|
له‌میانه‌ى سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌ریتانیا دوێنێ د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح
له‌كۆشكى شاهانه‌ى به‌كینگهام له له‌نده‌ن چاويكه‌وت به شازاده ئه‌ندرو
ئه‌لبێرت (دۆقى یۆرك) نماینده‌ى تایبه‌تى شانشینى به‌ریتانیا بۆ
په‌ره‌پێدانى بازرگانى و وه‌به‌رهێنان.
له دیداره‌كه‌دا باسى به‌ڕێوه‌چوونى ئه‌و كۆنفڕاسه گرنگه‌ى شارى له‌نده‌ن
كرا كه ژماره‌یه‌كى به‌رچاوى كۆمپانیا به‌ریتانیه‌كان تێیدا ئاماده‌بوون.
سه‌رۆكى حكومه‌ت گه‌شه‌سه‌ندنى بارى ئابوورى و به‌ره‌و پێشچوونى هه‌لى
وه‌به‌رهێنانى له هه‌رێمى كوردستان بۆ شازاده ئه‌لبێرت ئه‌ندرۆ خسته‌ڕوو،
هاوكات باسى له گرنگى بارى ئابورى و ره‌وشى سیاسى هه‌رێمى كوردستانى بۆ
عیراق و ناوچه‌كه كرد.
شازاده ئه‌ندرۆ خۆشحاڵى خۆى ده‌ربڕى بۆ به‌شداريكردنى كۆمپانیاكانى كار‌و
وه‌به‌رهێنانى به‌ریتانى له هه‌رێمى كوردستان و هیوايخواست ئه‌و
په‌یوه‌ندیه پته‌وه به‌رده‌وامى هه‌بێت و هه‌لى وه‌به‌رهێنان له‌به‌رده‌م
بازرگان و كۆمپانیا به‌ریتانیه‌كان زیاتر بێت.
سه‌رۆكى حكومه‌ت بانگهێشتى شازاده ئه‌ندرۆى كرد بۆ كوردستان بۆ ئه‌وه‌ى
له نزیكه‌وه ئاشناى پێشووه‌چوونه‌كانى هه‌رێمى كوردستان بێت له رووى
گرنگيدان به بواره‌كانى ئابورى و بازرگانى و رۆشنبیرى و كه‌لتورى.
هه‌ریه‌ك له ئاشتى هه‌ورامى وه‌زیرى سه‌رچاوه سروشتیه‌كان و سینان
چه‌له‌بى وه‌زیرى پیشه‌سازى و بازرگانى و هيرش محرم سه روكي ده سته ى و وه
به رهينان و هه‌ڵسوڕێنه‌رى كاروبارى باڵیۆزخانه‌ى عیراق له به‌ریتانیاو
به‌یان سامى عه‌بدولڕه‌حمان نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێم له به‌ریتانیا
یاوه‌رى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم بوون له‌م سه‌ردانه |