English | Arabic | kurdish
Kurdish

هه‌واڵ

د.به‌رهه‌م ساڵح سه‌ردانی قه‌زای چۆمانی كردو هاوخه‌می سه‌رۆكی هه‌رێم و خۆی به‌خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ گه‌یاند

د.به‌رهه‌م ساڵح سه‌ردانی قه‌زای چۆمانی كردو هاوخه‌می سه‌رۆكی هه‌رێم و خۆی به‌خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ گه‌یاند
ئه‌مڕۆ 6/2/2012 به‌رێز د. به‌رهه‌م ساڵح له‌ قه‌زاى چۆمان به‌شداری پرسه‌ی رێباز ره‌حیم-ی كردو هاوخه‌می سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ...

زیاتر بخوێنه‌وه‌‌
 

به‌شداریكردن


  
Share

Press Office

د.بەرهەم ساڵح بەردی بناغەی 2 قوتابخانەى نموونەیی لە کەرکوک دادەنێت و پاڵپشتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ هەموو پێکهاتەکانی شارەکە دووبارە دەکاتەوە
لە چوار چێوەی هەڵمەتی نیشتیمانیدا بۆ دامەزراندنی 100 قوتابخانەی نموونەیی لە کوردستان و ناوچەدابڕاوەکاندا پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 29/7/2010 د.به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌یاوه‌ری وه‌فدێکی حکومه‌ته‌که‌ی، گه‌یشته‌ شاری که‌رکوک و له‌ده‌ره‌وازی شاره‌که‌ له‌لایه‌ن عه‌بدولڕه‌حمان مسته‌فا پارێزگاری که‌رکوک و رزگار عه‌لی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاو ژماره‌یه‌کی زۆر له‌به‌رپرسانی حکومی و حزبی و سه‌رکرده‌ی ئه‌منی و نوێنه‌رانی سه‌رجه‌م پێکهاته‌کانی که‌رکوکه‌وه‌، پێشوزایکرا.
پاش مه‌راسیمی پێشوزای کردنەکە، سه‌رۆکی حکومه‌ت به‌ردی بناغه‌ی دوو قوتابخانه‌ی نمونه‌یی 7 پۆلی له‌گه‌ڕه‌کی ره‌حیماوا دانا که‌ له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی نیشتمانی حکومه‌تی هه‌رێم بۆ بنیاتنانی 100 قوتابخانه‌ی نمونه‌یی له‌هه‌رێم و ناوچه‌ دابڕواه‌کان، جێبه‌جێده‌کرێت.
لەوتەیەکیشیدا سەرۆکی حکومەتی هەرێم رایگەیاند: خۆشحاڵم کەلەگەڵ چەند وەزیرێکی حکومەتی هەرێم هاتووین بۆ دانانی بەردی بناغەی دوو خوێندنگەی نموونەی لەکەرکوک، ئەمە بەشێکە لەهاوکاری حکومەتی هەرێم بۆ شاری کەرکوک بەهەموو پێکهاتەکانیەوە بەمەبەستی قەرەبووکردنەوەی زوڵم و زۆری پێشوو کەدووچاری ئەم شارە هاتبوو و وایکردبوو لەو هەموو خێروبێرەی بێ بەش بێت.
 هەر لەو وتەیەیدا د. بەرهەم ساڵح پەرۆشی و سڵاوی بەڕێزان مام جەلال و کاک مەسعودی گەیاندە شاری کەرکوک و دانیشتوانەکەی، تەئکیدیشی کردەوە کە ئەرکی سەرشانی ئێمەیە خزمەتی ئەو شارە بکەین و لەجیاتی سیاسەتی پاکتاوی رەگەزی و راگواستن، ئاوەدانی بکەینەوەو وابکەین سودمەندبێت لەخێروبێرەکەی.
هەر لەمەراسیمی دانانی بەردی بناغەی ئەو خوێندنگایەدا سەرۆکی حکومەتی هەرێم ووتی: ئێمە دەمانەوێت کەرکوک ببێتە هێمای بەیەکەوە ژیان، هەر بۆیەش ناوی ئەوخوێندنگەیە بەیەکەوە ژیان دەبێت، هەروا ئاماژەی بەوشەکرد کەچەند پڕۆژەیەکی تر کەهەندێکیان تەواو کراون و هەندێکیشیان لەجێبەجێکردن دان لەلایەن حکومەتی هەرێم  لەکەرکوک ئەنجام دەدرێن، کەسەرجەم پێکهاتەکان لێی سود مەند دەبن.
 دواتر سەرۆکی حکومەتی هەرێم و وەفدی هاوڕێی سەردانی پارێزگای کەرکوکی کردو لەلایەن سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا و پارێزگارو ئەندامانی ئەنجومەن و بەرپرسە ئیداریەکانی ئەوشارەوە بەکورد و عەرەب و تورکمانەوە پێشوازی لێکرا.
 سەرەتای دیدارەکە سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا ئاماژەی بەوەدا کەد. بەرهەم ساڵح دەمێکە لەخەمی خەڵکی کەرکوک دایە، چ بەئاوڕدانەوە لەژیان و گوزەرانی ئاوارەکان و ئەنفالکراوەکان بێت، چ لەکاتی سەردانیکردنی شارەکە کاتێ کەجێگری سەرۆک وەزیرانی عیراق بووە، وەک سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک ئاماژەی پێکرد لەوەتەی بەڕێز د. بەرهەم ساڵح پۆسی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی وەرگرتووە، ئەمە دووەمین جارە سەردانیان دەکات.
 دواتر سەرۆکی حکومەتی هەرێم وێرای گەیاندنی سڵاو رێزی جەنابی مام جەلال سەرۆک کۆماری عیراق و جەنابی کاک مەسعود سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەئامادەبووان، دووپاتی کردەوە کەئێمە دەمانەوێت هاریکارو پشتیوانی ئێوە بین لەپێکەو ژیان و پرۆسەی ئاوەدانکردنەوە و تێپەڕاندنی کێشەکانی رابردوودا، کەلەسەر راگواستن و سیاسەتی پاکتاوی رەگەزی بونیاتنرابوو، ئێمە دەمانەوێت ئێوە، لەجاتی ناخۆشی و گرفتەکانی رابردوو نموونەیەکی تازەی پێکەوە ژیان پێشکەش بکەن کەلەخزمەتی شارەکەدا بێت کەبواری ئەوەی تێدابێت کەرکوک سود لەسامان و خێروبێری خۆی ببێنێت.
هەروا ئاماژەی بەوەکرد کەهەندێ لایەن گرەویان لەسەر ئەوە بوو کەرکوک ببێتە سەرەتای تەقینەی شەڕێکی ناوخۆ، بەڵام بەهەوڵی ئێوە و هەموو لایەک نەک هەر ئەمە رووینەدا، بەڵکو بەپێچەوانەوە ئێستا کەرکوک زیاتر ئاوەدان دەبێتەوە، ئەم هاوکاریەی حکومەتی هەرێمیش بەشداریەکە لەو پرۆسەیەدا، هەروا بەئامادەبووانی راگەیاند کەحکومەتی هەرێم خزمەتگوزاریەکانی خۆی پێشکەشە بەهەموو پێکهاتەکان دەکات، لایەنە پەیوەندیارەکانیشی راسپارد رەچاوی ئەم خاڵە بکەن
د. بەرهەم ساڵح روونیشیکردەوە ئێمە پێمان وایە کەرکوک شارێکی کوردستانیە، بەڵام نامانەوێت چارەسەرێکی کوردی بسەپێنین، ئێمە دەمانەوێت بەگوێرەی دەستوورو رێوشوێنە قانوونیەکان ئەو گرفتە چارەسەر ببێت.
 دوای کۆتاییهاتنی دیدارەکەشی لەگەڵ پارێزگارو ئەنجومەنی پارێزگا بەڕێز د. بەرهەم ساڵح سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ رۆژنامەنووسان دوا.
لەسەرەتای ووتەکەیدا ووتی: خۆشحاڵم بەسەردانی کردنی شاری کەرکوک، بڕیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان خزمەتکردنی شاری کەرکوکە بەهەموو پێکهاتەکانیەوە، لەپێناو ئاوەدانکردنەوەو کۆتایی پێهێنانی سیاسەتی پاکتاوی رەگەزیدا، هەروا وتی ئەمڕۆ بەردی بناغەی دوو خوێندنگامان دانا لەچوارچێوەی هەڵمەتێکی نیشتمانی بۆ دروستکردنی خوێندنگەی هاوچەرخ کەناوچەکانی کەرکوک و خانەقین و شەنگارو مەخمووریش دەگرێتەوە، ئەمە بەشداریەکی حکومەتی هەرێمە لەئاوەدانکردنەوەی ئەم شارە.
 هەرلەو کۆنگرە رۆژنامەنووسیەدا سەرۆکی حکومەتی هەرێم روونیکردەوە کەپێویستە چارەسەری کێشەی کەرکوک چارەسەرێکی عیراقی بێت، هەرچەندە کەکوک شارێکی کوردستانیە، بەڵام نامانەوێت چارەسەرێکی کوردی بسەپێنین و پێشمان وایە مافی کورد بەئینکارکردنی مافی ئەوانی تر وەدینایەت، هەروا ناشبێت چارەسەری عەرەبی، یان دەرەکی بۆ کەرکوک پێشکەش بکرێت، بەڵکو دەبێ بەگوێرەی دەستوورو یاسا بێت.
هەر سەبارەت بەدۆخی کەرکوک سەرۆکی حکومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەدا کەهەندێ لایەن پێیان وابوو کەرکوک دەبێتە خاڵی دەستپێکی شەری ناوخۆ، بەڵام نەک هەر ئەمە رووینەدا، بەڵکو لەسایەی بەیەکەوەژیانی پێکهاتەکانی دەتوانین باشتر خزمەتی بکەین.
 سەبارەت بەدۆخی سیاسی عیراقیش، بەڕێز د. بەرهەم رایگەیاند: کورد دەیەوێت حکومەتی شەراکەتی نیشتمانی پێک بێت و هیچ لایەک فەرامۆش نەکرێت و پابەند بێت بەدەستوور و بنەما دیموکراسی و فیدرالیەکان.
جێی وەبیرهێنانەوەیە بودجەی تەرخانکراو بۆ ئەو دوو خوێندنگەیە چوار ملیار دینارە کەسەرجەم پێویستیەکانی تێدایە لەتاقیگەو کۆمپیۆتەرو هۆڵی وەرزش، کەبەدیزانێکی گونجاوو تازە لەچوارچێوەی هەڵمەتی نیشتمانی دروستکردنی خوێندنگەی هاوچەرخ جێبەجێ دەکرێن. سەرەڕای جێبەجێکردنی چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاری تر کەلەبودجەی حکومەتی هەرێم جێبەجێدەکرێن، وەکو دروستکردنی چەندیاریگایەک و گەیاندنی کارەباو ئاووئاوەڕۆ و قیرتاوکردن و دروستکردنی باخ لەگەڕەکەکاندا.
د.بەرهەم ساڵح بەردی بناغەی 2 قوتابخانەى نموونەیی لە کەرکوک دادەنێت و پاڵپشتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ هەموو پێکهاتەکانی شارەکە دووبارە دەکاتەوە
د.بەرهەم ساڵح بەردی بناغەی 2 قوتابخانەى نموونەیی لە کەرکوک دادەنێت و پاڵپشتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ هەموو پێکهاتەکانی شارەکە دووبارە دەکاتەوە
  
Share
 
« خلف
 
© به‌رهه‌م ساڵح @ 2012 | هه‌مو مافێکی پارێزراوه‌.