|
به‌ڕێزان ئیداره و ستافی راهێنه‌ری یانه‌ی وه‌رزشی هه‌ولێر
یاریزانه جوامێر
و به‌تواناكانی یانه‌ی هه‌ولێر
هه‌وادارانی یانه‌ی هه‌ولێر له هه‌ولێر و
كوردستان
له ناخی دڵه‌وه پیرۆزبایی ئه‌م سه‌ركه‌وتنه وه‌رزشییه
ماناداره‌تان لێده‌كه‌م كه بۆ جارێكی تر بوونه‌وه پاڵه‌وانی خولی تۆپی پێی
یانه نایابه‌كانی عیراق و سه‌ری هه‌ولێر و كوردستانتان به‌رز
كرده‌وه.
ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ی ئێوه ده‌چێته سه‌ر خه‌رمانی گه‌شه‌كردنی
وه‌رزشی له هه‌ولێری پایته‌ختدا و لاوانی سه‌رجه‌م كوردستان هان ده‌دات كه
له‌رێی وه‌رزش و بواره‌كانی تری پێشبڕكێی شارستانییه‌وه په‌ره به تواناكانی
خۆیان بده‌ن و ناوی وڵاته‌كه‌مان له ده‌وروبه‌ر و له ئاستی دنیا به‌رز
بكاته‌وه.
هیوای سه‌ركه‌وتنی زیاتر و گه‌شه‌كردنی به‌رده‌وام و له‌شساغی
بۆ هه‌موو لایه‌ك ده‌خوازم
هه‌ر پاڵه‌وان و سه‌ركه‌وتوو
بن
د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح |