|
ئه‌مڕۆ
23/1/2012 له‌شاری هه‌ولێر به‌ڕێز د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان پێشوازیكرد له‌به‌ڕێز یوسف ده‌میرێر باڵیۆزی نوێی توركیا له‌عیراق و وه‌فدێكی
هاوڕێی و سه‌باره‌ت به‌وه‌زعی سیاسی عیراق و په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌رێم و توركیا
گفتوگۆیان كرد.
له‌م دیداره‌دا
هه‌ردولا باسیان له‌مه‌ترسی كێشه‌و ناكۆكیه‌كانی مه‌یدانی سیاسی عیراق كرد بۆ سه‌ر
به‌رژوه‌ندیه‌كانی خه‌ڵك و ئارامی ناوچه‌كه‌ش، هه‌روا ته‌ئكیدیشیان كرده‌وه كه‌سه‌رجه‌م
لایه‌نه سیاسیه‌كان دوور له‌گیانی تایه‌فی و به‌رژوه‌ندی تایبه‌تی هیچ گروپ و لایه‌نێك
ره‌فتار بكون بۆ ئه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كان گه‌وره‌تر نه‌بن.
به‌ڕێز د. به‌رهه‌م
ساڵح سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵوێستی هه‌رێم روونیكرده‌وه كه‌به‌رژوه‌ندی كورد له‌وه‌دایه
دۆخی سیاسی و ئه‌منی عیراق ئارام بێت بۆ
ئه‌وه‌ی بتوانین باشتر خزمه‌تی خه‌ڵك بكه‌ین و وه‌لامی پێداویستی ئه‌م قۆناغه‌ش له‌گه‌شه‌پێدانی
پرۆسه‌ی سیاسی و چه‌سپاندنی دیموكراسی و ژیانی ده‌ستووری و دامه‌زراوه‌ی بده‌ینه‌وه،
هاوكات ته‌ئكیدیشی كرده‌وه هه‌رێمی كوردستان كار بۆ ئه‌وه ده‌كات سه‌رجه‌م كێشه‌و
ململاتێكان به‌رێگه‌ی ئاشتی و گفتوگۆ‌و لێكگه‌یشتن چاره‌سه‌ر بكرێن.
له‌ته‌وه‌رێكی
تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌باره‌ت به‌په‌یوه‌ندیه سیاسیه‌كانی نێوان هه‌رێم و توركیا
بیروڕا ئاڵوگۆر كرا و ته‌ئكید له‌گه‌شه‌پێدانی ئه‌و په‌یوه‌ندیانه كرایه‌وه،
دواتر باس له‌ئه‌نجامی سه‌ردانی وه‌فدی توركیا بۆ كوردستان كرا بۆ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی
بازرگانی و هاریكاری كه‌رتی تایبه‌تی هه‌ردولا.
|