|
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ١٧/٨/٢٠١٠ له‌شاری هه‌ولێر د.به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی حكومه‌تی
هه‌رێمی كوردستان پێشوازیكرد له‌وه‌فدێكی یه‌كێتی دادوه‌رانی كوردستان.
سه‌ره‌تا سه‌رۆكی یه‌كێتی دادوه‌رانی كوردستان هه‌ڵوێستی سه‌رۆكی
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری به‌گرنگ
وه‌سفكرد كه بریتییه له پشتیوانیكردنی سه‌ربه‌خۆیی دادگا و بێلایه‌نی.
دواتر باس له‌چۆنیه‌تی هه‌ماهه‌نگی داموده‌زگاكانی په‌یوه‌ندیدار له‌گه‌ڵ
دادگا‌و دادوه‌راندا كرا، د.به‌رهه‌م ساڵح رونیكرده‌وه كه حكومه‌تی
هه‌رێمی كوردستان به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتگیری رۆڵی سه‌ربه‌خۆیی دادگا و
بڕیاره‌كانی ده‌كات و هه‌موو لایه‌كیش به‌رپرسه له‌جێبه‌جێكردنی
بڕیاره‌كانی دادگا.
هه‌ر له‌درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم به‌گرنگیه‌وه
باسی له‌رۆڵی دادوه‌ران كرد، وه‌كو توێژێكی كاریگه‌ر له‌جێبه‌جێكردنی
یاسا‌و دروستكردنی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دادپه‌روه‌ر، هه‌روا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد
كه دادوه‌ران ده‌توانن هاوكاری سه‌ره‌كی بن بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی
گه‌نده‌ڵی و خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵات و له‌پرۆسه‌ی چاكسازی و
باشتركردنی ئه‌دای داموده‌زگاكاندا به‌شداری بكه‌ن.
د.به‌رهه‌م ساڵح داواشی له‌دادوه‌ران كرد هاوكاری به‌رنامه‌كانی حكومه‌ت
بن له‌سڕینه‌وه‌ی مۆركی دوو ئیداره‌ی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و
به‌رقه‌راركردنی زیاتری یاسا‌و چه‌سپاندنی گیانی یاساپارێزی، هه‌روا
روونیشیكرده‌وه كه‌حكومه‌ت له‌و بواره‌دا هه‌نگاوی گرنگی بڕیوه، به‌ڵام
پێویستی به‌هه‌وڵی زیاتر هه‌یه. |