English | Arabic | kurdish
Kurdish

هه‌واڵ

د.به‌رهه‌م ساڵح سه‌ردانی قه‌زای چۆمانی كردو هاوخه‌می سه‌رۆكی هه‌رێم و خۆی به‌خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ گه‌یاند

د.به‌رهه‌م ساڵح سه‌ردانی قه‌زای چۆمانی كردو هاوخه‌می سه‌رۆكی هه‌رێم و خۆی به‌خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ گه‌یاند
ئه‌مڕۆ 6/2/2012 به‌رێز د. به‌رهه‌م ساڵح له‌ قه‌زاى چۆمان به‌شداری پرسه‌ی رێباز ره‌حیم-ی كردو هاوخه‌می سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ...

زیاتر بخوێنه‌وه‌‌
 

به‌شداریكردن


  
Share

Press Office

د. بەرهەم ساڵح : بەم نزیکانە فەرمانگەی تەکنەلۆژیاى زانیارى لە سلێمانى و دهۆک دەکرێتەوە
ئەمڕۆ 8/7/2010 د. بەرهەم ساڵح سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان سەردانى فەرمانگەى تەکنەلۆژیاى زانیارى کرد
. لەوتەیەکدا د. بەرهەم دەستخۆشى لەکارمەندانى فەرمانگەى تەکنەلۆژیاى زانیارى حکومەتى هەرێمى کوردستان کرد بۆ تۆمارکردنى فەرمانبەرانى حکومەتى هەرێم لەم سیستمە کە هەنگاوێکى گرنگە بۆ رێکخستنی سیستمی ئیداری بەشێوازێکی مۆدێرن.
سەرۆکى حکومەت راشیگەیاند ئەم سیستمە هاوکار دەبێت بۆ نەخشەکێشان و بەرەوپێش بردنى سیستمى ئەلیکترۆنى لەهەرێمدا. بۆئەمەش دەستخۆشى لەکارمەندان کردو ووتى بەم نزیکانە ئەم فەرمانگەیە لە سلێمانى و دهۆکیش دەکرێتەوە. لەلایەن خۆشیەوە سەرۆکى فەرمانگەى تەکنەلۆژیاى زانیارى سوپاسى سەرۆکى حکومەتى کردو وتى لەداهاتوودا بڕیاردان لەسەر بنەماى ئامار دەبێت بەم پێیەش ئەم پرۆژە سود دەگەیەنێت بۆ بەرەوپێشبردن و نوێبونەوەى حکومەت.
فەرمانگەى تەکنەلۆژیاى زانیارى لەساڵى 2009 وە دەست بەکار بووەو تا ئێستا زۆربەى فەرمانبەرانى حکومەتى هەرێم ناسنامەیان بۆ دەرکراوە، کە ناسنامەکە چەندین تایبەتمەندی تیادایە لەکۆکردنەوەى زانیارى پێویست لەبارەی فەرمانبەرانەوە
 د. بەرهەم ساڵح : بەم نزیکانە فەرمانگەی تەکنەلۆژیاى زانیارى لە سلێمانى و دهۆک دەکرێتەوە
  
Share
 
« خلف
 
© به‌رهه‌م ساڵح @ 2012 | هه‌مو مافێکی پارێزراوه‌.