|
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 24/8/2010 له‌شاری هه‌ولێر د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی حكومه‌تی
هه‌رێمی كوردستان به‌ئاماده‌بوونی پارێزگاری هه‌ولێر، پێشوازیكرد
له‌محه‌مه‌د بن هه‌مام، سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی ئاسیا، كه‌هه‌ردوو
سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی عیراق و كوردستان و ژماره‌یه‌ك وه‌رزشكار
یاوه‌ری بوون.
له‌و دیداره‌دا، سه‌رۆكی تۆپی پێی ئاسیا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌حكومه‌تی
هه‌رێم پاڵپشتی زۆری وه‌زش و وه‌رزشكارانی عیراق و كوردستانی كردووه،
كه‌جێگه‌ی ده‌ستخۆشی و سوپاسی یه‌كێتییه‌كه‌یانه، هه‌روا باسی له‌و
پێشكه‌وتنانه‌ش كرد كه‌له‌بواری وه‌رزش له‌هه‌رێمدا وه‌دیهاتوون، هه‌ر
له‌و چوارچێویه‌دا هاوكاری حكومه‌تی هه‌رێمی بۆ یه‌كێتی تۆپی پێی عیراق
به‌گرنگ وه‌سفكرد و وتی: "ئه‌م هاوكارییه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه‌هه‌رێم
ده‌یه‌وێت به‌یه‌ك چاو و دوور له‌سیاسه‌ت سه‌یری وه‌رزش له‌هه‌موو
ناوچه‌كانی عیراق بكات.
محه‌مه‌د بن هه‌مام مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌شی بۆ سه‌رۆكی حكومه‌ت
روونكرده‌وه كه‌بریتییه له‌بینینی دۆخی وه‌رزشی هه‌رێم له‌نزیكه‌وه و
كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه وه‌رزشییه‌كان.
هه‌ر له‌و دیداره‌دا سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم دوای به‌خێرهێنانی وه‌فدی
یه‌كێتی تۆپی پێی ئاسیا، روونیكرده‌وه كورد ده‌یه‌وێت رۆڵی
چاره‌سه‌ركردنی كێشه و ناكۆكییه‌كان له‌عیراق ببێنێت، له‌بواری وه‌رزشیش
به‌هه‌مان شێوه ده‌مانه‌وێت ژینگه‌یه‌كی له‌بار بۆ كایه‌ی وه‌رزش و
وه‌رزشكارانی عیراق بێته كایه‌وه كه‌دووربێت له‌ده‌ستوه‌ردانی سیاسی و
نوێنه‌رایه‌تی سه‌رجه‌م خه‌ڵك بكات به‌بێ جیاوازی.
هه‌ر له‌درێژه‌ی وته‌كانیدا، د. به‌رهه‌م ساڵح وتی: "حكومه‌تی هه‌رێم
ده‌یه‌وێت پاڵپشتی وه‌رزش بكات، نه‌ك ده‌ستبخاته ناو كاروباره‌كانی،
كه‌ئه‌مه‌ش بۆته هۆی ئه‌وه‌ی وه‌رزش له‌كوردستاندا گه‌شه‌بكات و
ده‌ره‌نجامی باشیش وه‌ده‌ست بێنێت، باسی له‌وه‌شكرد كه‌حكومه‌تی هه‌رێم
به‌گوێره‌ی به‌رنامه‌یه‌كی دارێژراو كار بۆ ئه‌وه ده‌كات ژێرخانێكی باش
بۆ وه‌رزش دروست بكات و به‌شێكیشی جێبه‌جێكراوه. |