English | Arabic | kurdish
Kurdish

هه‌واڵ

د.به‌رهه‌م ساڵح سه‌ردانی قه‌زای چۆمانی كردو هاوخه‌می سه‌رۆكی هه‌رێم و خۆی به‌خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ گه‌یاند

د.به‌رهه‌م ساڵح سه‌ردانی قه‌زای چۆمانی كردو هاوخه‌می سه‌رۆكی هه‌رێم و خۆی به‌خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ گه‌یاند
ئه‌مڕۆ 6/2/2012 به‌رێز د. به‌رهه‌م ساڵح له‌ قه‌زاى چۆمان به‌شداری پرسه‌ی رێباز ره‌حیم-ی كردو هاوخه‌می سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ...

زیاتر بخوێنه‌وه‌‌
 

به‌شداریكردن


  
Share

Press Office

لەدوو دیداری جیاوازدا سەرۆکی حکومەتی هەرێم چاویکەوت بەکونسوڵی گشتی بەریتانیا لەهەولێر و وەفدێکی رێکخراوی رۆژنامەنووسانی بێسنوور


ئەمڕۆ 26/7/2010 د. بەرهەم ساڵح سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان چاویکەوت بەجێرمی ماکادی کونسوڵی گشتی بەریتانیا لەهەولێر.
 لەو دیدارەدا کە لە شاری هەولێر ئەنجامدرا تەئکید لەپەرەپێدانی پەیوەندیەکانی هەرێمی کوردستان و بەریتانیا لەسەرجەم بوارەکاندا کرایەوە، بەتایبەتی بەهێزکردنی پەیوەندیە سیاسیەکان و فراوانکردنی بواری کاروچالاکیە هاوبەشەکان.
 کونسوڵی بەریتانیا سەبارەت بەکارو پرۆژەکانی کونسوڵخانەکەیان لەهەولێر دواو دوپاتی کردەوە کەوڵاتەکەی دەیەوێت پەیوەندیە سیاسیی و ئابووری و کلتوریەکانی لەگەڵ هەرێم زیاتر گەشە پێبدات، لەو میانەیەدا ئاماژەی بەوەدا کە چەندین چالاکی و کاری جۆربەجۆری هاوبەش ئەنجام دراون و کاریگەری و دەرەنجامی باشیشیان لێکەوتۆتەوە.
 سەبارەت بەدۆخی سیاسی عیراق، پێکهێنانی حکومەتێکی هاوبەش  کەبەرژەوەندیە باڵاکانی سەرجەم عیراقیەکان بەرجەستە بکات بەگرنگ وەسفکرا.

هەر ئەمڕۆ 26/7 لەشاری هەولێر د. بەرهەم ساڵح سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان چاویکەوت بەسوازیگ دۆلیت لێپسراوی بەشی رۆژهەڵاتی ناوەراست و باکوری ئەفریقا لەرێکخراوی رۆژنامەنووسانی بێ سنوور و رەزا موعینی لێپسراوی بەشی ئێران و ئەفغانستان.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەوەڵامی چەند پرسیارێکی وەفدی رۆژنامەنووسانی بێسنووردا رایگەیاند کە میدیا کۆڵەگەیەکی سەرەکی دیموکراسی و پێشکەوتنی ئەزموونی هەرێمی کوردستانە، حکومەتی هەرێم بە بایەخەوە دەڕوانێتە رۆڵی میدیا لەگەشەپێدانی ژیانی سیاسی و کۆمەڵایەتی دا هەروا دوپاتیکردەوە کەرۆڵی میدیا لەچاودێریکردنی کاروبارەکانی حکومەت و دەستنیشانکردنی کەمووکوڕیەکان گرنگە، بەڵام لەسەر بنەمای پیشەیی بوون و رەچاوکردنی یاسا.
 هەر لەوەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی بێسنوردا د. بەرهەم ساڵح ئاماژەی بەوەدا کەپێویستە میدیا بەشێوەیەکی پیشەیی هەواڵ و زانیاری پێویست بگەیەنێتە هاووڵاتیان و کار بۆ دروستکردنی وشیاریەکی کۆمەڵایەتی چالاک بکات، لەو چوارچێوەیەدا سەرۆکی حکومەتی هەرێم روونیکردەوە حکومەت رەخساندنی  زەمینەی کارکردنی ئازاد و دەستەبەرکردنی زانیاریەکان بەئەرکی خۆی دەزانێت، بەڵام پێویست دەکات بەکارهێنانی چەمکی و ئازادی و ئازادی رۆژنامەگەری وەکو بەرپرسیارێتیەکی گرنگ سەیر بکرێت و بواری تایبەت و گشتی جیابکاتەوە.
 هەر لەو دیدارەدا د. بەرهەم ساڵح باسی لەوەشکرد کەحکومەتی هەرێم ئامادەی هەموو جۆرە هاوکاری و هەماهەنگیەکە لەگەڵ رێکخراوەکانی تایبەت بەو بوارە بەمەبەستی دابینکردنی ژینگەیەکی تەندروست کەتیایدا میدیا و حکومەت و سەرجەم دامودەزگا کۆمەڵایەتی و رۆشنبیریەکان تیایدا رۆڵی شایستەی خۆیان ببین و هاووڵاتیانیش دوور لەهەر ناوزڕاندنێک  و پەلاماردانی ژیانی تاکە کەسی زانیاری و هەواڵی راست و دروستیان پێبگات.
 
لەدوو دیداری جیاوازدا سەرۆکی حکومەتی هەرێم چاویکەوت بەکونسوڵی گشتی بەریتانیا لەهەولێر و وەفدێکی رێکخراوی رۆژنامەنووسانی بێسنوور
  
Share
 
« خلف
 
© به‌رهه‌م ساڵح @ 2012 | هه‌مو مافێکی پارێزراوه‌.