|
به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی رۆژنامه‌نووس ئازاد صدیق محه‌مه‌د، د. به‌رهه‌م ساڵح
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاڕاسته‌ی
بنه‌ماڵه‌ی خۆالێخۆشبوو كرد، كه ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به‌ڕێزان بنه‌ماڵه و خانه‌واده‌ی كاكه ئازاد صدیقی جوانه‌مه‌رگ
هه‌واڵی كۆچی له‌ناكاوی كاكه ئازاد صدیق ڕۆژنامه‌نووس و كادیری
پێشكه‌وتووی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و میدیاكاری چالاك و دیاری
كوردستان، بووه مایه‌ی په‌ژاره و خه‌مێكی قووڵ بۆ هه‌موو لایه‌ك. ڕێگه‌م
بده‌ن پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی له خۆمان و ئێوه‌ی بنه‌ماڵه و خانه‌واده‌ی
به‌ڕێزی و سه‌رجه‌م كه‌سوكار و دۆستانی و ڕۆژنامه‌نووسانیش بكه‌م.
بواری میدیا و ڕۆژنامه‌گه‌ریی كوردی به له‌ده‌ستدانی ناواده‌ی
جوانه‌مه‌رگ خه‌ساره‌تێكی گه‌وره‌ی به‌ركه‌وت كه قه‌ربووكردنه‌وه‌ی
زه‌حمه‌ته، به‌ڵام وشه به‌پێز و كاریگه‌ریی كار و به‌رنامه‌كانی
ڕابردووی بۆ داهاتوو به‌به‌رده‌وامی له‌ناوماندا ده‌مێنێته‌وه.
له‌خوای گه‌وره داواكارم ئه‌مه دواناخۆشی بنه‌ماڵه‌كه‌تان بێت و خوالێخۆشبووش جێگای به‌هه‌شتی به‌رین بێت. |