|
سايتی خه‌ندان - سه‌رۆكی حكومه‌تی
هه‌رێمی كوردستان بینای نوێی نه‌خۆشخانه‌ی د. هێمن ی هه‌ناوی
فێركاری و سه‌نته‌ری شۆڕشی ددانی فێركاری كرده‌وه ، كه به
به‌شێكی گرنگی پێشكه‌وتنی كه‌رتی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی له شاری
سلێمانی داده‌نرێت.
ئه‌مرۆ 4\9 دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم كوردستان به
یاوه‌ری هه‌ریه‌كه له وه‌زیری ته‌ندروستی و پارێزگار‌و قایمقامی
سلێمامی و ئه‌لێكس به‌رپرسی تیمی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی هه‌رێمی
ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌ری
فه‌رمانگه‌كانی شاری سلێمانی ، نه‌خۆشخانه‌ی د.هێمنی هه‌ناوی
فێركاری كرده‌وه كه له لایه‌ن فه‌یله‌قی ئه‌ندازیاری سوپای
ئه‌مه‌ریكاوه نۆژه‌نكراوه.
له وته‌یه‌كیدا سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرایكرد، كه
چه‌ند پرۆژه‌یه‌ی دواكه‌توو له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا و وه بواری
ته‌ندروستی هه‌یه به‌ڵام كاری له سه‌ركراوه‌و لیژنه‌یه‌ك له
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه پێكهاتووه له ئێستاشداسه‌رقاڵی ڕاوێژكاری
جێبه‌جێكردن و به‌دواداچوون و ته‌واوكردنی ئه‌و پرۆژانه‌ین به
شێوه‌یه‌كی یاسایی.
سه‌باره‌ت به كردنه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشخانانه وتی " ئه‌مڕۆ به ڕۆژێكی
نوێ بۆ شاری سلێمانی داده‌نرێت و نمویه‌كی پێشكه‌وتووه له‌و پرۆژه
خزمه‌تگوزاریانه‌ی كه بۆ شاره‌كه ده‌خرێنه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه
چونكه خه‌ڵكی به ویژدان له شاره‌كه دان به‌وه‌دا ده‌نێن كه كه‌رتی
ته‌ندروستی هه‌نگاوی باشی ناوه و هه‌نگاوی تریشمان پێویسته بۆ زیاتر
خزمه‌تكردن و به ئه‌ركی سه‌رشانی خۆشمانی ده‌زانین "
ئه‌وه‌شی خسته ڕوو كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بایه‌خی ته‌واو
به‌و كه‌رته ده‌داات له سه‌رجه‌م شاره‌كانی تری هه‌رێمی كوردستاندا.
سه‌باره‌ت به به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی عیاده‌كانیش كه نیگه‌رانی چه‌ند
لایه‌ن و ڕێكخراوێكی لێكه‌وتۆته‌وه د. به‌رهه‌م ساڵح ئاماژه‌ی به‌وه‌دا
كه ئه‌و پرسه په‌یوه‌ندی به سه‌ندیكای پزیشكان به‌ڵام له گه‌ڵ
به‌رزبوونه‌وه‌ی ئه‌و نرخه‌ش ده‌بێت عیاده‌كان ڕه‌چاوی خزمه‌تگوزاری
پێشكه‌وت و بده‌نه نه‌خۆش خزمه‌تی شیاو مافه‌كانی نه‌خۆش پارێزراو بێت
و به‌رنامه‌ش له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌یه كه هاوڵاتی
هه‌رێمی كوردستان بایه‌خی زیاتری له سه‌رجه‌م بواره‌كانی ژیانی
پێبدرێت.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌شی خسته ڕوو له ئێستادا
150 ملیۆن دۆلار وه‌ك پرۆژه‌ی ته‌ندروستی له فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی
سلێمانی له جێبه‌جێكردندایه
سه‌باره‌ت به كێشه‌ی كوالیتی كۆنترۆڵ و هێنانه ناوه‌ی خراپی ده‌رمان
بۆ ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆكی حكومه‌ت ئه‌وه‌ی
ڕونكرده‌وه كه ڕه‌نگه هه‌ندێك كێشه‌ی هه‌بێت له بواری هێنانه
ناوه‌ی ده‌رمانی خراپ و به‌سه‌رچوو ، به‌ڵام ناوه‌ندی كۆنتڕۆڵی
ده‌رمان كه ده‌ستبه‌كاربووه كاری باشی كردووه هه‌ندێك ناوه‌ندی
دابه‌شكردنی ده‌رمان و كۆگای ده‌رمان فرۆشتن كه‌مكورتی هه‌بووه
داخراوه و خه‌ڵكانیش ڕوبه‌ڕوی دادگا كراونه‌ته‌وه.
نه‌خۆشخانه‌ی د. هێمنی هه‌ناوی فێركاری به‌شه‌كانی ( هه‌ناوی ،
ده‌رونی ، ڕۆماتیزم ، پشكنینی چڕی ئێسك ) به بڕی (3) ملیۆن (268)
هه‌زار دۆلار كه جێگه‌ی (250) قه‌ره‌وێڵه ده‌گرێت و له ماوه‌ی سالێك
و دوو مانگدا جێبه‌جێكراوه له لایه‌ن فه‌یله‌قی ئه‌ندازیاری سوپا‌و
تیمی ئاوه‌دانی ئه‌مه‌ریكا نۆژه‌ن و گه‌وره كراوه، حكومه‌تی هه‌رێمی
كوردسشتانیش به بڕی یه‌ك ملیۆن دۆلار پێداویستی بۆ ته‌رخان كردووه له
ئێستاشدا به بڕی چوار ملیۆن دۆلاری تر پێداویستیه‌كانی تری بۆ دابین
ده‌كات.
هه‌ر ئه‌مرۆ سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌نته‌ری شۆڕشی
ددانی فێركاری كرده‌وه كه بڕی تێچونی ملیارێك و (451) ملیۆن و (909)
دیناره‌له سه‌ر بودجه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به ڕووبه‌ری (8)
هه‌زارو (615) مه‌تر چوارگۆشه و به بوونی (32) كورسی نه‌خۆشیه‌كانی
ددان. ئه‌ن نه‌خۆشخانه‌یه به بڕی یه‌ك ملیۆن و شه‌ست هه‌زار دینار
ته‌واوی پێداویستیه‌كانیه‌وه بۆ دانراوه.
|