بەبۆنەی هاتنی مانگی رەمەزانی پیرۆزەوە، گەرمترین پیرۆزبایی لەموسڵمانانی کوردستان و عیراق و هەموو جیهان دەکەم.
هیوادارم هاتنی مانگی رەمەزانی پیرۆز، ببێتە مایەی خێروخۆشی زیاتر بۆگەلی کورد سەرجەم گەلانی عیراق .هەروا ببێتە هاندەرێکی تر بۆ بەهێزکردنی گیانی تەبایی و بەیەکەوە ژیان و پتەوکردنی کلتوری لێبوردەیی.
ئومێدەوارم ئەم مانگە پیرۆزە، کەموسلمانان تیایدا بەرۆژو دەبن و ئەرکێکی سەرەکی ئاینی خۆیان تێدا جێبەجێ دەکەن، مانگی بەرجەستەکردنەوەی ئەو بەها پیرۆزو پاکانە بێت کەئاینی پیرۆزی ئیسلام پێشکەش بەمرۆڤایەتی کردوون.
بەرهەم ساڵح
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
|