|
دكتۆر به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌ردانی گه‌ڕه‌كی قڕگه‌ی كۆن و مامه‌یاره‌ی كرد و
رایگه‌یاند لیستی كوردستانی بایه‌خێكی تایبه‌تی به گه‌نجان و نه‌وه‌ی نوێ
ده‌دات و له رێگه‌ی ته‌رخانكردنی بیمه‌ی بێكاری و دۆزینه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی كار
و كردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ری تایبه‌ت به راهێنانی لاوان بۆ پێگه‌یاندنی گه‌نجی
ئیشكه‌ر و چالاك و فه‌راهه‌مكردنی سه‌رچاوه‌یه‌كی باشی دابینكردنی
بژێوی.
وتیشی به‌شێكی گرنگی تری كاركردنی لیستی كوردستانی گرنگیدانه
به كێشه‌ی نیشته‌جێ بوون و له‌و باره‌یه‌وه ئاماژه‌یكرد به به‌رنامه‌ی
حكومه‌تی هه‌رێم بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌و كێشه‌یه و ته‌ئكیدی كرده‌وه لیستی
كوردستانی له ماوه‌ی چوار ساڵی داهاتوودا به‌رنامه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم
فراوانتر و گشتگیر تر ده‌كات له رێگه‌ی به‌رده‌وام بوونی سلفه‌ی عه‌قار و
مینحه‌ی حكومی بۆ خێزانه كه‌مده‌رامه‌ت و ئه‌و گه‌نجانه‌ی تازه خێزان پێكه‌وه
ده‌نێن، له‌گه‌ڵ دروستكردنی شوقه و یه‌كه‌ی نیشته‌جێ بوون به نرخی
هه‌رزان.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ریدا كه ئێواره‌ی دوێنێ 17/7 به
ئاماده‌بوونی سه‌لام عه‌بدوڵڵا لێپرسراوی لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان و
ژماره‌یه‌ك له كاندیداكانی لیستی كوردستانی به‌ڕێوه‌چوو، دكتۆر به‌رهه‌م وتی
ساڵانی پێشوو قڕگه‌ی كۆن ناوچه‌یه‌كی په‌راوێز كراوی دووره ده‌ست بووه، به‌ڵام
ئێستا له سایه‌ی هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا قڕگه بۆته
به‌شێكی شاری سلێمانی و ده‌ستی خزمه‌تگوزاریی پێگه‌یشتووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ
ئێوه‌دا ده‌ڵێم پێویسته پرۆژه و خزمه‌تگوزارییه‌كان به‌ره‌و باشتر ببرێت و
بگه‌یه‌نرێته ئاستی خواست و چاوه‌ڕوانییه‌كانی ئێوه، به‌ڵام ئێوه خه‌ڵكی به
ویژدان و دڵسۆزن و قه‌دری ئازادی و ده‌سكه‌وته‌كان ده‌زانن و قبوڵ ناكه‌ن كه ئه‌م
ئه‌زموونه بێ‌ناز بێت كه به خوێن و فرمێسكی ئێوه به دیهاتووه و ده‌بێت ئه‌مڕۆ
هه‌موومان له‌و پێناوه‌دا خه‌بات بكه‌ین و كار بكه‌ین. هه‌روه‌ك ئاماژه‌یكرد به
رۆڵی قاره‌مانانه و ئازایانه‌ی هاووڵاتیانی گه‌ڕه‌كی قڕگه له پشتگیری و
پشتیوانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دوژمن و وتی ئێستاش
دڵنیام خه‌ڵكی قڕگه‌ی خه‌باتگێڕ به ئینسافه‌وه ته‌ماشای ئه‌م ده‌سكه‌وتانه
ده‌كه‌ن و ئه‌وه ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه كه حكومه‌ته‌كه‌ی خۆتان هیچی نه‌كردبێت،
به‌ڵكو ئێوه كه خوێن و فرمێسك و قوربانی و ماندوو بوونتان بۆ به‌دیهێنانی
ئه‌مڕۆژه چه‌شتووه قه‌دری ئه‌م ده‌سكه‌وتانه‌ی ده‌زانن و رێگه ناده‌ن
كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك چه‌واشه بكرێن.
سه‌رۆكی لیستی كوردستانی ته‌ئكیدی
كرده‌وه لیستی 54 چوار ساڵی داهاتوو ده‌كاته ساڵانی كاراتركردنی په‌رله‌مان
و نوێنه‌رایه‌تی كردنی راسته‌قینه‌ی خه‌ڵك و داواتان لێده‌كه‌ین به ده‌نگدانتان
به لیستی كوردستانی و كاك مه‌سعود بارزانی ئاینده‌یه‌كی گه‌شتر مسۆگه‌ر بكه‌ن
و زه‌مینه سازی بكه‌ن بۆ پاراستن و په‌ره‌پێدانی ده‌سكه‌وت و
سه‌روه‌رییه‌كان.
دواتر د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌ردانی چه‌ند ماڵێكی
هاووڵاتیان و كه‌سوكاری شه‌هیدانی كرد له گه‌ڕه‌كه‌كانی قڕگه و مامه یاره و
سه‌ردانی بنكه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی لیستی كوردستانیی كرد له كۆمیته‌ی
رێكخستنی مامه‌یاره‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان. |