English | Arabic | kurdish
Kurdish

هه‌واڵ

د. به‌رهه‌م ساڵح له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی كۆبوه‌وه‌

د. به‌رهه‌م ساڵح له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی كۆبوه‌وه‌
ئه‌مڕۆ 4/2/2012 له‌شاری هه‌ولێر به‌ڕێز د. به‌رهه‌م ساڵح به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان كه‌ریم شه‌نگاری وه‌زیری ناوخۆ، حاكم ره‌ئوف ره‌شید وه‌زیری ...

زیاتر بخوێنه‌وه‌‌
 

به‌شداریكردن


  
Share

Press Office

سەرۆکی حکومەتی هەرێم چاویکەوت بەسەرۆکی یەکێتی ئاشووریەکانی جیهان
ئەمڕۆ 25/8 لەشاری هەولێر بەڕێز د. بەرهەم ساڵح سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان چاویکەوت بەسەرۆکی یەکێتی ئاشووریەکانی جیهان و وەفدێکی هاوڕێ.
لە دیدارێکدا سەبارەت بەقوڵترکردنەوەی گیانی لێبووردەیی و یەکتری قبوڵکردنی نێوان ئاینە جیاوازەکان لەعیراق و کوردستان گفتوگۆکرا، وەفدی میوان ئاماژەیان بەوەدا کەهەرێمی کوردستان لەوباریەوە نموونەیەکی سەرکەوتووەو بەهۆی ئەو هەلومەرجە نالەبارەی برا مەسیحی و ئاشووریەکانی ناوچەکانی تری عیراق رووبەڕووی بونەتەوە، بەشێکی زۆریان ئاواەر بوون و ئێستا لەکوردستان گیرساونەتەوە.
لەدرێژەی قسەکانیدا سەرۆکی یەکێتی ئاشووریەکانی جیهان روونیکردەوە ئەوان وەکو هاووڵاتیەکی هەرێم ماف و تایبەتمەندیان پارێزراوە، تەئکیدیشی کردەوە کەئەم هەنگاوەی حکومەتی هەرێم جێگەی دەستخۆشی لێکردنەو دەبێتە ئەزموونێکی دەوڵەمەندی برایەتی پێکەوە ژیان، هەروا بەناوی یەکێتیی ئاشووریەکانی جیهان دەستخۆشی لەحکومەتی هەرێمکرد.

  
Share
 
« خلف
 
© به‌رهه‌م ساڵح @ 2012 | هه‌مو مافێکی پارێزراوه‌.