ئەمڕۆ 20/7/2010 د. بەرهەم ساڵح سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان چاویکەوت بەوەفدێکی باڵای وەزارەتی بەرگری عیراق بەسەرۆکایەتی فەریقی یەکەمی روکن عبود قەمبەر جێگری سەرۆکی ئەرکانی سوپای عیراق.
لەدیدارێکدا کەوەزیری پێشمەرگەو بریکاری وەزارەت ئامادەی بوون، سەبارەت بەهەماهەنگی نێوان سوپای عیراق و وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم گفتوگۆ کرا، لەودیدارەدا تەئکید کرایەوە کەهێزی پێشمەرگە بەشێکە لەسیستمی بەرگری عیراق، بۆیە بەهێز کردنی ئاستی هاوکاری و هەماهەنگی لەنێوان هەردو وەزارەتی بەرگی عیراق و پێشمەرگەی هەرێم بەپێویست و گرنگ وەسفکرا.
هەر لەو سەردانەی وەفدی وەزارەتی بەرگری عیراق دامەزراندنی ناوەندی چالاکی هاوبەش باسی لێوە کرا، لەو چوارچێوەیەدا جەختکرایەوە کەئەمنیەتی هەموو ناوچەکانی عیراق یەک ئەمنیەتە، بۆیە ئەرکی روبەڕو بوونەوەی هەر کێشەو گرفتێکی ئەمنی ئەرکێکی هاوبەشە.
|