English | Arabic | kurdish
Kurdish

هه‌واڵ

د. به‌رهه‌م ساڵح له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی كۆبوه‌وه‌

د. به‌رهه‌م ساڵح له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی كۆبوه‌وه‌
ئه‌مڕۆ 4/2/2012 له‌شاری هه‌ولێر به‌ڕێز د. به‌رهه‌م ساڵح به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان كه‌ریم شه‌نگاری وه‌زیری ناوخۆ، حاكم ره‌ئوف ره‌شید وه‌زیری ...

زیاتر بخوێنه‌وه‌‌
 

به‌شداریكردن


  
Share

Press Office

سەرۆکی حکومەتی هەرێم پێشوازیکرد لەباڵیۆزی تازەی ئێران لەعیراق
ئەمڕۆ 6/9 لەشاری هەولێر بەڕێز حەسەن دانایی فەر باڵیۆزی تازەی ئێران لەعیراق بەیاوەری کونسوڵی گشتی ئێران لەهەولێر، سەردانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کردو لەلایەن بەڕێز د. بەرهەم ساڵح سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەگەرمی پێشوازی لێکرا.
بەڕێز د. بەرهەم ساڵح پیرۆزبایی لەئاغای دانایی کرد بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەکو باڵیۆزی ئێران لەعیراق، هیواشی خواست کەلەم ئەرکە تازەیەدا سەرکەوتوو بێت.
دواتر سەبارەت بەپەیوەندی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران گفتوگۆکرا، بەڕێز د. بەرهەم ساڵح راگەیاند کەهەرێمی کوردستان بەگرنگیەوە دەڕوانێتە پەیوەندیەکانی خۆی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی، بۆیە حکومەتی هەرێم مەبەستیەتی پەیوەندیەکانی لەگەڵ ئێران گەشە پێبدات و زەمینەی زیاتری هاوکاری سیاسیی و ئابووری بڕەخسێت کەلەخزمەت بەرژەوەندی هەردوو گەلی دراوسێدا بێت، ئاماژەی بەوەشدا کە کۆماری ئیسلامی ئێران لەرۆژانی سەختی خەبات و بەرنگاربوونەوەی دیکتاتۆریەتدا، داڵدەی خەڵکی کوردستان و شۆڕشگێرانیان دا، بۆیە ئەو هەڵوێستە ئینسانیانە لەبیر خەڵکی کوردستان ناچنەوە.
بەڕێز حەسەن دانایی لەلایەن خۆیەوە سوپاسی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد و روونیکردەوە کەهەموو تواناکانی خۆی دەخاتە گەڕ لەپێناو بەهێزکردنی پەیوەندیەکان و یارمەتیدانی هەرێمی کوردستان و عیراقی تازە، هەروا سڵاو رێزی بەرپرسانی باڵای وڵاتەکەشی گەیاندە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
هەر لەدرێژی دیدارەکەدا باس لەگەشەپێدانی چالاکی بازرگانی و ئابووری نێوان کۆماری ئیسلامی و هەرێم کرا، لەو میانەیەدا تەئکید لەپێشکەشکردنی کارئاسانی پێویست بۆ وەبەرهێن و بازرگانان و هاتووچۆی هاووڵاتیان کرا، سەرەڕای گەشەپێدانی خاڵە سنووریەکان و ناوچە بازرگانیەکان.
لەتەوەرێکی تری دیدارەکەدا کەوەزیری ئاوەدانکردنەوەو سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان ئامادەی بوون، باس لەهەوڵەکانی پێکهێنانی حکومەتی تازەی عیراق کرا، هەردولا تەئکیدیان کردەوە کەپێویستە سەرجەم لیستەکان لەپێناو بەرژەوەندی بالای عیراق ناکۆکی و بەرژەوەندی تایبەت وەلاوە بنێن و کار بۆ پێکهێنانی حکومەتی شەراکەتی نیشتمانی بکەنەوە کەجێگەی رەزامەندی هەموو لایەک بێت.

سەرۆکی حکومەتی هەرێم پێشوازیکرد لەباڵیۆزی تازەی ئێران لەعیراق
  
Share
 
« خلف
 
© به‌رهه‌م ساڵح @ 2012 | هه‌مو مافێکی پارێزراوه‌.