English | Arabic | kurdish
Kurdish

هه‌واڵ

د.به‌رهه‌م ساڵح سه‌ردانی قه‌زای چۆمانی كردو هاوخه‌می سه‌رۆكی هه‌رێم و خۆی به‌خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ گه‌یاند

د.به‌رهه‌م ساڵح سه‌ردانی قه‌زای چۆمانی كردو هاوخه‌می سه‌رۆكی هه‌رێم و خۆی به‌خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ گه‌یاند
ئه‌مڕۆ 6/2/2012 به‌رێز د. به‌رهه‌م ساڵح له‌ قه‌زاى چۆمان به‌شداری پرسه‌ی رێباز ره‌حیم-ی كردو هاوخه‌می سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ...

زیاتر بخوێنه‌وه‌‌
 

به‌شداریكردن


  
Share

Press Office

حکومەتی هەرێم دابەزاندنی دەسەڵاتی زیاتری بۆ بەڕێوەبەرە گشتیەکان و سەرۆکی یەکەئیدارییەکان پەسەند کرد
ئەمڕۆ 4/7/2010 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی د. بەرهەم ساڵح سەرۆکی حکومەتی هەرێم کۆبووەو بڕیاری دابەزاندنی دەسەڵاتی زیاتری بۆ بەڕێوەبەرە گشتیەکان و سەرۆکی یەکەئیدارییەکان پەسەند کرد.

سەرەتای کۆبوونەوەکە سەرۆکی حکومەت سەردانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی بۆ وڵاتانی تورکیاو فەرەنسا بەگرنگ هەڵسەنگاند، هەروا باسی لەدۆخی ئەمنی ناوچە سنووریەکانی هەرێم کرد کەبەهۆی تۆپبارانی تورکیاو ئێرانەوە ژیان و گوزەرانی هاووڵاتیانی مەدەنی ئەو ناوچانە تێکچووەو گوندەکانی خۆیان جێهێشتووە، دوپاتیشیکردەوە پێویستە وڵاتانی دراوسێ رێز لەسەربەخۆی خاکی عیراق و ئیرادەی خەڵکەکەی بگرن و تۆپبارانی ئەو ناوچانە بوستێنن.

دواتر کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری دابەزاندنی دەسەڵاتی ئیداری و دارایی زیاتری بۆ بۆ پارێزگاو ناوچەکانی کوردستان پەسەند کرد، بەگوێرەی ئەو بڕیارە وەزیرەکان لانی کەمی دەسەڵات بۆ بەڕێوەبەرگشتیەکان دادەبەزێنن، بەمەبەستی باشترو خێراتر راییکردنی کاروبارەکانی هاووڵاتیان لەداموودەزگاکانی حکومەتدا ، لەوبارەیەوە د. بەرهەم ساڵح رایگەیاند: ئەم بڕیارە هەنگاوێکی گرنگە لەپێناو خزمەتکردنی ناوچە جیاوازەکانی کوردستان و هاووڵاتیان، بەوەی ناچار نەبن بۆ جێبەجێکردنی ئیشوکارەکانیان لەناوچە دوورە دەستەکانەوە روو لەدیوانی وەزارەت یان پارێزگاکان بکەن، بەڵکو دەسەڵات دەدرێتە یەکە ئیداریەکان بۆ ئەوەی لەنزیکەوە دەستنیشانی پێداویستی ناوچەکانیان بکەن و کاروبارەکانیشیان رایی بکەن.

هەر لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا، رەزامەندی لەسەر یەکخستنەوەی رێنمایەکانی تایبەت بەخەرجکردنی هاوکاری بۆ کەمئەندامان درا، کەوەک پڕۆژەیەک لەلایەن وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتیەوە ئامادەکرابوو، بەگوێرەی رێنمایی تازە سەرجەم کەمئەندامانی کوردستان بەیەک شێوەو بەپێی پێوەری دیاریکراو مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت و مووچەو هاوکاریان بۆ سەرف دەکرێت، هەر لەو میانەیەدا ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی بۆ پێدانی مووچە بەکەمئەندامانی هەڵگرتنەوەی مین دەبڕی.

لەتەورێکی تری کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا پڕۆژە یاسای وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار پەسەند کرا، هەروا بڕیاردرا کە گەشتوگوزار وەکو دەستەیەکی سەربەخۆ لەچوارچێوەی وەزارەتی شارەوانی کاربکات، بڕیاریشدرا ماستەر پلانی سەرجەم شارو شارۆچکەو ناوچە گەشتوگوزاریەکانی کوردستان دروست بکرێت، لەو بارەیەوە سەرۆکی حکومەت هەموو پشتیوانیەکی ئەنجومەنی وەزیرانی بۆ تەواوکردنی ئەو پرۆسەیە خستەڕوو.

حکومەتی هەرێم دابەزاندنی دەسەڵاتی زیاتری بۆ بەڕێوەبەرە گشتیەکان و سەرۆکی یەکەئیدارییەکان پەسەند کرد
  
Share
 
« خلف
 
© به‌رهه‌م ساڵح @ 2012 | هه‌مو مافێکی پارێزراوه‌.