|
دكتۆر به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح پێشوازیی كرد له ژماره‌یه‌ك گه‌نجی شاری كه‌ركوك
كه بۆ پشتیوانی لیستی كوردستانی و كاندیدای ئه‌و لیسته بۆ سه‌رۆكایه‌تی
هه‌رێمی كوردستان به پێ له كه‌ركوكه‌وه هاتوونه‌ته سلێمانی و هیوایان خواست
لیستی كوردستانی له هه‌ڵبژاردنه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستاندا
سه‌ركه‌وتن به ده‌ستبهێنێت و له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا كه‌ركوكییه‌كانیش مافی
به‌شدارییان هه‌بێت و مافی بڕیاردانیان له ئاینده و چاره‌نووسی خۆیان
هه‌بێت.
ئه‌مڕۆ 17/7 له میانی پێشوازی كردن له 21 گه‌نجی شاری كه‌ركوك
كه به پێ له شاره‌كه‌ی خۆیانه‌وه هاتوونه‌ته سلێمانی بۆ ده‌ربڕین و دووپات
كردنه‌وه‌ی پشتیوانی خۆیان بۆ لیستی كوردستانی، د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح
سه‌رۆكی لیستی كوردستانی رایگه‌یاند ئه‌وه‌ی ئێوه‌ی گه‌نجانی شاری كه‌ركوك
كردووتانه شێوازێكی شارستانی نوێیه بۆ ده‌ربڕینی بیروڕای ئازادانه‌ی خۆتان
دوور له گرژی و توندوتیژی و پشتگیری كردنتان له لیستی كوردستانی و سه‌رۆك
مه‌سعود بارزانی.
هیواشی خواست ئه‌و رۆژه نزیكه‌ی كه كه‌ركوك
كاریگه‌ری سیاسه‌تی پاكتاوی ره‌گه‌زی و به عه‌ره‌بكردنی له سه‌ر نامێنێت زوو
بێت و بگه‌ڕێته‌وه بۆ باوه‌شی نیشتمان و پێكه‌وه به‌شداری بكه‌ین له
هه‌ڵبژاردنی كوردستاندا، له رۆژگاری ئه‌مڕۆشدا ده‌بێت به شێوه‌یه‌كی باشتر له
خزمه‌تی كه‌ركوك و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كه‌ركوكدا بن و نمونه‌یه‌كی جوان و
پێشكه‌وتووی به‌ڕێوه‌بردن و خزمه‌تكردن و پێكه‌وه ژیان له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌می
پێكهاته‌كانی ئه‌و شاره خۆشه‌ویسته، پێشكه‌ش بكه‌ن .
له به‌رانبه‌ردا،
نوێنه‌ری گه‌نجانی كه‌ركوك خۆشحاڵیی خۆیان بۆ دیداری د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح
سه‌رۆكی لیستی كوردستانی ده‌ربڕی و پشتیوانی و پشتگیری خۆیان بۆ لیستی
كوردستانی دووپات كرده‌وه و هیوایان خواست لیستی ژماره 54 و مه‌سعود بارزانی
كاندیدای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ژماره 12 متمانه‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك
به‌ده‌ست بهێننه‌وه تاكو خزمه‌تێكی باشتر و فراوانتر پێشكه‌ش بكه‌ن و به‌رنامه‌ی
لیستی كوردستانی كه به‌رنامه‌یه‌كی پێشكه‌وتووی گونجاوه جێبه‌جێ بكه‌ن. |