English | Arabic | kurdish
Kurdish

هه‌واڵ

د.به‌رهه‌م ساڵح سه‌ردانی قه‌زای چۆمانی كردو هاوخه‌می سه‌رۆكی هه‌رێم و خۆی به‌خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ گه‌یاند

د.به‌رهه‌م ساڵح سه‌ردانی قه‌زای چۆمانی كردو هاوخه‌می سه‌رۆكی هه‌رێم و خۆی به‌خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ گه‌یاند
ئه‌مڕۆ 6/2/2012 به‌رێز د. به‌رهه‌م ساڵح له‌ قه‌زاى چۆمان به‌شداری پرسه‌ی رێباز ره‌حیم-ی كردو هاوخه‌می سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ...

زیاتر بخوێنه‌وه‌‌
 

به‌شداریكردن


  
Share

Press Office

دووای گەیشتنی بە لەندەن د.بەرهەم ساڵح و وەفدە یاوەرەکەی له لايەن ژمارەیەک لە لۆرد و نوێنەرانی بەریتانیاوە پێشوازی لێ دەکرێن
دکتۆر بەرهەم ساڵح سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وفدە یاوەرەکەی دووای گەیشتنیان بە پایتەختی بەریتانیا لەندەن، لەلایەن ژمارەیەک لە لۆردەکانی بەریتانیا و ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی بەریتانیاوە پێشوازی لێ دەکرێن و بارودۆخی عێراق و هەرێمی کوردستان و چۆنێتی پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمدا تاوتوێ دەکەن.
ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی بەریتانیا بریتیبوون جیوفری کلیفتون وسافورس براون ، ئان کلۆید ونازم زەهاوی و لۆردەکانیش دیفید هانای و تیم کلیمنت جۆنز ، لۆرد کامبل ، لۆرد ریتشارد رایدر ، لۆررد ولیام والاس
جیگای ئاماژەیە هەر یەک کەریم سنجاری وەزیری ناوخۆو وەزیری سامانە سروشتییەکان ئاشتی هەورامی و وەزیری خویچندنی باڵا دلاەور عەلادین و سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان هێڕش موحەڕەم و وەزیری بازرگانی و پیشەسازی سنان چەلەبی و وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکان جەمیل سلێمان و بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم فلاح مستەفا هاوەڵی سەرۆکی حکومەت دکتۆر ساڵح بوون لە گەشتەکەیدا بۆ بەریتانیا کە بۆ بەستنی کۆنگرەی گەشەپێدان و وەبەرهێنانی تایبەت بەهەرێمی کوردستان دەبەسترێت.

دووای گەیشتنی بە لەندەن د.بەرهەم ساڵح و وەفدە یاوەرەکەی له لايەن ژمارەیەک لە لۆرد و نوێنەرانی بەریتانیاوە پێشوازی لێ دەکرێن
  
Share
 
« خلف
 
© به‌رهه‌م ساڵح @ 2012 | هه‌مو مافێکی پارێزراوه‌.