English | Arabic | kurdish
Kurdish

هه‌واڵ

د. به‌رهه‌م ساڵح له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی كۆبوه‌وه‌

د. به‌رهه‌م ساڵح له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی كۆبوه‌وه‌
ئه‌مڕۆ 4/2/2012 له‌شاری هه‌ولێر به‌ڕێز د. به‌رهه‌م ساڵح به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان كه‌ریم شه‌نگاری وه‌زیری ناوخۆ، حاكم ره‌ئوف ره‌شید وه‌زیری ...

زیاتر بخوێنه‌وه‌‌
 

به‌شداریكردن


  
Share

Press Office

پیرۆزبایی د. به‌رهه‌م ساڵح به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی پیرۆزی ڕه‌مه‌زانه‌وه‌

بەناوی خوای گەورەوە

بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی رەمەزانەوە پیرۆزبایی خۆم بەسەرجەم موسڵمانانی کوردستان، بەتەواوی چین وتوێژەکانی و خەڵکی شارو لادێکانی رادەگەیەنم، لەهەمان کاتیشدا پیرۆزبایی لەموسڵمانانی عیراق و جیهان دەکەم، هیوادارم ئەم جەژنە ببێتە مایەی کردنەوەی دەرگای خێروخۆشی زیاتر بۆ هەموو لایەک و ببێتە بۆنەیەکیش بۆ قوڵکردنەوەی زیاتری برایەتی پێکەوە ژیان و بەهێزترکردنی گیانی لێبوردەیی لەهەرێمی کوردستان و عیراقدا .

لەم جەژنە پیرۆزەدا جارێکی تر دووپاتی دەکەینەوە کەحکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لەبەرنامەکانی خۆی بەئاراستەی خزمەت کردنی زیاتری هاووڵاتیان و گەشەپێدانی وڵاتەکەمان بەشێوەیەک کەگرنگی و بایەخپێدانی حکومەت بەشێوەیەکی دادپەروەرانە بگاتە سەرجەم ناوچەکانی کوردستان و هەموو چین و توێژەکانیش لێی سودمەند ببن.

جارێکی تر پیرۆزبایی ئەو جەژنە پیرۆزەتان لێ دەکەم و هەموو جەژنێکتان بەخۆشی



د.بەرهەم ساڵح


  
Share
 
« خلف
 
© به‌رهه‌م ساڵح @ 2012 | هه‌مو مافێکی پارێزراوه‌.