|
ئه‌مرۆ 16/8 ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌شاری
هه‌ولێر به‌سه‌رۆكایه‌تی د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و
ئازاد به‌رواری جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت، كۆبووه‌وه.
سه‌ره‌تای
كۆبوونه‌وه‌كه د. به‌رهه‌م ساڵح پیرۆزبایی یادی 64 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی
له‌پارتی دیموكراتی كوردستان كرد‌و رۆڵی له‌كاروانی خه‌باتی خه‌ڵكی
كوردستان به‌گرنگ وه‌سفكرد، هیواشیخواست له‌قۆناغه‌كانی داهاتووشدا
له‌پێناو وه‌ده‌ستهێنانی ته‌واوی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان سه‌ركه‌وتوو
بێت.
دواتر باس له پێشهاته سیاسییه‌كانی عیراق و هه‌وڵه‌كانی
پێكهێنانی حكومه‌تی تازه كرا، له‌وباره‌یه‌وه ته‌ئكید له‌پێكهێنانی
حكومه‌تی شه‌راكه‌تی نیشتمانی و به‌پابه‌ندبوون به‌ده‌ستوورو مافه
ره‌واكانی خه‌ڵكی كوردستان كرایه‌وه، هه‌روا ئاماژه به‌پڕۆژه‌ی
ئیئتیلافی فراكسیۆنه كوردستانیه‌كان درا، كه‌پێشكه‌ش به‌لیسته
سه‌ركه‌وتووه‌كانی عیراقیان كردووه، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
ئه‌مه‌ی به‌هه‌نگاوێكی گرنگ وه‌سفكردو روونیشیكرده‌وه كه‌یه‌كگرتوویی
گوتار‌و كاركردنی كورد له‌سه‌ر ئاستی عیراق ده‌ره‌نجامی باشی
لێده‌كه‌وێته‌وه، هه‌روه‌ها باس له‌سه‌ردانی جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی
ئه‌مریكا بۆ عیراق و هه‌رێم كرا، كه له‌میانه‌ی هه‌وڵه‌كانی ئه‌مریكا بۆ
پێكهێنانی حكومه‌ت، به‌گرنگییه‌وه رۆڵی كوردی له‌پرۆسه‌ی سیاسی عیراق
وه‌سفكردووه.
هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مرِۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا
له‌پێناو پارێزگاریكردن له‌ئاو وه‌كو سامانێكی نیشتمانی، رێنمایی
هه‌ڵكه‌ندنی بیری ئاو كه‌له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی
ئاوه‌وه ئاماده كرابوو، په‌سه‌ند كرا.
وه‌ك
له‌ڕێنماییه‌كاندا هاتووه بیری ئاوی گشتی و كشتوكاڵی و كه‌رتی تایبه‌ت
به‌گوێره‌ی هه‌ندێك رێوشوێنی دیاریكراو هه‌ڵده‌كه‌ندرێت، بۆ ئه‌وه‌ی
پارێزگاری له‌ئاوی ژێر زه‌وی بكرێت و مه‌رجه ته‌ندروستیه‌كانیشی تێدا
ره‌چاو بكرێن، هه‌روا له‌ڕێنماییه‌كاندا هاتووه كه‌ده‌بێت نووسینگه‌و
كۆمپانیای تایبه‌ت به‌بیر هه‌ڵكه‌ندن، مۆڵه‌ت و شاره‌زایی و پێداویستی
ته‌واویان هه‌بێت و به‌گوێره‌ی سروشتی ناوچه‌كانیش دووری نێوان هه‌ر بیرێك
دیاری ده‌كرێت.
له‌درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا
ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم درا
سه‌باره‌ت به‌دابینكردنی پێویستی بۆ قه‌رزی خانووبه‌ره، بۆ ئه‌وه‌ی توێژی
فراوانتری هاووڵاتیان بتوانن سودی لێبیین، به‌تایبه‌تی گوندنشینه‌كان.
له‌دوا
ته‌وه‌ری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێم
راپۆرتێكی سه‌باره‌ت به‌كه‌رتی نه‌وت و ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ی تیایدا
وه‌ده‌ست هاتوون پێشكه‌ش كرد، له‌و راپۆرته‌دا ورده‌كاری به‌رنامه‌ی
حكومه‌تی هه‌رێم بۆ گه‌شه‌دان به‌بواری نه‌وت و دامه‌زراوه نه‌وتیه‌كان
وه‌كو بنه‌مایه‌كی به‌هێزی ژێرخانی ئابووری، روونكرایه‌وه، كه‌برِیاره
له‌داهاتوودا له‌ڕێگه‌ی ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ته‌واوی ورده‌كارییه‌كان بۆ
رای گشتی بڵاوبكرێنه‌وه‌و رێگه له‌و چه‌واشه‌كاریه‌ش بگیرێت كه‌سه‌باره‌ت
به‌كه‌رتی نه‌وت بڵاوده‌كرێته‌وه. |