|
ئه‌مرۆ 15 \ 2\2012 له شاری سلێمانی به‌رێز
د. به‌رهه‌م ساڵح پێشوازیكرد له خۆسێ تورپین باڵیۆزی ئیسپانیا له‌عێراق.
له دیدارێكدا كه‌به‌رێزان د. دلاوه‌ر عه‌لادین
وه‌زیری خوێندنی باڵاوتوێژینه‌وه‌ی زانستی و دابان شه‌ده‌ڵه نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان له ئیسپانیا ئاماده‌یبون گفتوگۆكرا سه‌باره‌ت به بارودۆخی سیاسی عێراق و
هه‌رێمی كوردستان و دوا پێشهات و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ناوچه‌كه.
هه‌رله‌ودیداره‌دا به‌رێز د. به‌رهه‌م ساڵح
و باڵیۆزی ئیسپانیا له‌عێراق ته‌ئكیدیان له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان
ئیسپانیا‌و عێراق و هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه.
سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌رێمی
كوردستان و ئیسپانیا د. به‌رهه‌م جه‌ختی له‌سه‌ر زیاتر پته‌وكردنی ئه‌وپه‌یوه‌ندیانه
كرده‌وه به‌تایبه‌ت له‌بواری ئابوری وگه‌شتوگوزارو چالاكی وه‌رزشی وهاندانی وه‌به‌رهێنه‌ران
و كۆمپانیاكانی ئیسپانیا بۆ كاركردن له هه‌رێمی كوردستان.
باڵیۆزی ئیسپانیاش له عێراق په‌رۆشی خۆی
نیشاندا بۆ ئه‌و زه‌مینه‌سازییه‌ی له‌هه‌رێمی كوردستان كراوه بۆ وه‌به‌رهێنه‌رانی
بیانی و به‌شداریكردن له پرۆسه‌ی وه‌به‌رهێانان و بوژانه‌وه.
له‌به‌شێكی تری دیداره‌كه‌دا به‌بایه‌خه‌وه
باس له‌و هه‌نگاوه‌ی وڵاتی ئیسپانیاكرا كه له‌رێگه‌ی یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدی ئیسپانیه‌وه
4 ئه‌كادیمیای وه‌رزشی له هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته‌وه.
|