|
د. به‌رهه‌م ساڵح له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی كۆبوه‌وه
ئه‌مڕۆ 4/2/2012 له‌شاری هه‌ولێر به‌ڕێز د. به‌رهه‌م ساڵح به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان كه‌ریم شه‌نگاری وه‌زیری ناوخۆ، حاكم ره‌ئوف ره‌شید وه‌زیری ... |
| زیاتر بخوێنه‌وه |
|
 |
|
| |
|
|
|
|
Media News and Articles |
|
سه‌ره‌كی » هه‌واڵ » تفاصيل الخبر
|
|
د.به‌رهه‌م ساڵح: كورد له چاره‌سه‌ره‌وه نزیكه و تێڕوانینی ڕوونی بۆ نه‌خشه‌ڕێگا هه‌یه
|
خه‌ندان ـ كه‌ناڵی ئاسمانی (ئه‌لعیراقییه) له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی
(دیداری تایبه‌ت)دا چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا ئه‌نجامداوه. له‌به‌ر گرنگی
ناوه‌رۆكی دیداره‌كه ڕۆژنامه‌ی ئاسۆ به‌باشیزانی گرنگترین
ته‌وه‌ره‌كانی ئه‌و دیداره بڵاو بكاته‌وه:
سه‌ره‌تا و له وه‌ڵامی پرسیارێكی (ئه‌لعیراقییه)دا ده‌رباره‌ی
هه‌ڵوێستی هێز و لایه‌نه كوردستانییه‌كان له به‌رامبه‌ر قه‌یرانی
پێكهێنانی حكومه‌تی عیراق و ئایا كورد ده‌توانێت ببێته كلیلی
چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كه، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
وتی: "سه‌ركردایه‌تی كوردی و هێزه كوردستانییه‌كان له
په‌یوه‌ندییه‌كی به‌رده‌وامدان له‌گه‌ڵ هێز و لایه‌نه سه‌ره‌كییه‌كانی
ناو هاوكێشه‌ی نوێی عیراق، به‌ڵام ئێمه به‌ڕاستی نیگه‌رانین
به‌رامبه‌ر ئه‌و بارودۆخه، چونكه چاوه‌ڕوانی زۆر درێژه‌ی كێشا و ئه‌م
بۆشاییه‌ی ئێستا تێیكه‌وتووین مه‌ترسییه بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌مان و ئه‌و
ده‌ستكه‌وته ئه‌منییانه‌ی به‌دیهاتوون، به‌ڵكو مه‌ترسیشه بۆ سه‌ر
ته‌واوی پرۆسه‌ی سیاسی، به‌ڕاستیش مایه‌ی شه‌رمه‌زارییه كه له‌دوای
(5) مانگ به‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ڕوانینی خه‌ڵك بۆ
بینینی ئه‌نجامی ده‌نگدانیان و چوونیان بۆ به‌رده‌م سندوقه‌كانی
ده‌نگدان دۆخه‌كه ئاوا بمێنێته‌وه، بۆیه ئێمه‌ی سیاسی و
سیاسییه‌كانی وڵات به گشتی به‌رپرسیارێتی مه‌عنه‌وی و سیاسی
گه‌وره‌مان له ئه‌ستۆدایه له به‌رده‌م خه‌ڵكی له‌پای ئه‌و قه‌یران و
گێژاوه ده‌ستوورییه‌ی كه ئێستا تێیكه‌وتووین. بۆیه ئێستا هیوادارم له
چاره‌سه‌ر نزیكتر بووبێتینه‌وه، به گه‌ڕانه‌وه‌شم بۆ پرسیاره‌كه،
هه‌ڵوێستی هێزه كوردستانییه‌كان هه‌میشه هه‌وڵدانه بۆ
ڕێگه‌چاره‌سه‌رێك و ئێمه پردی په‌یوه‌ندی نێوان هێز و لایه‌نه
جیاوازه‌كانین و پێشتر و ئێستاش ئه‌وه‌مان ڕه‌تكردووه‌ته‌وه كه ببینه
ته‌وه‌رێك له‌پاڵ لایه‌ك له‌دژی ئه‌وانی تر، چونكه نه‌خشه‌كه ئاشكرا‌و
ڕوونه، له‌به‌رئه‌وه پێمان باشبوو له‌گه‌ڵ هه‌موواندا له په‌یوه‌ندیدا
بین و ببینه پردێك له‌نێوان هێزه سیاسییه‌كاندا و دیدوبۆچوون و پێشنیار
و پڕۆژه‌ی خۆمان هه‌یه و ته‌ئكیدیشی له‌سه‌ر ده‌كه‌ینه‌وه".
كێشه‌ی عیراق نه‌مانی متمانه‌یه
له به‌شێكی تری قسه‌كانیدا د.به‌رهه‌م ساڵح وتیشی: "كێشه‌ی عیراق
بریتییه له نه‌مانی متمانه و پێنه‌گه‌یشتوویی داموده‌زگا
ده‌ستوورییه‌كانی، ئێمه پێشمانوایه گرفتی عیراق له‌ده‌ستدانی
متمانه‌یه له‌نێوان ئه‌و پێكهاته سیاسییانه‌ی ئێستادا، جگه له
ناكامڵی داموده‌زگا ده‌ستوورییه‌كان و به‌رجه‌سته‌كردنیان به‌جۆرێك كه
بارێكی دڵنیایی لای هێزه جیاوازه‌كان دروست بكات، ئێمه‌ش له‌مجۆره
بارودۆخه‌دا پێویستیمان به دیالۆگێكی ڕاشكاوانه هه‌یه و چه‌ند دید و
پێشنیارێكی عیراقیمان پێشكه‌شكردووه كه بنه‌مای پابه‌ندبوون به
ده‌ستوور و به به‌شداریكردن له حوكم و پابه‌ندبوون به مه‌رجه‌عیه‌تی
بڕیاری به‌كۆمه‌ڵ له‌خۆ ده‌گرێت، ناشڵێم ئه‌و ته‌وافوقه ته‌واو و
گشتگیره كه له هه‌ندێك كاتدا ده‌بێته هۆكارێك بۆ په‌كخستن، بۆیه
تێڕوانینی ئێمه ڕوونه و ناشكرێت لایه‌نێكی سه‌ره‌كی له
لایه‌نه‌كانی ناو هاوكێشه‌ی سیاسی عیراق پشتگوێ بخرێت، چونكه ئه‌م
وڵاته پێویستی به یه‌كڕیزی هه‌یه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی
مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر و توندڕه‌وی".
گرنگ پابه‌ندبوونه به میكانیزمه‌كانی حوكم له عیراقدا
سه‌باره‌ت به ده‌نگۆی نه‌بوونی هه‌ڵوێستێكی كوردی ڕوون و ڕاشكاوانه
له به‌رامبه‌ر پرسی پێكهێنانی حكومه‌ت د.به‌رهه‌م ساڵح وتی:
"سه‌باره‌ت به مه‌نهه‌جی مامه‌ڵه‌كردنی كورد و خۆگونجاندنی كورد
له‌گه‌ڵ ئه‌و بارودۆخه‌ی به‌غدا، ئێمه هه‌ر له یه‌كه‌م ڕۆژه‌وه
هه‌وڵمانداوه له سیاسه‌تی ته‌وه‌ره‌كان و به شه‌خسیكردنی
مه‌سه‌له‌كه دوور بكه‌وینه‌وه، كه‌س گرنگه، به‌ڵام له‌ویش گرنگتر
مه‌نهه‌جی حوكمكردن و میكانیزمه‌كانی حوكمه له عیراقدا، چونكه
مێژووی ئه‌م وڵاته پڕه له ئه‌زموونی تاڵ به‌وه‌ی كه هه‌ر كه‌سێك
ده‌چێته ده‌سه‌ڵات له‌و كاته جیاوازه كه ئۆپۆزسیۆن بووه. من ده‌ڵێم
به‌بێ باسكردنی كه‌سێتی فڵانه به‌ڕێز یان هه‌ر كه‌سێكی تر، با باسی
زه‌مانات و ئه‌و میكانیزمانه بكه‌ین كه حوكمی ئه‌م وڵاته‌یان
پێده‌كرێت. له ئه‌زموونی ڕابردووی ئه‌م حكومه‌ته‌دا ئێمه وه‌كو
لایه‌نی كوردی و چه‌ند لایه‌نێكی تریش گیروگرفتمان هه‌بوو، بۆچوونیشمان
وابوو كه ئه‌م كێشه و گرفتانه له ئه‌نجامی نه‌بوونی دیدوبۆچوونه‌كان
و میكانیزمه ڕاسته‌قینه و ده‌ستوورییه‌كانه‌وه په‌یدابووه، بۆیه
پێویسته خاڵه‌كان بخه‌ینه‌سه‌ر پیته‌كان و مه‌نهه‌جیه‌تی حوكم و
كاركردنمان دیاری بكه‌ین و ئاستی پابه‌ندبوونی ئه‌و كوتله یان ئه‌ویتر
و ئه‌م پاڵێوراو و ئه‌ویتر ببینین، له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌ش هه‌ڵوێسته‌كه
دروست ده‌بێت، به‌ڵام له‌بنه‌ڕه‌تدا ڕوانینی سه‌ركردایه‌تی كورد
ئه‌وه‌یه كه ببینه پردی په‌یوه‌ندی له‌نێوان پێكهاته‌كاندا و
كاربكه‌ین بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی هاوسه‌نگ، چاره‌سه‌رێكی
نیشتمانی كه پارێزگاری له به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی عیراق بكات له
ڕێگه‌ی هێنانه‌كایه‌ی حكومه‌تێكی سه‌قامگیر و هاوسه‌نگه‌وه كه
بتوانێت عیراق پێشبخات و له‌و قه‌یرانانه ده‌ربازی بكات، واتا نه‌خشه‌ی
ڕێگه بریتییه له مه‌نهه‌جیه‌تی حوكم و جێگیركردنی بنه‌مای هاوپشكی
و له‌ئه‌ستۆگرتنی به‌رپرسیارێتی".
بۆ ده‌رچوون له‌و قه‌یرانه، له په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامداین
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به بارودۆخی تایبه‌ت و شێوه و
ئاستی یه‌كپارچه‌یی هاوپه‌یمانی كوردستان له ڕابردوو ئێستاشدا،
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم وتی: "من له‌گه‌ڵ سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی له
كۆبوونه‌وه‌ی شاندی كوردستانی دانوستانكار بووین له به‌غدا كه
نوێنه‌رایه‌تی لایه‌نه كوردییه سه‌ره‌كییه‌كان ده‌كات، لێكگه‌یشتنێكی
ڕوون و دیار هه‌بوو له‌سه‌ر مه‌نهه‌جی كاركردن و دیاریكردنی
به‌رپرسیارێتیه‌كانمان به‌جدی، پێشموایه ئه‌وه‌ی كه به ته‌ماشاكار
ناوتان نا پێویسته له ڕوانگه‌یه‌كی ئیجابیانه‌وه لێی بڕوانین كه
به‌شێك بێت له چاره‌سه‌ر، ئه‌مه بڕیارێكی وشیارانه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه
له به‌رژه‌وه‌ندی كوردستان و عیراقیشدا نییه كه له‌م قۆناغه‌دا بچینه
ناو باری یه‌كتر په‌لكێشكردنه‌وه، چونكه ئه‌وه‌ی عیراق به‌ده‌ستییه‌وه
گیری خواردووه به‌داخێكی زۆره‌وه ئه‌و په‌لكێشكردنه قووڵه‌یه كه
پرۆسه‌ی سیاسی په‌كخستووه، به‌ڵكو ته‌نانه‌ت باری كۆمه‌ڵایه‌تیشی له
عیراقدا په‌كخستووه. ئه‌و كوردانه‌ی كه له ڕابردوودا به فاكته‌ری
پشێوی و كێشه بۆ بارودۆخی عیراق ته‌ماشا ده‌كران، له ئێستادا زۆرێك
له‌و لایه‌نانه هه‌ڵوێستی ئێمه به‌هه‌ند وه‌رده‌گرن و كارده‌كه‌ن
تاوه‌كو له‌گه‌ڵماندا به‌رده‌وام بن و ئێمه‌ش له په‌یوه‌ندی
به‌ره‌وامداین له‌گه‌ڵیاندا بۆئه‌وه‌ی بگه‌ینه ڕێگه‌چاره‌یه‌كی ناوه‌ند
و باشتر".
تێڕوانینێكی ڕوونمان ده‌رباره‌ی نه‌خشه‌ی ڕێگه هه‌یه
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ئایا كورد ده‌توانێت پاڵپشتی هه‌ر سیناریۆیه‌ك
له به‌غدا بكات، د.به‌رهه‌م ساڵح وتی: "به‌ڵێ ئێمه سیناریۆی جۆراوجۆر
تاووتوێ ده‌كه‌ین، سه‌رۆك وه‌زیران به‌ڕێز مالیكی پێش چه‌ند ڕۆژێك له
هه‌ولێر بوو وتوێژ و گفتوگۆی زۆر و چڕوپڕی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانیدا
كرد، هه‌روه‌ها پێش ماوه‌یه‌كی تریش به‌ڕێز ئه‌یاد عه‌للاوی له هه‌ولێر
بوو وتووێژی قووڵ و تێروته‌سه‌لمان كرد، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی و
وتووێژمان له‌گه‌ڵ سه‌ید عه‌ممار حه‌كیم و برایانی تریش له
سه‌ركردایه‌تی ئیئتیلامی نیشتمانی عیراقدا كرد، ئێمه په‌یوه‌ندی
مێژوویی و دوور و درێژمان له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه‌دا هه‌یه، ئێستاش
كاتی ئه‌وه هاتوو له‌م قه‌یرانه ڕزگارمان بێت، چونكه ناكرێت تا
كۆتایی چاوه‌ڕوان بین، له‌به‌رئه‌وه ده‌توانم بڵێم ئێمه له
چاره‌سه‌ره‌وه نزیكین، چونكه تێڕوانینێكی ڕوونمان ده‌رباره‌ی
نه‌خشه‌ی ڕێگه‌كه هه‌یه، ئه‌م تێڕوانینه ڕوونه له جێگیركردنی
میكانیزمه مه‌نهه‌جییه‌كانی حوكم و هاوپشكی له بڕیاردان و له‌ئه‌ستۆ
گرتنی به‌رپرسیارێتیه ڕوون و ڕاشكاوانه‌وه ده‌ستپێده‌كات و ئه‌مه
ده‌خرێته به‌رده‌می هه‌موو لایه‌نه جیاوازه‌كان و به‌بۆچوونی من كاتی
هاتووه ده‌ست به جووڵه بكه‌ین، ئه‌وه‌ی به‌و میكانیزمه ده‌ستووری و
زه‌ماناته ڕوون و ئاشكرایانه ڕازیه له قۆناغی ده‌هاتوودا ده‌بێته
به‌شێك له پێكهاته‌ی حكومه‌ت.
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئایا سه‌ردانه‌كه‌ی مالیكی بۆ كوردستان به
سیناریۆی نزیكتر ده‌داته قه‌ڵه‌م بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت یان نا،
د.به‌رهه‌م ساڵح وتی: "به‌ڕای من ده‌وڵه‌تی یاسا لیستێكی گرنگه و
گومان له‌وه‌دا نییه كه لیستی دووه‌مه، به‌ڵام ئێستا لیستی
ئه‌لعیراقیه لیسته گه‌وره‌كه‌یه و ناكرێت نكۆڵی لێبكرێت، ئیئتیلامی
نیشتمانی عیراقیش به قه‌باره‌ی ئێستایه‌وه، به‌ڵام په‌یوه‌ندییه‌كی
مێژوویی له‌نێوان سه‌ركردایه‌تی كورد و هێزی سه‌ره‌كی ناو ئیئتیلافی
نیشتمانیدا هه‌یه كه ناكرێت باس نه‌كرێت و ناشكرێت ڕۆڵی مه‌رجه‌عیه‌تی
ئه‌لحه‌كیم و داكۆكیكردنی له گه‌لی كورد له‌یاد بكرێت، به‌هۆی ئه‌و
په‌یوه‌ندییه مێژووییانه‌شه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه‌دا به بۆچوونی
من ئێمه له بارێكداین كه ده‌توانین یارمه‌تیده‌ر بین له دۆزینه‌وه‌ی
ڕێگه‌چاره و به‌هۆیه‌وه ئه‌م گێژاوه تێبپه‌ڕێنین كه عیراقی
تێكه‌وتووه".
چه‌ند سیناریۆیه‌ك بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت بوونیان هه‌یه
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا ده‌رباره‌ی تێڕوانینی كورد بۆ ئه‌و
سیناریۆیانه‌ی له‌به‌رده‌ستدان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی به‌غدا، سه‌رۆكی
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وتی: "له‌وانه‌یه پرسیار له برایانی تر
له هاوپه‌یمانی كوردستانی بكه‌م كه ده‌كرێت دیدوبۆچوونه‌كانییان
له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ڕووده‌دات جیاواز بێت له‌وه‌ی من ده‌یڵێم. من ده‌ڵێم
هه‌موو ئه‌و سیناریۆیانه بوونیان هه‌یه، به‌ڵام سه‌باره‌ت به
هه‌ڵوێستی ئێمه بڕیارێكی مه‌نهه‌جی و ڕوون هه‌یه، ئه‌وه‌یه كه
ئێمه پێش دانوستانه‌كان ناكه‌وین و نه‌خشه‌ی ڕێگه و میكانیزمێكی
مه‌نهه‌جیانه‌ی عیراقیمان هه‌یه كه چاره‌سه‌ركردنی كێشه و
گرفته‌كانی نێوان هه‌رێم و حكومه‌تی ناوه‌ندی له‌خۆ گرتووه، به‌ڵام
له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌وانه میكانیزمی عیراقین و چوارچێوه‌یه‌كی عیراقییان
هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی حوكم له عیراقدا. ئه‌مه پشت به
ئاستی به‌ته‌نگه‌وه‌هاتنی ئه‌و هێزانه و ئه‌و سه‌ركردایه‌تییانه بۆ
ئه‌م پرۆژه‌یه ده‌به‌ستێت. به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران لێره بوو، بێگومانم
كه گفتوگۆی چڕ‌وپڕ له‌گه‌ڵ لیستی ده‌وڵه‌تی یاسادا هه‌بوو، هه‌روه‌ها
گفتوگۆی چڕ‌وپڕ له‌گه‌ڵ ئیئتیلافی نیشتمانیدا هه‌یه، بۆیه ئێمه له
په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامداین له‌گه‌ڵ سه‌ید عه‌ممار ئه‌لحه‌كیم و برایانمان
له ئه‌نجومه‌نی باڵا و ڕه‌وتی سه‌در و له‌گه‌ڵ د.ئیبراهیم جه‌عفه‌ری
كه به‌ر له چه‌ند ڕۆژێك چاوی به سه‌رۆك تاڵه‌بانی و د.ئه‌یاد
عه‌للاوی كه‌وت".
ده‌رباره‌ی ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال كه له‌دوای
چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ مالیكی وتوویه‌تی ئێمه هێڵی سوورمان له‌سه‌ر
نوری مالیكی نییه، د.به‌رهه‌م ساڵح وتی: "هه‌ر له یه‌كه‌م ڕۆژه‌وه
ئه‌مه هه‌ڵوێستی كورد بوو، ئێمه وتمان له به شه‌خسكردنی
مه‌سه‌له‌كه خۆمان دوورده‌خه‌ینه‌وه و به هێڵی سوور مامه‌ڵه ناكه‌ین،
به‌ڵكو به‌پێی ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ مه‌نهه‌جی حوكم و پابه‌ندبوون به
ده‌ستوور و زه‌ماناته‌وه كۆكه مامه‌ڵه ده‌كه‌ین، چونكه ئه‌زموونی
پێشوو ئه‌زموونێكی دره‌وشاوه و پڕ له متمانه نه‌بوو، به‌ڵام چۆن ئه‌و
زه‌ماناته ڕاسته‌قینانه بێنین كه لایه‌نه‌كان و شه‌قامی عیراقی دڵنیا
بكه‌نه‌وه له‌باره‌ی ده‌سته‌به‌ركردنی شه‌راكه‌ت له حوكم و ڕێگرتن له
تاكڕه‌وی كردن به ده‌سه‌ڵاته‌وه".
كاتی خۆیه‌كلاییكردنه‌وه نزیكبۆته‌وه
له به‌شێكی تری دیداره‌كه‌دا سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم وتیشی: "هێڵی
سوور و ڤیتۆ بوونی نییه و به‌ڕێز مالیكی كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسییه و
هێڵی سووری له‌سه‌ر نییه، هێڵی سه‌وزیش له‌سه‌ر بنه‌مای ڕازیبوون به
مه‌نهه‌جی حوكم و زامنكردنی بڕیاردانی به كۆمه‌ڵ و به‌شداریكردن له
ده‌سه‌ڵات دێته بوون و پێویسته كێشه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانی تایبه‌ت به
نێوانی هه‌رێم و حكومه‌تی ئیتیحادی چاره‌سه‌ر بكه‌ین، ئه‌مه‌یه بناغه
و ئه‌و پێوه‌ره‌ی كه ده‌یگرینه‌به‌ر بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی
ئه‌گه‌ره‌كانمان، بۆیه به‌وپه‌ڕی بوێریه‌وه ده‌ڵێم كاتی
خۆیه‌كلاییكردنه‌وه نزیكبۆته‌وه، چونكه له‌دوای (5) مانگ به‌سه‌ر
هه‌ڵبژاردن و پێكنه‌هێنانی حكومه‌تدا ناتوانم جگه له دۆخێكی
شه‌رمه‌زاركه‌ر هیچ وه‌سفێكی تری بۆ بكه‌م، له‌ولاشه‌وه وڵات بۆ
تیرۆریستان ئاوه‌ڵا بووه و ده‌بینی كاره تیرۆریستییه‌كان له به‌سره و
ئه‌نبار و به‌غدا گیانی عیراقییه بێتاوانه‌كان ده‌چنێت، بۆیه تكام
وایه و هیوادارم و پێشموایه كاتی خۆیه‌كلاییكردنه‌وه پێویسته نزیك
بێته‌وه".
سه‌باره‌ت به پرسی دۆسیه هه‌ڵپه‌ستێردراوه‌كانی نێوان كورد و به‌غدا و
به‌تایبه‌تی دۆسێی نه‌وت و تێڕوانینی بۆ گفتوگۆكانی یاسای نه‌وت و
غاز، د.به‌رهه‌م ساڵح وتی: "پاڵپشت به زانیاریم له‌سه‌ر ئه‌م
مه‌سه‌له‌یه ده‌ڵێم ئێمه گرنگی زۆر به چاره‌سه‌ری عیراقیانه و
چاره‌سه‌ره‌كان له به‌غدا ده‌ده‌ین، له‌به‌رئه‌وه پێداگری كورد و
چوارچێوه‌ی كوردی بۆ چاره‌سه‌ركردن بریتییه له چوارچێوه عیراقییه
گشتییه‌كان، له‌وانه‌یه لایه‌نێكی دیاریكراو بێت و پێمان بڵێن بفه‌رمون
ئه‌مه داواكارییه‌كانی كورده و له به‌غدا وازمان لێبێنن، ئێمه خۆمان
حكومه‌ت پێكده‌هێنین و ئه‌وه‌ی ده‌تانه‌وێت بۆتانی دابین ده‌كه‌ین،
به‌ڵام به‌ڕای من ئه‌مه سه‌ركێشییه‌كی گه‌وره‌یه له دژی كورد و
عیراق، چونكه به‌بێ حكومه‌تێكی عیراقی ڕێكخراو و پشتبه‌ستوو به
ده‌ستوور، چونكه هه‌ر شتێك بدرێت به كورد ناتوانرێت له ئاینده‌دا
داكۆكی لێبكرێت، له‌به‌رئه‌وه چاره‌سه‌ری ته‌واوه‌تی عیراقیانه له
پێكهێنانی حكومه‌تێكی نیشتمانیدا و پاڵپشت به تێڕوانینی
سه‌ركردایه‌تی كوردستان و هێزه كوردستانییه‌كان بریتیه له
جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه حكومه‌ت حكومه‌تێكی عیراقییه و
ناكرێت حكومه‌تێك بێت ته‌نها به‌پێی چاره‌سه‌ره كوردییه‌كان بێته
ئاراوه و زۆر لایه‌نی سیاسی له هاوكێشه‌ی عیراقدا فه‌رامۆش بكات،
بۆیه ده‌مانه‌وێت بۆتانی ڕاست بكه‌ینه‌وه كه په‌یپه‌ری كورد یاخود
تێڕوانینی كوردی كه خراوه‌ته به‌رده‌م ئه‌و لایه‌نانه له بنه‌ڕه‌تدا
چه‌ند داواكارییه‌كه ته‌نها به‌لای كورده‌وه گرنگ نیه، به‌ڵكو به‌لای
هه‌مووانه‌وه گرنگه".
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا ده‌رباره‌ی ئه‌و ته‌نكه‌رانه‌ی به‌ره‌و ئێران
ده‌ڕۆن و ئایا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته سه‌ردانی به‌غدایان كردووه،
د.به‌رهه‌م وتی: "من ڕاشكاوانه ده‌یڵێم بۆ تاووتوێكردنی ئه‌م بابه‌ته
سه‌ردانی به‌غدام نه‌كردووه. یه‌كه‌م هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی خاو
پێویسته له ڕێگه‌ی بۆریه نه‌وتییه‌كانی عیراقه‌وه بێت، واتا هه‌ر
نه‌وتێكی خاو كه به ته‌نكه‌ر و شتی تر له ڕێگه‌ی هه‌ر خاڵێكی
سنووری كوردستانه‌وه ببرێته ده‌ره‌وه بۆخۆی به قاچاغبردنێكی
قبووڵنه‌كراوه و ئێمه له ئێستادا چه‌ند لیژنه‌یه‌كمان هه‌یه بۆ ڕێگرتن
له هه‌ر جۆره حاڵه‌تێكی به‌قاچاغبردن و حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌ندبوونی
دووپاتده‌كاته‌وه و به‌رگریش له‌م پابه‌ندبوونه‌ی له به‌رامبه‌ر
ده‌ستووری عیراقی و یاسا عیراقییه‌كاندا ده‌كاته‌وه، ئێمه هیچ ڕێپێدان
و هیچ سیاسه‌تێكمان سه‌باره‌ت به هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی خاو نییه،
ئه‌وه‌ش كه به ته‌نكه‌ر ده‌نێردرێته ده‌ره‌وه ئه‌و نه‌وته ڕه‌شه‌یه
كه له پاشماوه‌كانی نه‌وتی خاوه. به‌شێك له‌وه له بێجی و دۆره‌وه
له‌لایه‌ن هه‌ندێك بازرگانه‌وه دێت و هه‌ندێكیشی له پاڵاوگه‌كانی
كوردستانه‌وه‌یه كه له پێویستی عیراق زیاده، ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا
عیراق ئه‌و نه‌وته ڕه‌شه‌ی به‌پێی به‌ڵگه‌نامه باوه‌ڕپێكراوه‌كان
هه‌نارده‌ی سوریا و ئێران و چه‌ند ده‌روازه‌یه‌كی تر ده‌كرد و
داواكاریشم له (ئه‌لعیراقییه) قسه له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیانه‌دا بكات.
ئه‌وه‌ی له كوردستانه‌وه هه‌نارده ده‌كرێت بریتییه له‌و پاشماوانه‌ی
له‌دوای پرۆسه‌ی پاڵاوتنی نه‌وت ده‌مێننه‌وه و له ڕێگه‌ی زیادكردنی
ئاشكراوه ده‌برێت، پێش دوو ڕۆژ زیادكردنێكی ئاوه‌ها هه‌بوو، هه‌روه‌ها
ئاگاداریش هه‌بوو كه چه‌ند كۆمپانیایه‌كی تایبه‌ت پێی هه‌ڵساون. ئێمه
كێشه‌ی په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ برایان له وه‌زاره‌تی نه‌وت هه‌یه و له
ڕێگه‌ی كه‌ناڵی (ئه‌لعیراقییه)وه داوا ده‌كه‌م له‌جیاتی ئه‌وه
بچینه بازنه‌ی تۆمه‌تباركردن و یه‌كتری تۆمه‌تباركردنه‌وه با به
هێمنی باسی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بكه‌ین، ئێمه‌ش له‌لای خۆمانه‌وه وه‌ك
حكومه‌تی هه‌رێم نامانه‌وێت له ڕێگه‌ی شاشه‌كانه‌وه بكه‌وینه
مشتوومڕی ئیعلامییه‌وه، چونكه وڵات به‌شی خۆی له‌و كێشانه هه‌یه،
ئێمه ده‌مانه‌وێت به هێمنی و دوور له ئه‌و ڕه‌فتارانه‌ی كه بێسوودن
كار بكه‌ین، ئێمه له كوردستان ئاماده‌ین بۆ هاورده‌كردنی (100000)
به‌رمیل نه‌وتی خاو له ڕێگه‌ی بۆریه نه‌وتییه‌كانی عیراقه‌وه و
پرۆژه‌یه‌كی ته‌واومان پێشكه‌شی سه‌رۆك وه‌زیران نوری مالیكی كردووه
و له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران وه‌كو پێشنیارێكی پراكتیكی حكومه‌تی
هه‌رێم بۆ حكومه‌تی ناوه‌ندی په‌سه‌ند كراوه. ده‌رباره‌ی
گرێبه‌سته‌كانی نه‌وتیش كێشه‌مان هه‌یه، ئێمه ده‌ڵێین ئه‌م كێشه‌یه
پێویستی به یه‌كلاییكردنه‌وه هه‌یه، به‌ڵام ئێستا نه‌وت ئاماده‌یه بۆ
هه‌نارده‌كردن، ئه‌و كۆمپانیایانه هاتوون و به پاره و تواناكانیان
وه‌به‌رهێنانیان كردووه، لێگه‌ڕێن با به‌شێك له داهاتی نه‌وتی
هه‌نارده‌كراو بده‌ینه ئه‌و كۆمپانیایانه به‌رامبه‌ر تێچوونه‌كان نه‌ك
وه‌ك قازانج، ئه‌مه‌یه ناوه‌رۆكی پرۆژه‌كه تا ئه‌و كاته‌ی ئه‌م
كێشه‌یه یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه و له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران په‌سه‌ند
ده‌كرێت، به‌ڵام له‌دوای زیاتر له دوو مانگ به‌سه‌ر ئه‌و بڕیاره‌دا
بڕیارێك یان میكانیزمی چۆنێتی خه‌رجكردنی ئه‌و داهاتانه‌مان
پێنه‌گه‌یشت. ڕۆژانه (100000) به‌رمیل نه‌وت كه نه‌وتی عیراقییه‌كانه
و هی ئێمه نییه، داهاته‌كه‌ش ناخرێته سه‌ر حسابی كوردستان، به‌ڵكو
له گه‌نجینه‌ی عیراقدا داده‌نرێت".
و: سابیر عه‌بدوڵڵا كه‌ریم
|
|
|
|
| |
|
| |
| « خلف |
|
|
|
 |
|
|
| |
|