|
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دۆخی سیاسی عیراق و مه‌سه‌له‌ی
پێكهێنانی حكومه‌تی له‌گه‌ڵ وه‌فدی باڵای حزبی فه‌زیله‌ى ئيسلامى
تاووتوێكرد.
ئه‌مرِۆ 16/8 له‌شاری هه‌ولێر د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازیكرد له‌وه‌فدێكی باڵای حزبی فه‌زیله‌ى
ئيسلامى به‌سه‌رۆكایه‌تی هاشم هاشمی ئه‌مینداری گشتی حزبه‌كه.
له‌و
دیداره‌دا سه‌باره‌ت به گرفته‌كانی به‌رده‌م پێكهێنانی حكومه‌تی تازه‌ی
عیراق و هه‌وڵی لیست و لایه‌نه‌كان بۆ ده‌رچوون له‌و قه‌یرانه گفتوگۆ
كرا، هه‌ردوولا ته‌ئكیدیان له‌سه‌ر پێویستی رێككه‌وتنی لیسته براوه‌كان
كرده‌وه له‌سه‌ر به‌رنامه‌یه‌كی هاوبه‌ش بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی
شه‌راكه‌تی نیشتمانی له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستوورو به‌رژوه‌ندی سه‌رجه‌م
پێكهاته‌كانی عیراقدا.
د. به‌رهه‌م ساڵح دووپاتیكرده‌وه كه كورد
رۆڵی نزیككردنه‌وه‌ی بیروبۆچوونه جیاوازه‌كان ده‌بینێت به‌مه‌به‌ستی
گه‌یشتن به‌چاره‌سه‌رێك كه‌هه‌موو لایه‌نه‌كان پێی رازی بن و
له‌به‌رژوه‌ندی هه‌موو لایه‌كیشدا بێت.
له‌ته‌وه‌رێكی تری دیداره‌كه‌دا
وه‌فدی حزبی فه‌زیله بیروبۆچوونی حزبه‌كه‌ی سه‌باره‌ت به‌ته‌نگژه‌ی
پێكهێنانی حكومه‌ت و چۆنیه‌تی كاركردنی بۆ چارسه‌ركردنی گرفته‌كانی عیراق
بۆ سه‌رۆكی حكومه‌ت خسته‌رِوو. |