English | Arabic | kurdish
Kurdish

هه‌واڵ

د. به‌رهه‌م ساڵح له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی كۆبوه‌وه‌

د. به‌رهه‌م ساڵح له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی كۆبوه‌وه‌
ئه‌مڕۆ 4/2/2012 له‌شاری هه‌ولێر به‌ڕێز د. به‌رهه‌م ساڵح به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان كه‌ریم شه‌نگاری وه‌زیری ناوخۆ، حاكم ره‌ئوف ره‌شید وه‌زیری ...

زیاتر بخوێنه‌وه‌‌
 

به‌شداریكردن


  
Share

Press Office

د. بەرهەم ساڵح پێشوازیکرد لە ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان و وەفدێکی هاوڕێی.
ئەمڕۆ 12/7/2010 لەتەلاری ئەنجومەنی وەزیران لەشاری هەولێر د. بەرهەم ساڵح سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیکرد لەمامۆستا سەڵاحەدین بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان و وەفدێکی هاوڕێی.
لەو دیدارەدا سەبارەت بەهەلومەرجی سیاسیی ئێستای عیراق و هەوڵەکانی پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عیراق گفتوگۆ کرا، لەو چوارچێوەیەدا بیروڕا دەربارەی چۆنیەتی پێکهێنانی حکومەت و رۆڵی کورد ئاڵوگۆر کرا، هەردولا تەئکیدیان کردەوە کەپابەندبوون بەدەستوورو بنەماکانی دیموکراسی و فیدرالی مەرجی سەرەکی سەرکەوتنی ئەو هەوڵانەیە کەبۆ پێکهێنانی حکومەت دەدرێن.
هەر لەو دیدارەدا بەشداری کاراو راستەقینەی کورد لەپرۆسەی حوکمڕانی و ناوەندی بڕیاری سیاسیی وەکو مەرجێکی سەرەکی دامەزراندنی عیراقێکی تازەو دوور لەزوڵم و زۆری وەسفکرا .
لەتەوەرێکی تری دیدارەکەدا باس لەگرنگی یەکگرتوویی کارو گوتاری کورد کرا لەسەر ئاستی عیراق، لەپێناو دەستەبەرکردنی دۆخێک کەبواری ئەوە بەکورد بدات وەکو هێزێکی سەرەکی رۆڵی خۆی ببینێت، بەشێوەیەک لەبەرژەوەندی سەرجەم گەلانی عیراقدا بێت.
لەسەر ئاستی ناوخۆش، چۆنیەتی بەیەکەوە کارکردنی هێزو لایەنە سیاسیەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەو گرفتەکان تاوتوێکرا، هەروا باس لەپێویستی هەماهەنگی نێوان حکومەت و ئۆپۆزسیۆن کرا، لەو میانەیەدا سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان روونیکردەوە پێویستە هەموو لایەک بەگیانی بەرپرسیارێتی و لەچوارچێوەی بەرژوەندی باڵایی نەتەوەیی و نیشتمانی کاربکات، بۆ ئەوەی باشتر بتوانین خزمەتی خەڵکی خۆمان بکەین و ئەزموونەکەشمان لەسەرجەم بوارەکاندا گەشەپێبدین.
  
Share
 
« خلف
 
© به‌رهه‌م ساڵح @ 2012 | هه‌مو مافێکی پارێزراوه‌.