|
حکومەتی هەرێمی کوردستان رەزامەندی لەسەر پێدانی مینحەی مانگانە بۆ 998 زیندانی سیاسی تر دەربڕی کەلەمیانەی وەجبەی دووەمدا ناوەکانیان پەسەند کراوە.
بەگوێرەی ئەو بڕیارەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کەبەئیمزای د. بەرهەم ساڵح سەرۆکی حکومەتی هەرێم بەژمارە(7249) لە27/2010 دەرچووە، مانگانە بڕی سێ سەدو نەوت هەزار دینار بۆ ئەو زیندانە سیاسیانە سەرفدەکرێت کەلەوەجبەی دووەمدا ناوەکانیان پەسەند کراوە.
هەر بەگوێرەی ئەو بڕیارەی حکومەتی هەرێم ئەو مینحەیە لەمانگی 7/2010 سەرف دەکرێت و وەزارەتی داراییش راسپێردراوە بۆ جێبەجێکردنی.
|