|
ڕاوێژکاری وزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەگ شەممە وەفدێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی دکتۆر بەرهەم ساڵح سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بۆ بەشداری کردن لە کۆنگرەی وەبەرهێنان کە 15 و 16 ی ئەم مانگەدا لە بەریتانیا دەبەسترێت بەرەو لەندەن دەکەوێتەڕێ.
کۆنفرانسه که به‌ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری بازرگانی وڵاتانی جیهان و به‌شداریی وه‌فدێکی باڵای هه‌رێمی کوردستان کە پێکدێت بەسەرۆکایەتی دکتۆربەرهەم ساڵح و 7 وزارەت لەوانە وه‌زیری سامانه سروشتییه‌کان و بازرگانی و پیشه‌سازی و خوێندنی باڵا‌و ناوخۆ و کشتوکاڵ و سه‌رچاوه‌کانی ئاوی حکومه‌تی هه‌رێم و ژماره‌یه‌ک له‌سه‌رمایه‌دارانی ناوخۆ‌و جیهان سازده‌کرێت، لەلایەن حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌هاوکاریی حکومه‌تی به‌ریتانیا رێکخراوه. بەپێی لێدوانێکی دارا جلیل خیاگ سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی لە هەولێر، ئەم کۆنگرەیە یەکێکە زەمینەیەکی باش بۆ وەبەرهێنان لەکوردستان دروست دەکات و هانی کۆمپانیاکانی بەریتانیا و وڵاتانی جیهان دەدات ڕووبکەنە هەرێمی کوردستان.
|