English | Arabic | kurdish
Kurdish

هه‌واڵ

د. به‌رهه‌م ساڵح له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی كۆبوه‌وه‌

د. به‌رهه‌م ساڵح له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی كۆبوه‌وه‌
ئه‌مڕۆ 4/2/2012 له‌شاری هه‌ولێر به‌ڕێز د. به‌رهه‌م ساڵح به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان كه‌ریم شه‌نگاری وه‌زیری ناوخۆ، حاكم ره‌ئوف ره‌شید وه‌زیری ...

زیاتر بخوێنه‌وه‌‌
 

به‌شداریكردن


  
Share

Press Office

د. به‌رهه‌م ساڵح پێشوازیكرد له‌ جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ كاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم  و جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا دواپێشهاته‌كانی عیراق و هه‌وڵه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌ت و چۆنیه‌تی گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌رێم و ئه‌مریكایان تاوتوێكرد.

 

 ئه‌مڕۆ 15/8 له‌شاری هه‌ولێر به‌ڕێز د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێز ئازاد به‌رواری جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی حكومه‌ت، پێشوازیكرد له‌جیفری فیلتمان جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و وه‌فدێكی هاوڕێی.

 

 له‌سه‌ره‌تای دیداره‌كه‌دا باس له‌هه‌لومه‌رجی سیاسیی عیراق و دواین هه‌وڵه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌تی تازه‌ی عیراق كرا، هه‌ردولا ته‌ئكیدیان له‌پێكهێنانی حكومه‌تی شه‌راكه‌تی نیشتمانی به‌پابه‌ند بوون به‌ده‌ستوور كرده‌وه‌ كه‌ویستی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی عیراق به‌رجه‌سته‌ بكات، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا د. به‌رهه‌م ساڵح هه‌ڵوێستی هه‌رێمی كوردستانی دووپاتكرده‌وه‌ كه‌بریتیه‌ له‌هه‌وڵی له‌یه‌ك نزیكردنه‌وه‌ی بیروبۆچوونه‌ جیاوازو ناكۆكه‌كان و فه‌رامۆش نه‌كردنی هیچ لایه‌نێك و پابه‌ندبوون به‌ده‌ستوور و مافه‌ڕه‌واكانی خه‌ڵكی كوردستان.

 

هه‌ر له‌و دیداره‌دا باس له‌وه‌كرا كه‌هه‌ڵبژاردنی دوایی عیراق، هه‌ڵبژاردنێكی گرنگ بوو، بۆیه‌ پێویسته‌ لیسته‌ براوه‌كان ئه‌مه‌ به‌خاڵێكی سه‌ره‌كی وه‌ربگرن و له‌چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی باڵای نیشتمانیدا، په‌له‌ له‌پێكهێنانی حكومه‌ت بكه‌ن و ناكۆكیه‌كانیان وه‌ڵاوه‌ بنێن، بۆ ئه‌وه‌ی عیراق له‌دۆخه‌ ئاڵۆزه‌ی به‌هۆی دواكه‌وتنی پێكهێنانی حكومه‌ت تێی كه‌تووه‌، ڕزگار ببێت.

 

 له‌ته‌وه‌رێكی تری دیداره‌كه‌ی نێوان سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكادا ، سه‌باره‌ت به‌گرنگی په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌مریكاو عیراق به‌گشتی و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی، گفتوگۆ كرا، هه‌ردولا به‌گرنگیه‌وه‌ باسیان له‌به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندیه‌كان و ره‌خساندنی زه‌مینه‌ی زیاتری هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌بواره‌كانی سیاسیی و ئابووری و كلتوریدا كرد.

  

د. به‌رهه‌م ساڵح پێشوازیكرد له‌ جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ كاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
  
Share
 
« خلف
 
© به‌رهه‌م ساڵح @ 2012 | هه‌مو مافێکی پارێزراوه‌.