English | Arabic | kurdish
Kurdish

هه‌واڵ

د. به‌رهه‌م ساڵح له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی كۆبوه‌وه‌

د. به‌رهه‌م ساڵح له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی كۆبوه‌وه‌
ئه‌مڕۆ 4/2/2012 له‌شاری هه‌ولێر به‌ڕێز د. به‌رهه‌م ساڵح به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان كه‌ریم شه‌نگاری وه‌زیری ناوخۆ، حاكم ره‌ئوف ره‌شید وه‌زیری ...

زیاتر بخوێنه‌وه‌‌
 

به‌شداریكردن


  
Share

Press Office

وه‌زیری پیشه‌سازی ئوردون ئیراده‌ی وڵاتەكەی بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان بە بەهێز دەزانێت
وەزیری پیشەسازی و بازرگانی ئوردن، دوپاتی کردەوە وڵاتەکەی ئیرادەیەکی سیاسی بەهێزی هەیە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش ئەو هەڵوێستەی بەرز نرخاند.
ئەمڕۆ 31/8/2010 لەشاری هەولێر بەڕێز عامر حەدیدی وەزیری پیشەسازی و بازرگانی ئوردن بەسەرۆکایەتی وەفدێکی فراوانی بازرگان و وەبەرهێن و پیاوانی کاری وڵاتەکەی سەردانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانی کردو لەلایەن بەڕێز د. بەهەم ساڵح سەرۆکی حکومەتی هەرێم- وە پێشوازی لێکرا.
سەرەتا عامر حەدیدی بەگرنگیەوە باسی لەپەیوەندی نێوان ئوردن و هەرێمی کوردستان کرد، راشیگەیاند: ئێمە خوازیاری هەماهەنگی و هاوکاری زیاترین لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا، چونکە بارودۆخی ئەمنی جێگیرو لەبارەو بواری کارو پڕۆژەی هاوبەشی تێدا رەخساوە، هەروا ژینگەیەکی یاساییش بۆ وەبەرهێنان و سەرمایەگوزاری دەرەکی لەئارا دایە، وتیشی: ئیرادەیەکی سیاسی بەهێزیشمان هەیە بۆ ئەوەی گەشە بەو پەیوەندیە بدەین، بەتایبەتی کەدوای سەردانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان چووە قۆناغێکی پێشکەوتوو ترەوە.
دواتر بەناوی وەفدی هاوڕێی ئاماژەی بەو گشەسەندن و ئاوەدانیەدا کەلەهەرێمی کوردستاندا بەدیدەکرێت، لەوبارەیەوە وەزیری پیشەسازی و بازرگانی ئوردن وتی: ئەم گەشەسەندنەی هەرێم بوارێکی گەورەی وەبەرهێنان و بازرگانی هاوبەش دەکاتەوە کەلەبەرژەوەندی هەردولادا بێت، بۆ ئەم مەبەستەش وەفدێکی فراوان کەزۆربەی کەرتەکانی بازرگانی ، تەندروستی ، دەرمانسازی، گەیاندن و گەشتوگوزار دەگرێتەوە، سەردانی هەرێمان کرد بۆ ئەوەی بەکردەوە چوارچێوەی کارکردن و هەماهەنگی دابڕێژین.
هەر لەدرێژەی ئەو دیدارەدا وەزیری پیشەسازی و بازرگانی ئوردن ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ هەموو هاوکاری و هەماهەنگیەک خستەڕوو، دوپاتیشی کردەوە کەوڵاتەکەی هانی کەرتی تایبەت دەدات کەروو لەکوردستان بکەن.
بەڕێز د. بەرهەم ساڵح دوای بەخێرهێنانی وەزیری پیشەسازی و بازرگانی ئوردن و وەفدی هاوڕێی، بەگرنگیەکی زۆرەوە باسی لەپەیوەندی نێوان ئوردن و هەرێمی کوردستان کرد، سیاسەتی بەرێز مەلیک عەبدوڵلاو حکومەتی ئوردنیشی لەوباریەوە بەرز نرخاند،
لەدرێژەی دیدارەکەدا بەڕێز د. بەرهەم ساڵح ئامادەیی هەرێمی کوردستانیشی بۆ پتەوتر کردنی ئەو پەیوەندیانە خستەڕوو، دوپاتیشیکردەوە گەشەکردنی ئەزموونی هەرێمی کوردستان، نیشانەی گەشەکردنی عیراقی تازەیە کەبەشێک بێت لەهۆکاری تەبایی و ئارامی ناوچەکە بەگشتی، هەروا ئاماژەی بەوەشکرد کەهەرێمی کوردستان ئێستا دەروازیەکی گرنگی بازاڕی عیراقە، بەهۆی ئەو گەشەسەندنەی بەخۆیەوە دەبینێت، دەرفەتێکی لەباری وەبەرهێنان و سەرمایەگوزاری تێدا رەخساوە، کەبەیاسایەکی تایبەت کارئاسانی پێویستی بۆ دەکرێت.
هەر لەو دیدارەدا کەوەزیری پیشەسازی و بازرگانی هەرێم و سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان و بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی هەرێم ئامادەی بوون، سەبارەت بەئاڵوگۆر کردنی شارەزایی و راهێنان و پێگەیاندنی کادیری پسپۆر لەبوارە جۆربەجۆرەکان گفتوگۆ کرا، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەفدی میوان و وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی راسپارد بەشێوەیەکی مەیدانی تاوتوێی کارو پڕۆژەی هاوبەش بکەن،
وه‌زیری پیشه‌سازی ئوردون ئیراده‌ی وڵاتەكەی بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان بە بەهێز دەزانێت
  
Share
 
« خلف
 
© به‌رهه‌م ساڵح @ 2012 | هه‌مو مافێکی پارێزراوه‌.