|
دكتۆر به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رۆكی لیستی كوردستانی سه‌ردانی شه‌قامی
مه‌وله‌ویی شاری سلێمانیی كرد و له‌گه‌ڵ كاسبكار و پیشه‌وه‌ر و بازرگاناندا
بیروڕایان ئاڵوگۆڕ كرد له باره‌ی چۆنیه‌تی گه‌شه‌پێدانی بواری ئابووری و
بازرگانی و به‌رنامه‌ی لیستی كوردستانیی له‌و بواره‌دا بۆ شیكردنه‌وه و
ته‌ئكیدی كرده‌وه لیستی كوردستانی به‌رنامه‌یه‌كی جددیی هه‌یه بۆ
په‌ره‌پێدانی بواری ئابووری و ره‌خساندنی زه‌مینه‌یه‌كی له بار تر بۆ
پێشكه‌وتنی بازرگانی له هه‌رێمی كوردستاندا.
ئێواره‌ی
16\7، دكتۆر به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رۆكی
لیستی كوردستانی له نێو ئاپۆڕه‌ی كاسبكار و پیشه‌وه‌ر و بازرگاناندا گفتوگۆی
كرد له باره‌ی ره‌وشی ئه‌مڕۆی كوردستان له بواره جیاجیاكان و به‌تایبه‌ت له
بواری ئابووری و بازرگانی و ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردن و به‌رنامه‌ی
هه‌مه‌لایه‌ن و جددیی لیستی كوردستانی كه چه‌ندین ته‌وه‌ر و بوار له خۆ ده‌گرێت
و كار ده‌كات بۆ بره‌و پێدانی بازرگانی و پیشه‌سازیی ناوخۆیی و ره‌خساندنی
زه‌مینه‌ی له بار بۆ گه‌شه‌كردنی ئه‌و كه‌رته گرنگ و هه‌ستیاره، هه‌روه‌ك
جه‌خت ده‌كاته‌وه له‌سه‌ر پشتگیری كردنی كاسبكاران و گه‌نجان و ده‌رچووانی
زانكۆ و په‌یمانگاكان بۆ دامه‌زراندنی پرۆژه‌ی تایبه‌ت به خۆیان له رێگه‌ی
پێشكه‌شكردنی قه‌رزی بچوك و مام ناوه‌ندی له رێگه‌ی بانكه حكومی و
ئه‌هلییه‌كانه‌وه و پێدانی قه‌رزی كه‌م سوودی ماوه درێژ و حكومه‌ت
به‌رنامه‌یه‌كی هه‌بێت بۆ پێشكه‌شكردنی كۆمه‌كی دارایی بۆیان. |