|
ئه‌مڕۆ
23/1/2012 له‌شاری هه‌ولێر به‌رێز د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
به‌ئاماده‌بوونی وه‌زیری ته‌ندروستی چاویكه‌وت به‌ده‌سته‌ی بالای سه‌ندیكای كارمه‌ندانی
ته‌ندروستی.
وێرای پیرۆزبایی
له‌ده‌سته‌ی نوێ سه‌ندیكای كامه‌ندانی ته‌ندروستی، سه‌رۆكی حكومه‌ت ئاماژه‌ی به
بایه‌خی ئه‌و توێژه‌دا له‌ناو سیستمی ته‌ندروستیدا كه‌راستەو‌خۆ خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش
به‌هاوولاتیان ده‌كه‌ن، هه‌روا سه‌رۆكی حكومه‌ت باسی له‌وه‌ش كرد یه‌كێك له‌ئه‌وله‌ویه‌ته‌كانی
حكومه‌ت گۆڕانكاری سیستمی ته‌ندروستی و گه‌شه‌پێدانیه‌تی به‌جۆرێك نه‌خۆش ببێته
چه‌قی قورسایی و گرنگی پێدان، له‌م پرۆسه‌یه‌شدا كارمه‌ندانی ته‌ندروستی رۆڵی به‌رچاو
ده‌بینن، بۆیه ئه‌ركی سه‌رشانی حكومه‌ته
كه‌ئاوڕ له‌پێداویستی و ئاستی زانستی ئه‌و توێژه بداته‌وه.
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا
سه‌رۆكی حكومه‌ت وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی راسپارد كه‌له‌میانه‌ی بودجه‌ی ئه‌مساڵدا
پاره‌ی پێویست بۆ مه‌شق و راهێنانی كارمه‌ندانی ته‌ندروستی ته‌رخان بكات، هه‌روا بڕیاریشیدا
سه‌باره‌ت به‌كردنه‌وه‌ی كۆلیژی كارمه‌ندانی ته‌ندروستی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان
رابسپێرێت بۆ دیراسه‌كردنی.
|