English | Arabic | kurdish
Kurdish

هه‌واڵ

د. به‌رهه‌م ساڵح له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی كۆبوه‌وه‌

د. به‌رهه‌م ساڵح له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی كۆبوه‌وه‌
ئه‌مڕۆ 4/2/2012 له‌شاری هه‌ولێر به‌ڕێز د. به‌رهه‌م ساڵح به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان كه‌ریم شه‌نگاری وه‌زیری ناوخۆ، حاكم ره‌ئوف ره‌شید وه‌زیری ...

زیاتر بخوێنه‌وه‌‌
 

به‌شداریكردن


  
Share

Press Office

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەكات

بەبۆنەی سەرکەوتنتان و بەدەستهێنانی پلەی یەکەم لەخولی نایابی عیراق بۆ تۆپی پێ، پیرۆزبایی گەرم لەدەستەی بەڕێوەبەرو یەکە یەکەی یاریزانانی یانەکەتان دەکەم، سەرکەوتنی یانەی دهۆک لەوخولەدا نیشانەی پێشکەوتن و گرنگیدانی زیاترە بەبواری وەرزش لەهەرێمی کوردستاندا، کەئەمڕۆ بۆتە بوارێکی هاوبەشی جیهانی و هەموو دیوارەکانی بڕیوە.
سەرکەوتنی یانەکەتان لەخولی نایابی عیراق بۆ تۆپی پێ، ئەو راستیە دووپات دەکاتەوە، ئەگەر دیموکراسی و فیدرالی و ئارامی لەعیراقدا بەرقەرار بێت، ئەوا سەرجەم پێکهاتەکانی عیراق بەبێ جیاوازی دەتوانن توانای خۆیان تاقی بکەنەوەو بەیەکەوە خزمەتی وڵاتەکەیان بەئاراستەی ئاوەدانی و برایەتی و پێکەوە ژیان بکەن.
لەکۆتایدا جارێکی تر پیرۆزبایی لەیانەکەتان و سەرجەم جەماوەری وەرزش دۆستی کوردستان دەکەم، بەبۆنەی بەدەستهێنانی پلەی یەکەم لەو خولە گرنگەدا.

بەرهەم ساڵح
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
  
Share
 
« خلف
 
© به‌رهه‌م ساڵح @ 2012 | هه‌مو مافێکی پارێزراوه‌.