|
ئەمڕۆ 7/7/2010 لەتەلاری ئەنجومەنی وەزیران، د. بەرهەم ساڵح سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان چاویکەوت بەستیڤان بانتل کونسولی تازەی ئەڵمانی لەهەولێر.
کونسولی تازەی ئەڵمانیا دوپاتی کردوە کەوڵاتەکەی بەگرنگیەوە دەڕوانێتە پەیوەندیەکانی خۆی لەگەڵ عیراق و هەرێمی کوردستان، هەروا باسی لەوەشکرد کەکونسوڵخانەی ئەڵمانیا لەهەولێر بەهاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ حکومەت بەردەوام دەبێت لەهەوڵدان بۆ بەهێزکردنی ئەو پەیوەندیانە، بەتایبەتی پەرەپیًَدانی چالاکی بازرگانی و ئابووری هاوبەش و دۆرزینەوەی شێوە کارکردنێک کەلەبەرژەوەندی فروانکردنی هاوکاری بازرگانی و وەبەرهێنان و سەرمایەگوزاری هاوبەشدا بێت.
کونسوڵی تازەی ئەڵمانیا خواستی وڵاتەکەشی خستەڕوو لەپێکهێنانی حکومەتی تازەی عیراق کەرەنگدانەوەی ویست و ئیرادەی سەرجەم لیست و پێکهاتەکان بێت.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەو دیدارەی لەگەڵ ستیڤان بانتل دا ئامادەیی حکومەتی هەرێمی نیشاندا بۆ هەموو جۆرە کارئاسانیەک لەپێناو فروانکردنی بواری هاوکاری ئابووری و بازرگانی و سەرمایەگوزاری، روونیشیکردەوە کەکوردستان دەروازەی بازارێکی گەورەی وەکو عیراقە، بۆیە هاتنی کۆمپانیاو سەرمایەگوزارانی ئەڵمانیا بۆ هەرێم، کاریگەری لەسەر سەنگی ئابووری ئەڵمانیا دەبێت لەپرۆسەی ئاوەدانکردنەوە و بوژانەوەی عیراقدا.
|