|
به‌بۆنه‌ی پێنجه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی زاگرۆس، دكتۆر به‌رهه‌م
ساڵح سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بروسه‌كه‌یه‌كی پیرۆزبایی
ئاراسته‌ی ته‌واوی ستافی كه‌ناڵه‌كه كرد.
ئه‌مه‌ش ده‌قی پیرۆزباییه‌كه‌یه:
به‌ڕێزان/ به‌ڕێوه‌به‌رو ته‌واوی ستاڤی كه‌ناڵی ئاسمانی زاگرۆس
له‌پێنجه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی زاگرۆس‌دا جوانترین پیرۆزبایی
له‌ئێوه‌و سه‌رجه‌م كادیر‌و كارمه‌ندانتان ده‌كه‌م و هیوای سه‌ركه‌وتنی
زیاترتان بۆ ده‌خوازم له‌داهێنان و به‌ره‌وپێشبردنی كاروباره‌كانتاندا.
كه‌ناڵی زاگرۆس رۆڵێكی گرنگی بینیوه له‌گه‌شه‌پێدانی بواری میدیا
له‌كوردستاندا، به‌تایبه‌تی له‌دۆزینه‌وه‌ی توانا‌و سه‌لیقه‌ی كچ و كوڕانی
گه‌نجی وڵاته‌كه‌ماندا، سه‌ره‌ڕای به‌شداری ئه‌و كه‌ناڵه خۆشه‌ویسته
له‌خستنه‌ڕووی راستیه‌كان و نیشاندانی ئه‌و به‌ره‌وپێشه‌وه چوونه‌ی
له‌كوردستاندا به‌دیهاتووه،
له‌كۆتایدا وێرای ده‌ستخۆشیكردنم له‌ئێوه، بڕواشم وایه له‌ئاینده‌شدا
به‌هه‌مان گیانی داهێنان و خزمه‌تكردن وفراوانتركردنی ئازادی و ئازادی
راگه‌یاندن به‌رده‌وام ده‌بن.
به‌رهه‌م ساڵح
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان
هه‌ولێر
13/6/2010 |