English | Arabic | kurdish
Kurdish

هه‌واڵ

د. به‌رهه‌م پێشوازیكرد له‌ باڵیۆزی ئیسپانیا له‌ عێراق

د. به‌رهه‌م پێشوازیكرد له‌ باڵیۆزی ئیسپانیا له‌ عێراق
ئه‌مرۆ 15 \ 2\2012 له‌ شاری سلێمانی به‌رێز د. به‌رهه‌م ساڵح پێشوازیكرد له‌ خۆسێ تورپین باڵیۆزی ئیسپانیا له‌عێراق. ...

زیاتر بخوێنه‌وه‌‌
 

به‌شداریكردن


  
Share

Press Office

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و باڵیۆزی روسیا له‌ عێراق ته‌ئكید یان له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و روسیا كرده‌وه‌

 

ئه‌مرۆ 25\1\2012 له‌شاری هه‌ولێر به‌رێز  د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازیكرد له‌ ڤالیریان شۆڤایف باڵیۆزی روسیای فیدراڵ له‌ عێراق به‌بۆنه‌ی كۆتایی هاتنی ماوه‌ی كاركردنی وه‌ك باڵیۆزی روسیا له‌ عێراق .

 

له‌ودیداره‌دا كه‌ د. ئاسۆ بورهان نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ كۆماری روسیای فیدراڵ و كونسوڵی گشتی روسیا له‌ هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بون به‌رێز سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌ستخۆشی له‌ بالیۆزی روسیا كرد كه‌له‌ماوه‌ی كاركردنی له‌ به‌غدا وه‌ك باڵیۆزی وڵاته‌كه‌ی رۆڵی گێراوه‌ بۆ باشكردن و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان روسیاو عێراق و هه‌رێمی كوردستان و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆخواست له‌ كاری داهاتویدا.

 

له‌به‌شێكی تری دیداره‌كه‌دا سه‌رۆكی حكومه‌ت و باڵیۆزی روسیا له‌ عێراق ته‌ئكیدیان له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و روسیا كرده‌وه‌و به‌ره‌وپێش بردنی ئه‌وپه‌یوه‌ندیانه‌شیان به‌گرنگ له‌قه‌ڵه‌مدا.

 

هه‌رله‌و دیداره‌دا گفتوگۆكرا سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی سیاسی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و گۆرانكاری و روداوه‌كانی ده‌وروبه‌رو ناوچه‌كه‌.

 

سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی سیاسی ئه‌مرۆی عێراقیش، سه‌رۆكی حكومه‌ت و باڵیۆزی روسیا هه‌نگاوه‌كانی چاره‌سه‌ركردن و گفتوگۆی نێوان هێزه‌ سیاسه‌كانیان بۆ كۆتایهێنان به‌وكێشانه‌ به‌ پێویست زانی و وپشتیوانی رێگه‌ چاره‌ی ئاشتیانه‌و دیالۆگ و سه‌رخستنی پرۆسه‌ی سیاسی عێراقیان كرد له‌مباره‌یه‌شه‌وه‌ رۆڵ و هه‌وڵه‌كانی سه‌ركردایه‌تی سیاسیی كوردستان به‌رز نرخێنرا.

 

  
Share
 
« خلف
 
© به‌رهه‌م ساڵح @ 2012 | هه‌مو مافێکی پارێزراوه‌.