆپۆزسیۆنێكی تا ئه‌ندازه‌یه‌ك به‌هێز، كه كار له‌سه‌ر
گۆڕینی نه‌خشه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان بكات، دواتریش پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه
گشتییه‌كه‌ی عیراق ده‌ستپێكرد به‌دوای خۆیدا ره‌وشێكی سیاسیی هێنایه
ئاراوه پێویست بوو له‌به‌رچاو بگیرێت، به‌ڵام ده‌مه‌وێت ته‌ئكید له‌وه
بكه‌مه‌وه كه له‌ماوه‌ی رابردوودا، توانیمان چه‌ند ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك
بكه‌ین كه كه‌م نه‌بوون، له‌وانه به‌ڵێنماندا له‌كاتی بانگه‌شه‌ی
هه‌ڵبژاردن بۆ لیستی كوردستانی، ژماره‌ی وه‌زیره‌كانی ئه‌نجومه‌نی
وه‌زیران له 43 وه‌زیره‌وه كه‌مبكه‌ینه‌وه بۆ 19 وه‌زیر و كردمان،
ئه‌مه‌ش له‌خۆیدا هه‌نگاوێكی گرنگ بوو بۆ به‌هێزكردنی ئیداره‌ی كوردی.
وتیشی: له‌سه‌ره‌تای ساڵی دارایی بودجه‌مان ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی هه‌رێمی
كوردستان كرد، خه‌رجكردن و چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی دۆسییه‌ی دارایی و
ئه‌وله‌ویه‌تدان به پرۆژه‌كانی گه‌شه‌پێدان، مشتومڕی زۆر گه‌رم و جددی
لێكه‌وته‌وه له‌ناو په‌رله‌ماندا، دوای بڕیاردان له‌سه‌ر بودجه
ده‌ستمانكرد به‌جێبه‌جێ كردنی به‌رنامه‌كان.
*به‌ڵام مشتومڕی بودجه رووبه‌ڕووی چه‌ندین ئیشكالیه‌ت بۆوه له‌ناو
په‌رله‌ماندا؟
- گومانی تێدانیه، هه‌موو ئه‌و حكومه‌ت و وڵاتانه‌ی كار به‌سیستمی
دیموكراسی پێشكه‌وتوو ده‌كه‌ن، گرنگی زۆر ده‌ده‌ن به‌مه‌سه‌له‌ی بودجه و
مشتومڕی زۆری له‌باره‌وه ده‌كه‌ن، له بودجه‌دا سه‌رجه‌م كار‌و به‌رنامه‌ی
حكومه‌ت به‌رجه‌سته ده‌بێت، له‌م قۆناغه‌ی ئێستای ئه‌زموونی سیاسی
كوردستانیش به‌بوونی ئۆپۆزسیۆن به‌خستنه‌ڕووی رای جیاواز له‌باره‌ی
قه‌واره‌ی زۆرینه، وتوێژو مشت‌ومڕ دروست ده‌بن، ئه‌مه‌ش داواكراوه‌كه‌یه
به‌بۆچوونی من، منیش بڕوام به‌دیموكراسی و وتووێژه و پشتیوانیی ده‌كه‌م
له‌وه‌ی په‌رله‌مان رۆڵی چاو‌دێر بگێڕێت له‌به‌رامبه‌ر ئه‌دای حكومه‌ت و
توندبێت له‌به‌رابه‌ر مه‌سه‌له‌ی چۆنیه‌تی خه‌رجكردنی دارایی و داڕشتنی
پلانی ئابوریی، بودجه‌ش هۆكارێكه بۆ به‌كاراكردنی رۆڵی چاودێرانه‌ی
په‌رله‌مان له‌سه‌ر حكومه‌ت. پێشنیاره‌كان له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی بودجه
هه‌نگاوی به‌ره‌و به‌رنامه‌ی چاكسازیی ئابووریی له‌هه‌رێمدا خێراتر كرد،
ده‌زانین به‌رنامه‌كه روبه‌ڕووی ئاسته‌نگێكی زۆر ده‌بێته‌وه، به‌ڵام
به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی و چاكتركردنی ئاستی
خزمه‌تگوزارییه‌كان. ناتوانم بڵێم بودجه بێخه‌وش تێپه‌ڕیی، چونكه
پێداویستییه‌كانی هه‌رێم له‌وه زیاترن كه ئێمه ده‌توانین پاره‌ی بۆ
ته‌رخان بكه‌ین، به‌ڵام هه‌رئه‌وه‌نده‌ش له‌تواناماندایه كه بیكه‌ین،
یه‌كه‌م جاره ته‌ئكید له‌سه‌ر ئه‌وه بكه‌ینه‌وه كه بودجه‌ی حزب و
چالاكییه سیاسییه‌كان ده‌بێت له‌ڕێی یاسای بودجه‌ی حزبه‌كانه‌وه بێت، له
چوارچێوه‌ی بودجه‌ی گشتیشدا بێت، ئه‌مه‌ش وایكرد بودجه‌ی سه‌رجه‌م
حزبه‌كان كه‌مببێته‌وه به‌هه‌ردوو حزبه سه‌ره‌كییه‌كه‌شه‌وه، داهاتی
ئه‌م بودجه‌یه‌ش گه‌ڕایه‌وه خه‌زێنه‌ی گشتی تا له‌پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزارییدا
خه‌رج بكرێت.
*بڕی پاره‌ی ته‌رخانكراو بۆ حزبه‌كان چه‌نده؟
- بودجه‌یه‌كی ساڵانه ته‌رخانكراوه به بڕی 95 ملیار دینار بۆ خه‌رجی
حزبه‌كان، به‌ڵام تا یاسای بودجه‌ی حزبه‌كان بڕیاریی له‌سه‌ر ده‌درێت،
حزبه‌كان پێشینه‌یان بۆ خه‌رج ده‌كرێت دوای ده‌رچوونی بڕیاره‌كه‌ش ئه‌و
پێشینانه‌یان لێ وه‌رده‌گیرێته‌وه، له‌بودجه‌ی ئه‌مساڵدا بودجه‌ی
به‌كاربردنمان له 71% دابه‌زاند بۆ 69% ، بێئه‌وه‌ی مووچه ده‌ستكاریی
بكه‌ین، له‌به‌رئه‌وه‌ی مووچه په‌یوندی به‌قووتی رۆژانه‌ی خه‌ڵكه‌وه
هه‌یه، به‌ڵام خه‌رجكردنه بێ بنه‌ماكان و زیاده‌كانی حكومه‌تمان
به‌ته‌واوی دابڕی له بودجه‌ی گشتی، هه‌روه‌ك پێشنیارمان كرد مووچه‌ی
شه‌هیدان و كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان و خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان
زیاد بكرێت، له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا چه‌ندین پێشنیاری تری گرنمان خسته‌ڕوو
له‌وانه ده‌ستمانكرد به‌هه‌ڵمه‌تی نیشتمانی دروستكردنی قوتابخانه‌كان،
له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا زیاتر له 100 قوتابخانه‌ی گه‌وره‌و سه‌رده‌میانه
له‌شارو شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دروست ده‌كرێن، هاوكات چه‌ندین
به‌رنامه‌ی ترمان خسته بواری كاره‌وه، له‌وانه ده‌سته‌به‌ركردنی كورسی
خوێندن و ره‌وانه‌كردنی خوێندكار بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و به‌رنامه‌ی
گه‌شه‌پێدانی تواناكان له‌پێناو په‌روه‌رده‌كردنی كه‌وادر له‌نه‌وه‌ی نوێ
بۆ خزمه‌تكردنی ئه‌زموونی ئاینده، پرۆژه‌یه‌كی تریشمان خسته بواری
جێبه‌جێ كردنه‌وه، ئه‌ویش گه‌شه‌پێدانی پرۆژه‌ی نیشته‌جێبوون و بره‌ودان
به‌سندوقی نیشته‌جێكردن بوو، چه‌ندین ده‌ستپێشخه‌ریش كراون بۆ گه‌شه‌پێدانی
كه‌رتی كشتوكاڵی و پیشه‌سازیی و دروستكردنی چوار زانكۆی نوێ
له‌كوردستاندا.
د. به‌رهه‌م وتیشی: پرۆژه‌ی چاكسازیی رووبه‌ڕووی كێشه‌و ئاسته‌نگی زۆر
ده‌بێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ندێك لایه‌ن ده‌دات كه
له ره‌وشێكی ناوازه‌ی سیاسی و ئابووریدا سه‌ریانهه‌ڵداوه، به‌ڵام ئێمه
به‌جددی كار له‌سه‌ر به‌ره‌وپێشبردنی به‌رنامه‌كه ده‌كه‌ین.
* بودجه‌ی ته‌رخانكراو بۆ هه‌رێمی كوردستان چه‌نده؟
- نزیكه‌ی 10 ملیار دۆلاره.
* پێتانوایه ئه‌و بڕه پاره‌یه زۆره یا كه‌مه یا مامناوه‌نده؟
- 10 ملیار دۆلار بڕه پاره‌یه‌كی كه‌م نییه له بارودۆخێكی ئاسایی‌دا بۆ
شوێنێكی وه‌ك هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام پێداویستییه‌كانی هه‌رێم و عیراق
زۆرن، له‌به‌ر تووشبوون به‌كاولكاریی، ئه‌مه بۆ به‌سره‌و ئه‌نبار و به‌غدا
و شاره‌كانی تری عیراقیش هه‌روایه، به‌لاَم ئه‌م بودجه‌یه به‌شه‌فافانه
خه‌رج ده‌كه‌ین.
* به‌ڵام ئه‌م بودجه‌یه و ده‌رماڵه‌كان چه‌ندین كێشه‌ی بۆتان دروست
كردووه‌و دوژمن و ره‌خنه‌گریی زۆری بۆ دروست كردوون، ته‌نانه‌ت له‌ناو
حزبه‌كه‌ی خۆشتاندا؟
- ئه‌وه‌ی ئه‌نجامماندا له چاكسازیی به‌شێك بوو له رێكه‌وتنی سیاسیی
له‌ناو هه‌ردوو حزبی یه‌كێتی و پارتی، ئه‌مه‌ش له‌كارنامه‌ی لیستی
كوردستانی له‌كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا جێگیر بوو، سه‌رۆك مام جه‌لال
سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم
پشتیوانی‌یان له به‌رنامه‌كه كرد، ته‌ئكیدیان كرده‌وه له‌سه‌ر
جێبه‌جێكردنی به‌ڵێنه‌كان، پاراستنی ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی به‌دیهاتوون له
رابردوودا، ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی له‌ماوه‌ی بیست ساڵی ته‌مه‌نی حكومه‌تی
كوردیدا به‌ده‌ستهاتوون، كه‌م نین، كابینه‌ی پێشووی حكومه‌تی هه‌رێمیش به
سه‌رۆكایه‌تی هاوڕێ و برام نێچیرڤان بارزانی زۆرێك له‌ده‌ستكه‌وتی گرنگی
فه‌راهه‌م هێنا، ئه‌وانه‌ی پێش ئه‌ویش درێغییان نه‌كردووه‌و هیچی كه‌متریان
به‌ده‌ست نه‌هێناوه له‌و بارودۆخه دژواره‌دا، ده‌بێت ئه‌وه‌ی به‌ده‌ست
هاتوون بیانپارێزین، بێگومان كێشه هه‌یه له‌به‌رده‌م ئه‌دای حكومه‌تی
هه‌رێمی كوردستان و مه‌سه‌له‌ی شه‌فافییه‌ت و هه‌بوونی گه‌نده‌ڵی، كارمان
كردووه له‌پێناو به‌ره‌وپێشبردنی سیاسه‌تی چاكسازیی كه هه‌ڵگۆزراوی
سیاسه‌ت و پشتیوانیی هه‌ردوو حزبی سه‌ره‌كییه له‌كاتی بانگه‌شه‌ی
هه‌ڵبژاردن، ئه‌مه‌ش سیاسه‌تی كه‌سێك نییه به‌ته‌نیا، كاتێك
به‌رنامه‌یه‌كی چاكسازیی جێبه‌جێ ده‌كه‌ین، چه‌ند به‌رژه‌وه‌ندییه‌ك
ده‌كه‌ونه‌به‌ر هه‌ڕه‌شه، هه‌یه ئه‌و ره‌وشه‌ی به‌دڵ نییه، به‌ڵام هێڵی
گشتی پشتیوانی به‌رنامه‌كه ده‌كات، ئه‌مه‌ش به‌رپرسیارییه‌تییه‌كی
ئه‌خلاقییه له‌سه‌ر شانمان، هه‌روه‌ك نه‌خشه‌ڕێی سه‌ركه‌وتن و خزمه‌تی
گه‌له.
* ده‌خاله‌تكردنی هه‌ردوو حزبی یه‌كێتی و پارتی له‌كاری حكومه‌ت له‌چ
ئاستێكدا ده‌بینن؟
- حاڵه‌تی تێهه‌ڵچوون له‌نێوان حزب و حكومه‌تدا بوونی هه‌یه،
له‌ده‌ره‌نجامه‌كانی شه‌ڕی ناوخۆ‌و و دوو ئیداره‌ییه‌وه سه‌ریانهه‌ڵدا،
به‌ڵام كه ده‌ستده‌كه‌ین به جیاكردنه‌وه‌ی حكومه‌ت له‌حزب، پێویسته
حكومه‌ت له‌پێگه‌ی خۆیدا دابنێین و حكومه‌ت بگۆڕین بۆ حكومه‌تی
هاونیشتمانی، نه‌ك حكومه‌تی ئه‌و حزب و ئه‌م حزب، پێویسته به‌ووردی
ته‌ماشای مه‌سه‌له‌ی چاره‌سه‌ركردنی تێهه‌ڵچوونی حزب له‌گه‌ڵ حكومه‌تدا
بكه‌ین، ده‌ڵێم حزب له‌ئه‌نجامی ئه‌م تێكهه‌ڵكێشانه له‌گه‌ڵ حكومه‌ت
زه‌ره‌ری كرد، چونكه كێشه‌كانی حكومه‌ت به‌سلبی شكانه‌وه به‌سه‌ر حزبدا،
به‌ڵام له سیستمی دیموكراسیدا حزبی براوه له‌هه‌ڵبژاردندا بڕیار له‌سه‌ر
سیاسه‌تی حكومه‌تی نیشتمانی ده‌دات له‌سه‌ر بنه‌مای لێهاتووییش پۆسته‌كان
دابه‌ش ده‌كات، نه‌ك له‌سه‌ر ته‌زكییه‌ی حزب و خۆشه‌ویستی حزبایه‌تی،
پێویستیشه هه‌لی له‌بار بۆ هاووڵاتیان بڕه‌خسێنرێت تا به‌شداریی
له‌حكومه‌تدا بكه‌ن، له‌كوردستانیش لیستی كوردستانی براوه‌یه‌و ده‌بێت
بڕیار به‌ده‌ست بێت، جیاكردنه‌وه‌ی حزب له‌حكومه‌ت مانای ئه‌وه‌نییه حزب
هیچ رۆڵێكی له حكومه‌تدا نه‌مێنێت، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه حزب وێنه‌ی
سیاسه‌تی حكومه‌ت ده‌كێشێت، تا به‌رپرسیار بێت له‌سه‌ركه‌وتنی له‌به‌رده‌م
جه‌ماوه‌ردا، من ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیم، ده‌ستنیشانكردنم بۆ
ئه‌م پۆسته به‌پێی حساباتی سیاسییه، به‌هۆی شه‌ڕی ناوخۆ له‌كوردستان
جۆرێك له‌تێهه‌ڵچوون له‌نێوان حزب و حكومه‌تدا دروست بوون ده‌بێت ئه‌و
په‌یوه‌ندییانه به‌گوێره‌ی میكانیزمی یاسایی رێكبخرێنه‌وه.
*هاوكات له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له‌لایه
به‌ڕێزتانه‌وه، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌ك ئۆپۆزسیۆن به سه‌رۆكایه‌تی
نه‌وشیروان مسته‌فا سه‌ریهه‌ڵدا چۆن ئه‌و حاڵه‌ته ده‌بینن؟
- بوونی ئۆپۆزسیۆن به‌دیارده‌یه‌كی گرنگ و پێویست ده‌زانم له‌هه‌ر
سیستمێكیی دیموكراسیدا، ئۆپۆزسیۆن رۆڵی به‌رچاو ده‌گێڕێت له ئاراسته‌كردنی
ئه‌دای حكومه‌ت و چالاككردنی بزاڤی سیاسی، به‌ڵام ئۆپۆزسیۆنێك له‌سه‌ر
بنه‌مای دژایه‌تی و رقلێبوونه‌وه دروست بووبێت و له‌پاشخانی بیری ته‌سكی
حزبایه‌تی سه‌رهه‌ڵبدات و كاربكات له‌سه‌ر لێدانی پیرۆزییه‌كان و ئه‌و
بنه‌مایانه‌ی كۆمه‌ڵگه و نیشتمان له‌سه‌ری كۆكن، ده‌بێته به‌شێك
له‌قه‌یران نه‌ك به‌شێك له چاره‌سه‌ر بۆ رێككردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی و
ئه‌دای كاری حكومه‌ت، به‌داخێكی زۆره‌وه‌و نامه‌وێت بیگشتێنم، ده‌ڵێم،
ئۆپۆزسیۆن ئه‌یه‌وێت حسابه‌كانی رێكبكاته‌وه، به‌شێك له‌و ئۆپۆزسیۆنه‌ی
هه‌یه له‌ناو په‌رله‌مان، له‌ره‌حمی ململانێیه‌كی درێژخایه‌نی ناو
ریزه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه‌وه كه‌وتۆته خوار، له‌به‌رئه‌وه‌ی
ئۆپۆزسیۆنی له‌م جۆره له‌سه‌ر پاشخانی ئه‌و ململانێیانه سه‌یری
كاره‌كانمان ده‌كات، ئه‌م ئۆپۆزسیۆنه هیچ سوودێك نابه‌خشێت، هه‌روه‌ك
هاوكار نابێت له پیاده‌كردنی به‌رنامه‌ی چاكسازییدا، له‌به‌رامبه‌ریشدا
"وردتر بڵێم"، هه‌ندێك پێشنیار له ئۆپۆزسیۆنه‌وه خراونه‌ته‌ڕوو داوا
ده‌كه‌ن چاكسازیی بكرێت و ده‌سه‌ڵاتی هاونیشتمانی بوون كارابكرێت، ده‌بینین
كه به‌سووده‌و به‌شێوه‌یه‌كی ئیجابی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ین،
ئومێدیش ده‌كه‌ین ئۆپۆزسیۆنێك بوونی نه‌بێت له‌سه‌ر بنه‌مای رێككردنه‌وه‌ی
حساباته‌كان و كێشمه‌كێشه‌كانی رابردووی ناو حزب كه په‌یوه‌ندییان
به‌كاروباری گشتی و به‌رژه‌وه‌ندی راسته‌وخۆی هاووڵاتیانه‌وه نییه، وه‌ك
چۆن سه‌رۆك كۆماری عیراق، سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان
له‌راپۆرتی سیاسیی كۆنگره‌ی سێی یه‌كێتیدا رایگه‌یاند: "یه‌كێتی هه‌مان
مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و جۆره ئۆپۆزسیۆنانه‌دا ده‌كات كه ئه‌وان مامه‌ڵه‌ی
پێده‌كه‌ن"، راسته ئۆپۆزسیۆن له روانگه‌یه‌كی جیاوازه‌وه كارده‌كات،
به‌ڵام ده‌بێت ئه‌و جیاوازییانه به‌ئاراسته‌ی دوژمنكاریی و
به‌ربه‌ره‌كانیدا نه‌شكێنه‌وه، ئێمه له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆندا وه‌ك بوونیان
له په‌رله‌مان و ده‌زگا ده‌ستورییه‌كان مامه‌ڵه ده‌كه‌ین، هیواش
ده‌خوازیین ئه‌وانیش ئیجابییانه بن له‌گه‌ڵمان، گوێبیستی بۆچوونه
ئیجابییه‌كانیان ده‌بین، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه زیانیان پێده‌گات له‌پاڵ
زیانهێنان به‌پرۆسه‌ی دیموكراتی و كاری سیاسیی.
* زۆرێك له هه‌ڵه ده‌خرێنه ئه‌ستۆی ئه‌و په‌رتبوونه‌ی له‌یه‌كێتیدا
روویدا، كه‌ی ئه‌و حاڵه‌ته كۆتایی پێدێت؟
- ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر یه‌كێتیدا هات له‌جیابوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك، شتێكی هه‌روا
ئاسان و كه‌م نه‌بوو، سه‌ركردایه‌تی حزب بوو به‌دوو به‌شه‌وه و جۆرێك له
دڵه‌ڕاوكێی دروستكرد له‌نێو ریزه‌كاندا، له‌كاتی گه‌رمه‌ی پرۆسه‌ی
هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستاندا، ئه‌مه‌ش بۆ یه‌كێتی كارێكی
هه‌روا ئاسان نه‌بوو، سه‌باره‌ت به‌دیارده‌ی چاكسازیی وه‌ك ئامانج له‌گه‌ڵ
نه‌یاره‌كانمان له‌ناو حزب جیاوازیمان نه‌بوو، به‌ڵكو جیاوازییه‌كان له
نه‌خشه‌ڕێی پرۆسه‌ی چاكسازییه‌كه‌دا سه‌ریانهه‌ڵدا، ئه‌و ره‌وشه دژواره‌ش
یه‌كێتی نه‌بوایه هیچ حزبێكی تر له‌به‌رامبه‌ریدا خۆی پێ رانه‌ده‌گیرا،
ده‌بێت شانازی به‌وه بكه‌ین كه به‌ده‌ستمان هێناوه له رابردوودا و
ده‌ستكه‌وته نیشتیمانی و كوردستانییه‌كانی به‌ده‌ستمان هێناون له‌ئێستادا،
ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه سیاسییانه‌ی كردوومانن له‌ماوه‌ی 35 ساڵی ته‌مه‌نی
حزبدا، ده‌بێت شانازی به‌وه‌بكه‌ین كه یه‌كێتی حزبی ده‌ستكه‌وته
مه‌زنه‌كانه و گۆڕانكارییه مێژوییه‌كانه له‌كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا، به‌ڵام
پرسیاری گرنگ له‌ئارادا بێت ئه‌وه‌یه ئایا یه‌كێتی ده‌توانێت له‌ڕێی
كۆنگره‌ی سێیه‌می حزبه‌وه بێته حزبی داهاتوو وه‌ك چۆن حزبی رابردوو و
ئێستایه؟، وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره په‌یوه‌سته به رێكخستنه‌وه‌ی ناوخۆ و
داڕشتنه‌وه‌ی په‌یكه‌ری حزب به‌جۆرێك بگونجێت له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه
كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی و عیراقی‌دا هاتوون، دوای
پرۆسه‌ی دیموكراسی، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌ركی سه‌رشانمانه
كاربكه‌ین له‌پێناو پته‌وكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان یه‌كێتی و
جه‌ماوه‌ری كوردستان، ئه‌مه‌ش پێویستی به چاكسازیی گه‌وره هه‌یه،
هه‌رحزبێكی تر دووچاری ئه‌و په‌رتبوونه ناوخۆییه ببوایه كه یه‌كێتی
دوچاری بوو ئه‌وا له‌به‌ریه‌كهه‌ڵده‌وه‌شا، هه‌موو پلانه‌كان له‌سه‌ر
له‌به‌ریه‌كهه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یه‌كێتی شكستیان خوارد، ده‌مانه‌وێت كۆنگره
وێستگه‌یه‌كی به‌هێز بێت بۆ رۆیشتن به‌ره‌و ئاینده، ئه‌مه‌ش په‌یوه‌سته
به‌گرتنه‌به‌ری به‌رنامه‌ی چاكسازیی و نوێبوونه‌وه.
* سه‌رچاوه‌كانی هێز له‌كوێی یه‌كێتیدان؟
- به‌هێزی حزبمان له‌وێوه سه‌رچاوه‌ی گرتووه كه یه‌كێتی ره‌گی مێژوویی
هه‌یه‌و 35 ساڵه له‌خه‌باتی بێوچاندایه، هه‌روه‌ك یه‌كێتی به‌كادیره
كارا‌و داهێنه‌ره‌كانیه‌وه به‌هێزه، ئه‌وانه‌ی ده‌ڕواننه ئاسۆی داهاتووی
كوردستان و عیراق، گرنگترین سه‌رچاوه‌ی هێزیش بۆ یه‌كێتی بوونی جه‌لال
تاڵه‌بانییه وه‌ك سمبولێكی گه‌وره و مێژوویی، مام جه‌لال له‌سه‌روو
هه‌موو پێناسه‌یه‌كی ته‌قلیدی سیاسییه‌كانه‌وه‌یه، بوونیشی بره‌و به
به‌رده‌وامی حزب ده‌دات، هه‌روه‌ك یه‌كێتی خاوه‌ن پرۆگرامێكی ناوخۆی
به‌هێزه، هه‌رچه‌ند ره‌خنه‌ی توند هه‌یه له‌شه‌قامی كوردستانی له‌سه‌ر
ئه‌داو سیاسه‌تی حزب ده‌ره‌نجامی هه‌ڵه‌ی كه‌ڵه‌كه‌بووی قۆناغه‌كانی
رابردوو، به‌هۆی په‌تای گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌ڵات وه‌ك هه‌ر حزبێكی تر كه
له‌قۆناغی شۆڕشه‌وه ده‌چێته قۆناغی حوكمڕانی به‌ڕێوه‌بردن، به‌ڵام زۆرێك
كارده‌كه‌ن له‌پێناو ئه‌وه‌ی حزب كێشه ناوخۆییه‌كانی چاره‌سه‌ر بكات.
گه‌ر توانیمان چاكسازیی پێویست ئه‌نجام بده‌ین له‌میانی كۆنگره‌ی
یه‌كێتیدا، ئه‌وا ده‌بینه حزبی ئاینده‌ش، هه‌روه‌ك چۆن حزبی
ده‌ستكه‌وته‌كانی رابردوو بووین، هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌یه‌كی تر
له‌سه‌رچاوه‌كانی هێز له‌یه‌كێتیدا، پیاده‌كردنی دیموكراسییه له‌لایه‌ن
ئه‌ندامانی حزبه‌وه كه زۆرینه‌یان له‌توێژی گه‌نجانن له‌هه‌ردوو ره‌گه‌زی
نێر‌و مێ، گرنگه سه‌ركردایه‌تیكردنی ئه‌و بزاڤه به‌ره‌و به‌رنامه‌یه‌كی
سیاسیی چاكسازییمان به‌رێت بتوانێت كێشه‌كانی رابردوو تێپه‌ڕێنین تا
به‌ره‌و ئاینده بكه‌وینه‌ڕێ. پێویسته كار له‌سه‌ر تێپه‌ڕاندنی ئه‌م
قۆناغه‌ی ئێستا بكه‌ین، له‌ڕێی نوێبوونه‌وه و دووباره داڕشتنه‌وه‌ی
په‌یكه‌ری رێكخستنه‌وه‌ی حزب كه ناتوانین فه‌رامۆشی بكه‌ین، چونكه بۆته
داواكاریی جه‌ماوه‌ری حزب، له‌وانه‌ش تاكه رێگا بێت بۆ گێڕانه‌وه‌ی
متمانه له‌نێوانمان و جه‌ماوه‌ر كه به‌رده‌وام پیشنیاریی جدییان هه‌یه
له‌سه‌ر ئه‌دای یه‌كێتی، وه‌ك پاڵنه‌رێك به‌ره‌و ده‌ستپێكێكی نوێ
به‌رده‌وامی به‌حزب ده‌دات وه‌ك حزبێك كه چاوی له‌داهاتووه.
* وه‌ك سه‌رۆكی حكومه‌ت چۆن پێشوازی ده‌كرێن له‌لایه‌ن سیاسه‌تمه‌داران و
هاووڵاتیانه‌وه؟
- جگه له‌سوپاسم بۆ براكانم له ناو حكومه‌ت و ئه‌وانه‌ی كه هاوكارمن
له‌پێناو به‌گه‌ڕخستنی به‌رنامه‌ی چاكسازیی، هیچ شتێكی ترم نییه بۆیان،
له‌ڕاستیدا مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمیش پشتیوانمه له‌سه‌رخستنی
به‌رنامه‌ی چاكسازیی، به‌ڵێ ره‌وشه‌كه به‌نیسبه‌ت یه‌كێتییه‌وه هه‌روا
ئاسان نییه، له‌كاتی ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات و ئه‌و ره‌وشه‌ی
به‌هۆییه‌وه دروستبوو له‌ناوخۆی یه‌كێتیدا، به‌ڵام سوپاس بۆ خوا كاره‌كان
به‌باشی به‌ڕێوه‌ده‌چن. وه‌ك كه‌سێكی حكومی نه‌ك حزبی، لێره‌م بۆ ئه‌وه‌ی
خزمه‌ت به خه‌ڵك و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی حزب بكه‌م، ئه‌وه‌ش له‌پته‌وكردنی
په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو حزبه سه‌ره‌كییه‌كه‌دا خۆی
ده‌بینێته‌وه.
* جه‌نگی له‌ناوبردنی گه‌نده‌ڵی داراییتان ده‌ستپێكرد، گه‌یشتنه چ
قۆناغێكی ئه‌و جه‌نگه؟
- گه‌نده‌ڵی ئافه‌تێكه له‌م وڵاته‌دا سه‌ریهه‌ڵداوه، به‌ڵام پێویسته
زیاده‌ڕۆیی تێدا نه‌كه‌ین، دژایه‌تییكردنی گه‌نده‌ڵی هه‌روا به‌قسه‌ی
زه‌ردو سوور و هاتنه‌سه‌ر ته‌له‌فزیۆن و لێدوانه‌كان بۆ هۆكاره‌كانی
راگه‌یاندن نابێت به شێواندنی ده‌ستكه‌وته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ندێك لایه‌ن ده‌یكه‌ن. بێئه‌وه‌ی بوونی گه‌نده‌ڵی
ره‌تبكه‌ینه‌وه به‌جۆرێكی یاسایی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌یسه‌دا
ده‌كه‌ین له‌چوارچێوه‌ی رێنماییه ئیدارییه‌كان، له‌و لایه‌نه‌وه
پێشنیارمان كرد بۆ په‌رله‌مانی كوردستان پرۆژه‌یاسای ده‌سته‌ی نه‌زاهه
په‌سه‌ند بكات، بڕیاریشه هه‌ردوو دیوانی چاودێری دارایی هه‌ولێرو سلێمانی
یه‌كبخرێنه‌وه له‌سه‌ر رۆشنایی ئه‌وه‌ی له‌په‌رله‌ماندا رێكه‌وتنی له‌سه‌ر
كراوه، ده‌ستكراوه به‌چاوخشاندنه‌وه به‌پرۆتۆكۆل و میكانیزمی
گرێبه‌سته حكومییه‌كان، هه‌ردوو كۆمپانیای "برایس" و " هاوس كۆپه‌رز"ی
جیهانی له‌بواری چێككردنه‌وه‌ی دارایی، هاوكارمانن بۆ به‌گژاچوونه‌وه‌ی
گه‌نده‌ڵی، ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له‌ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانی حكومه‌ت
له‌داهاتوودا، ئومێده‌وارم ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه موئه‌سسه‌ساتیانه‌و
كارلێكرد له‌نێوان حكومه‌ت و په‌رله‌مان و به‌هێزكردنی رۆڵی چاودێریی به
ئاراسته‌ی له‌ڕه‌گه‌وه هه‌ڵكێشانی گه‌نده‌ڵی بمانبات.
* جموجوڵێكی وه‌به‌رهێنانی زۆر له‌هه‌رێمی كوردستاندایه، راتان چییه له‌و
باره‌یه‌وه؟
- به‌بڕی زیاتر له 13 ملیار دۆلار وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان
ئه‌نجام ده‌درێت به ناوخۆ و ده‌ره‌كیشه‌وه، زیاتر له‌پرۆژه‌ی
نیشته‌جێبوون و به‌رهه‌مهێنانی چیمه‌نتۆ له‌سلێمانی و بواره‌كانی پیشه‌سازی
نه‌وت به‌رجه‌سته‌بوون، به‌نیازیشین ناوچه‌یه‌كی بازرگانی ئازاد له زاخۆ
بكه‌ینه‌وه تا هه‌رێمی كوردستان بكاته ده‌روازه‌یه‌كی بازرگانی به‌ڕووی
سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی تری عیراقدا.
سه‌ردانه‌كه‌ی خاتوو "لوبنا قاسمی" له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی باڵای پیاوانی كاری
ئیمارات بۆ شاری هه‌ولێر سه‌باره‌ت به تاوتوێكردنی هه‌لی وه‌به‌رهێنان
له‌هه‌رێمی كوردستان، هه‌نگاوێكی تربوو بۆ سه‌رمایه‌گوزاریی كردنی زیاتر
له‌كوردستان، له‌ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه‌شدا بڕیاره كۆنگره‌یه‌كی گه‌وره
له له‌نده‌ن سازبكرێت بۆ وتوێژكردن له‌باره‌ی هه‌لی سه‌رمایه‌گوزاریی كردن
له‌كوردستان، له‌كۆنگره‌كه‌دا به‌وه‌فدێكی باڵا به‌شداریی ده‌كه‌ین،
لێره‌وه داوا له برا عه‌ره‌به‌كانی عیراق ده‌كه‌ین له‌پیاوانی كار‌و
وه‌به‌رهێنه‌ران، سه‌ردانی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك بكه‌ن و به‌چاوی خۆیان
سه‌رمایه‌گوزاریی له‌وڵاته‌كه‌یاندا ببینن، له‌وانه‌یه ره‌وشی ئه‌منی
هه‌ندێك شوێن له‌عیراقدا نائارام بێت، به‌ڵام كوردستان ئارام و جێگیره و
ئومێد ده‌كه‌ین ئه‌زموونی هه‌ولێر بگوێزرێته‌وه بۆ به‌سره‌و ئه‌نبار و
به‌غداو ناوچه‌كانی تریش له عیراق، لێره‌وه دوپاتی ده‌كه‌مه‌وه هه‌لی
سه‌رمایه‌گوزاریی له‌كوردستان بۆ بازاڕه‌كانی هه‌رێم نییه به‌ته‌نیا،
به‌ڵكو ئامانج لێی گه‌شه‌پێدانی سه‌رجه‌م بازاڕه‌كانی عیراقه.
*نهێنی كرانه‌وه‌تان به‌ڕووی ئیماراتی عه‌ره‌بیدا چییه؟
- ره‌نگه ئه‌وه خاڵَی جیاكه‌ره‌وه "موفاره‌قه" گه‌وره‌كه‌بێت، ئێمه
له‌وه‌دا ته‌ئكید له‌سه‌ر پێویستی په‌یوه‌ندیمان به ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی
ده‌كه‌ینه‌وه.
* ئایا له وشه‌ی "موفاره‌قه"دا موقاره‌نه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ
به‌غدا و ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی ده‌كه‌یت؟
- من ته‌نها ده‌ڵێم موفاره‌قه‌یه‌كی گرنگه، پێشموایه كرانه‌وه‌ی به‌غدا
به‌ڕووی ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بیدا له‌به‌رژه‌وه‌ندی كوردستانه، پته‌وكردنی
په‌یوه‌ندییه‌كانیشمان له‌گه‌ڵ ناوه‌نده عه‌ره‌بییه‌كه بۆ عیراقه،
له‌سه‌ر ئاستی ده‌وڵه‌تانی دراوسێش ئه‌وا په‌یوه‌ندی ئابووری باشمان
له‌گه‌ڵ توركیا و ئێران‌دا هه‌یه، به‌ڵام به‌رژه‌وه‌ندیشمان هه‌یه له
به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ شانیشنی سعودییه‌ی عه‌ره‌بی و
ئیمارات و ئوردن و سوریا. پێشتر وه‌ك هۆكارێكی جیابوونه‌وه و
به‌شبه‌شكردنی ناوچه‌كه سه‌یری كوردستان ده‌كرا، به‌ڵام هه‌وڵده‌ده‌ین
كوردستان ببێته پردێكی گرنگ له‌نێوان ئه‌و ده‌وڵه‌تانه و گه‌لانی
ناوچه‌كه و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان، ئه‌مه به‌رژه‌وه‌ندی ئێمه‌یه، كه
ببینه سه‌رچاوه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی باشتر له‌نێوان عیراق و ده‌وڵه‌تان و
گه‌لانی ناوچه‌كه‌دا، هه‌روه‌ها ببینه ئامرازی پێكه‌وه‌گرێدان و
خزمه‌تكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای په‌یوه‌ندی
ئابووری و فه‌رهه‌نگی و كۆمه‌ڵایه‌تی، نه‌ك ببینه ئامراز و هۆكاری
دابه‌شكردن و خستنه‌وه‌ی جیاوازی و ناكۆكی، ده‌شمانه‌وێت ئه‌م هه‌رێمه
رێڕه‌و و سه‌رچاوه‌یه‌ك بێت بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌موو عیراق.
* ده‌وترێت نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی پێشووی حكومه‌تی هه‌رێم له‌پێناو
گه‌شه‌پێدانی هه‌ولێر كاریكردووه، به‌رهه‌م ساڵح-یش له‌پێناو سلێمانیدا
كارده‌كات، تۆ بۆچوونت چییه؟
- نێچیرڤان بارزانی برامان سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم بوو، شتێكی گه‌وره‌ی
ئه‌نجامدا، ئه‌وه‌ش یه‌كخستنی حكومه‌تی هه‌رێم بوو پاش ده‌یه‌یه‌ك له
دابه‌شبوونی ئیداری، ده‌ستكه‌وتی گه‌وره‌شی بۆ هه‌رێمی كوردستان
به‌ده‌ستهێنا، من شانازی به هاوڕێیه‌تی و ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌وه ده‌كه‌م
كه له‌ماوه‌ی رابردوودا به‌ده‌ستیهێنان، بێگومان بارودۆخی ئێستای من
جیاوازه له‌و بارودۆخه‌ی ئه‌وی تێدابوو، سوربوونم له‌سه‌ر خزمه‌تكردنی
هه‌ولێر و دهۆك ده‌بێت هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی سلێمانی بێت و ئه‌وه‌ش راستییه‌كی
جێبه‌جێكراوه، به‌ڵام سلێمانی له‌ماوه‌ی رابردوودا به‌هۆی ململانێی ناو
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رووبه‌ڕوویی كێشه‌ی ناوخۆیی بۆوه، ئه‌مه‌ش
ته‌نها هه‌ڵوێستی به‌رهه‌م ساڵح نییه، به‌ڵكو هه‌ڵوێستی هه‌موو حكومه‌ته،
هه‌روه‌ك چۆن هه‌ولێر و دۆهك پێویستیان به پشتگیری هه‌یه، سلێمانییش
پێویستی به‌هه‌مان پشتگیری هه‌یه بۆ تێپه‌ڕاندنی كێشه‌كانی رابردوو، من
سورم له‌سه‌ر خزمه‌تكردنی دهۆك كه له‌ماوه‌ی رابردوودا دووجار سه‌ردانم
كرد، هه‌روه‌ك سوریشم له‌سه‌ر خزمه‌تكردنی هه‌موو گوند و شاره‌كانی هه‌رێم.
* له‌داهاتوودا 11 زانكۆی حكومیتان ده‌بێت، له‌هه‌مان كاتدا لێشاوێك گه‌نجی
ده‌رچووی زانكۆكانتان هه‌یه كه هه‌لی كاركردنیان نییه؟
- بێگومان من له‌گه‌ڵ پێشخستنی خوێندنی باڵام، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شم كه
ده‌رچووه‌كان له‌ڕووی زامن و پسپۆڕییه‌وه توانای زانستی باڵایان هه‌بێت،
به‌ڵی له عیراق ژماره‌یه‌كی زۆر ده‌رچوومان هه‌یه، به‌ڵام ئاستی فێركردن
له ئاستی پێویستدا نییه، ئه‌مه لایه‌نێكه، له‌لایه‌كی تره‌وه بۆمان
نییه رێ له خه‌ڵك بگرین بخوێنن به بیانووی ئه‌وه‌ی كه هه‌لی كار نییه،
ئه‌وه‌ی پێویسته ئه‌وه‌یه كه هه‌لی فێركردنی باش و باڵا بدۆزیته‌وه،
به‌تایبه‌ت له‌و پسپۆڕیانه‌دا كه خۆشمان و بازاڕی ناوخۆش پێویستیان
پێیه‌تی، هه‌روه‌ها دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كاریش بۆ ده‌رچووه‌كان، ئه‌مه
ئه‌ركی حكومه‌ته، له‌گه‌ڵ كاراكردنی كه‌رتی تایبه‌تیش، چاره‌سه‌ركردنی
كێشه‌ی بێكاریش مانای ئه‌وه نییه كه رێ له خه‌ڵك بگرین بخوێَنن و له
ئاستێكی خوێنده‌واری دیاریكراودا بیانهێڵینه‌وه، به‌ڵكو پێویسته
كاربكه‌ین بۆ پێگه‌یاندنیان و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی و پیشه‌ییان،
ئه‌مه‌ش له‌ڕێگه‌ی خوێندنگا و په‌یمانگا پیشه‌ییه‌كانیشه‌وه. به‌ڵێ
كێشه‌ی بێكاری گه‌نجان گه‌وره‌یه، پێویسته چالاكی ئابووری تایبه‌ت
كارابكه‌ین، بۆنموونه پرۆژه‌كانی نیشته‌جێكردن له هه‌رێمدا زیاد له 150
هه‌زار هه‌لی كاری ده‌سته‌به‌ر كردووه، پرۆژه‌ی پیشه‌سازی و كشتوكاڵی و
گه‌شتیاریشمان هه‌یه، ئه‌وه‌ش رێگه‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی بێكارییه.
* ده‌تانه‌وێت كوردستان بگۆڕن بۆ سه‌نته‌ری پیشه‌سازییه نه‌وتییه‌كان،
له‌وه‌دا به‌چی گه‌یشتوون؟
- من ده‌مه‌وێت هه‌رێمی كوردستان سه‌نته‌رێك بێت بۆ پیشه‌سازییه
پترۆكیمیاوییه‌كان و سه‌نته‌رێكیش بێت بۆ وه‌به‌رهێنان له بواری وزه‌دا،
پرۆژه‌مان هه‌یه وه‌ك پاڵاوگه‌ی نه‌وت كه حكومه‌تی پێشوو بونیادی نا،
ئه‌وه به‌شێك له پێویستییه‌كانی ناوخۆی هه‌رێم له به‌رهه‌مه
نه‌وتییه‌كان دابین ده‌كات له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانی بۆ بواری كاره‌با. وێڕای
بوونی كێشه له‌و بواره‌دا، به‌رهه‌می هه‌رێم له نه‌وتدا گه‌یشتۆته
ئاستێك كه پێشتر نه‌بووه، هه‌وڵی فراوانكردنی بواره‌كه‌ش ده‌ده‌ین،
له‌سه‌روبه‌ندی دانوستانیشداین له‌گه‌ڵ گه‌وره كۆمپانیاكانی بواری وزه و
یۆریا.
*بڕی یه‌ده‌گی نه‌وتی دۆزراوه‌ی هه‌رێم چه‌نده؟
- نامه‌وێت باس له ژماره‌كان بكه‌م، به‌ڵام ئاماژه‌كان ته‌ئكید
ده‌كه‌نه‌وه كه یه‌ده‌گێكی گه‌وره‌ی نه‌وت له هه‌رێمدا هه‌یه.
* هه‌ندێك كه‌س ده‌ڵێن: كورده‌كان چی‌یان له‌كه‌ركوك ده‌وێت ئه‌گه‌ر
له‌هه‌رێمدا نه‌وتێكی زۆر هه‌بێت؟
- ئه‌م تێبینییه پشتگیری داوای كورد له كوردستانیبوونی ناسنامه‌ی كه‌ركوك
ده‌كات، چونكه ده‌یسه‌لمێنێت كه مه‌سه‌له‌ی كه‌ركوك په‌یوه‌ندی به
نه‌وته‌وه نییه، كه‌ركوك شارێكی عیراقییه و تیایدا مافی پێكه‌وه‌ژیان
له‌نێوان پێكهاته‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی عیراقی‌دا به‌رجه‌سته‌بووه، هه‌روه‌ها
نه‌هامه‌تی و ناسۆرییه‌كانی كوردیشی له‌م وڵاته‌دا تێدا به‌رجه‌سته بووه،
سه‌دام ئه‌و شاره‌ی كرده گۆڕه‌پانێك بۆ پاكتاوی ره‌گه‌زی، ئه‌وه‌ی كه
كورد له پرۆسه‌ی راگواستن تووشی هاتووه، نه له‌لایه‌ن كورده‌وه و نه
له‌لایه‌ن پێكهاته‌كانی تری عیراقیشه‌وه ناكرێت قبوڵ بكرێت. پێویستیش
ناكات هه‌مان سیاسه‌ت بگرینه‌وه‌به‌ر كه رژێمی دیكتاتۆر په‌یڕه‌وی ده‌كرد،
ئه‌و رژێمه‌ی به‌درێژایی چه‌ندین ده‌یه رووبه‌ڕووی بووینه‌وه و به‌ده‌ست
سیاسه‌ته كاولكاره‌كانی ئه‌وه‌وه له كه‌ركوك و هه‌ولێر و نه‌جه‌ف و
به‌غدا و ئه‌نبار ئازارمان چه‌شت و ناڵاندمان. له‌كۆتاییشدا نه‌وت جا له
كۆیه بێت یان له كه‌ركوك یان له به‌سره بێت سه‌روه‌ت و سامانی
عیراقییه‌كانه. پێویسته له‌كاتی گه‌ڕانمان بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری
ئاشتییانه و ده‌ستورییانه‌دا ره‌وتی ئابووری له ره‌وتی سیاسی
جیاكه‌ینه‌وه، ئه‌مه‌ش له‌چوارچێوه‌ی مادده‌ی 140ی ده‌ستوری عیراق بۆ
چاره‌سه‌ری پاشماوه‌ی سیاسه‌ته‌كانی رژێمی پێشوو له كه‌ركوك. له‌ڕووی
ده‌وڵه‌مه‌ندی سه‌روه‌ت و سامانه‌وه عیراق هه‌مووی هه‌ر كه‌ركوكه،
ئه‌مه‌ش له ئاینده‌یه‌كی پێشبینیكراودا دێته‌دی، چاره‌سه‌ری كێشه‌ی
كه‌ركوكیش رێگا له‌به‌رده‌م ئه‌و ئاینده‌یه‌دا ده‌كاته‌وه.
|