|
ئه‌مڕۆ
23/1/2012 شێخ ئەحمەد ئه‌بوو ریشه‌و پارێزگار‌و ژماریه‌ك شێخی عه‌شیره‌ته‌كانی سنووری
ئه‌نبارو ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن پارێزگاكه سه‌ردانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیان
كرد‌و له‌لایه‌ن به‌ڕێز د.به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه پێشوازیان
لێكرا.
له‌دیدارێكدا كه‌پارێزگاری
هه‌ولێر ئاماده‌ی بوو، وه‌فدی میوان به‌گرنگیه‌وه باسیان له‌گه‌شه‌كردنی سیاسی و
ئابووری هه‌رێم و ئارامی دۆخی ئه‌منی كرد كه‌به‌ئاشكرا له‌چاو هه‌موو ناوچه‌كانی
تری عیراق جیاوازه، دواتر داوایان كرد كه‌هه‌ماهه‌نگی پێویست بكرێت سه‌باره‌ت به‌چۆنیه‌تی
سودوه‌رگرتنی پارێزگاكه‌یان له‌ئه‌زموونی هه‌رێم، به‌تایبه‌تی له‌بواری ئیداری و
ئاوه‌دانیه‌وه، له‌م چوارچێوه‌یه‌دا سه‌رۆكی حكومه‌ت روونی كرده‌وه كه‌سه‌ركه‌وتنی
ئه‌زموونی هه‌رێم، سه‌ركه‌وتنه بۆ هه‌موو عیراق و هه‌ر كارئاسانیه‌كیش كه‌پێویست
بێت بۆیان ده‌كرێت .
هه‌ر له‌م دیداره‌دا سه‌باره‌ت به‌دۆخی سیاسی عیراق و ئه‌و ناكۆكی و ململانێیانه
بیر‌ورا ئاڵوگۆر كرا كه‌ئێستا عیراق به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت، له‌م روه‌وه ته‌ئكیدكرایه‌وه
كه‌له‌رێگای گفتوگۆ‌و ره‌چاوكردنی به‌رژه‌وه‌ندی بالای نیشتمانی بیر له‌چاره‌سه‌رێكی
گونجاو بكرێته‌وه‌و مافی هه‌موو لایه‌كیش له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا ره‌چاو بكرێت.
|