|
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان مێژوویه‌كى درێژ له په‌یوه‌ندییه‌كى باش و
به‌رهه‌مدارى له‌گه‌ڵ رێكخراوى چاودێرى مافى مرۆڤ HRW هه‌یه. ئێمه
ئه‌وه‌ى كه HRW له رابردوو كردوویه‌تى به‌رز ده‌نرخێنین. وه‌ك
كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى چه‌وساوه به ته‌واوى هه‌ست به به‌هاى مسۆگه‌ركردنى
دادپه‌روه‌رى بۆ هه‌موو تاك و پێكهاته‌كانى كۆمه‌ڵگا ده‌كه‌ین. سه‌ره‌رِاى
ئه‌وه‌ش، حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان گرنگیدان به بارودۆخى كه‌مینه‌كان
له ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان له پارێزگاى نه‌ینه‌وا به‌رز ده‌نرخێنێت.
هه‌روه‌ها ئێمه ئه‌وپه‌رِى گرنگی ده‌ده‌ین به سه‌لامه‌تى هه‌موو
كه‌مینه‌كان له‌و ناوچانه‌دا.
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌یی و ئاره‌زووى خۆى
نیشانده‌دا له‌مه‌رِ چاوخشاندنه‌وه به گشت پرِوپاگه‌نده‌كان. به
هاوكارى له‌گه‌ڵ رێكخراوى HRW و رێكخراوه‌كانى تر‌ى مافى مرۆڤ كه خاوه‌نی
ناوبا‌نگێكى باشن. حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان لێكۆڵینه‌وه‌ى ووردو و
تێروته‌سه‌ل ده‌كات له‌سه‌ر هه‌ر یه‌ك له‌و پرِوپاگه‌ندانه‌ى كه له
راپۆرته‌كه‌دا هاتووه. له‌وانه‌یه حاله‌ت هه‌بێت له خراپى مامه‌ڵه‌كردن
و پشت گوىَ خستن، حكومه‌تى هه‌رێم بانگه‌شه‌ى ئه‌وه ناكات كه بێگه‌رده
له هه‌ڵه‌كردن.
راپۆرته‌كه ئه‌وه ئاشكرا ده‌كات كه به هه‌ڵه
تێگه‌یشتنێكى رِێكخراو له بارودۆخى نه‌ینه‌واو و به‌لاوه‌نانێكى نێگه‌ران
هه‌بێت له مێژووى عێراق. رێكخراوى HRW به هۆى گرتنه‌به‌رى په‌یِرِه‌وێكى
دیاریكراو له ئاماده‌كردنى راپۆرِته‌كه وێنه‌یه‌كى نادروستى ره‌وشه‌كه‌ى
كێشاوه له‌وێدا. به‌جۆرىَ ناتوانرێت راپۆرته‌كه ببێت به رِێسایه‌ك بۆ
برِیاردان و سه‌لماندنی دروست.
مه‌به‌ستى سه‌ره‌كى ئه‌م رِاپۆرته به شێوه‌یه‌كى
گه‌وره وێڵه. حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به توندى جه‌خت له‌سه‌ر
ره‌تكردنه‌وه‌ى ده‌كاته‌وه له‌م رووه‌وه، حكومه‌تی هه‌رێم زیاترین كۆششى
كردووه له پێناو پاراستنى كه‌مینه‌كان وه‌ك له هه‌ر قه‌واره‌یه‌كى تر
له عیراق. تاكو ئێستاش سوره له‌سه‌ر به‌هێزكردنى لێبورده‌یی و
پێكه‌وه‌ژیانى ئاشتیانه له هه‌رێم و سه‌رتاسه‌رى عیراق.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، پێویسته رووه سیاسی و
كۆمه‌لاَیه‌تیه‌كه به شێوه‌یه‌كى فراوان ته‌ماشا بكرێت سه‌باره‌ت
به‌وه‌ى په‌یوه‌ست بىَ به‌و پرِوپاگه‌ندانه. به جۆرىَ نه حكومه‌تى
هه‌رێم و نه هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ش بارێكى گێره‌شێونیان دروست نه‌كردووه
له ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان. به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌ى ئه‌وه،
پێشمه‌رگه گیانى خۆیان به‌خشیوه له پێناو پاراستنى دانیشتوانى ئه‌و
ناوچانه له تیرۆرستان و بوونه‌ته به شێك له چاره‌سه‌ر نه‌ك كێشه.
تیرۆرستان و توندرِه‌وه‌كان به شێویه‌كى به‌رده‌وام توندوتیژى و
تۆقاندنیان په‌یرِه‌و كردووه و مافه مرِۆییه‌كانى كه‌مینه‌كانیان پێشێل
كردووه. بۆیه گله‌یى ئه‌و تاوانه به ته‌واوى ده‌كه‌وێته سه‌ر شانى
ئه‌وان و پێویسته سزابدرێن.
پێده‌چێت رێكخراوى HRW زۆرینه‌ى گه‌لیان له كه‌مه
نه‌ته‌وه‌یی و ئاینییه‌كان پشتگوىَ خستبێت له نه‌ینه‌وا، كه پێشوازی له
بوونى هێزه‌كانى ئاسایشى كوردى ده‌كه‌ن و سوپاسگوزارن بۆ ئه‌و پشتگیریه‌ى
كه حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پێشكه‌شى ده‌كات، به تایبه‌تیش له‌و
ماوه‌یه‌ى كه توندوتیژى تایفی و تیرۆرى به‌رده‌وام هه‌بووه. له راستیدا
به بىَ له‌به‌ر چاوگرتنى پاشخانى نه‌ته‌وه‌یى و ئاینییان، كه‌مینه‌كان
په‌نه‌یان برد بۆ هه‌رێمى كوردستان وهه‌لاَتن له ترسی توندوتیژى و
راوه‌دونان. ئه‌مه‌ش ته‌نها له‌و سیاساته‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت كه
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان په‌یرِه‌وى كردووه به‌رامبه‌ر به لێبورده‌یى
ئایینی و نه‌ته‌وه‌یى. حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵى زۆری داوه له
پێناو خۆشگوزه‌رانى هاولاَتیانی له ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان، له
كاتێكدا هیچ قه‌واره‌یه‌كى تر ئاره‌زووى ئه‌وه‌ى نه‌بووه كه شتێك بكات
شایانى باسكردن بێت.
راپۆرته‌كه باسكردنى راستییه‌كى روونى بۆ هه‌موان
پشتگوێخستووه ئه‌ویش بریتیه له‌وه‌ى كه حكومه‌تى هه‌رێم هه‌ستاوه به
پێشكه‌شكردنى یارمه‌تى مرۆیى و پێشوازى له سه‌دان و هه‌ندىَ جاریش
هه‌زاران خێزان كردووه له ناوچه‌ى هه‌رێمى كوردستان دواى هه‌ر رووداوێكى
گه‌وره كه تیرۆرستان كه‌مینه‌كانیان ده‌كرده ئامانج له عیراق. ئه‌گه‌ر
پرۆپاگه‌نده‌كان راست بن و كه‌مینه‌كان له‌سه‌ر ده‌ستى كورد دووچارى
تۆقاندنێكى رێكخراو بووبن، ئایا بۆ زۆربه‌ی هه‌ره زۆرى ئه‌وان په‌نا بۆ
ئه‌و ناوچانه ده‌بن كه هه‌رێمى كوردستان به‌رِێوه‌یان ده‌بات، ته‌نانه‌ت
تاكو ئێستاش زۆربه‌یان تیایدا به ئاشتى ده‌ژین؟
له خوێندنه‌وه‌ى راپۆرته‌كه‌دا، وا ده‌رده‌كه‌وێت كه
هه‌موو كه‌مینه‌كان له پارێزگاى نه‌ینه‌وا دژى سیاسه‌تى حكومه‌تى هه‌رێمى
كوردستانن، ئه‌مه‌ش به هه‌موو شێوه‌یه‌ك دووره له رِاستى،
ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن له ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان به‌توندى ئه‌وه‌ى
ده‌رخست.
گرفتى راستى له پارێزگاى نه‌ینه‌وا له تیرۆرستان و
توندره‌وه‌كان سه‌رچاوه ده‌گرىَ، سوورن له‌سه‌ر وه‌لاوه‌نانى
كه‌مینه‌كان، هه‌روه‌ها ئاره‌زووى وه‌لاوه‌نانى كوردیش ده‌كه‌ن.بۆیه
عیراق پێویستی به سیسته‌مێكى حوكمرِانى فراوان هه‌یه بۆ هه‌موو
پێكهاته‌كان.
یه‌كێك له تێگه‌یشتنه هه‌ڵه‌كانى ئه‌و راپۆرته
ئه‌وه‌یه كه جه‌خت ده‌كاته‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه شه‌به‌ك و یه‌زیدى
كورد نین. راپۆرته‌كه باس له‌وه ده‌كات كه ئه‌و گروپانه كه‌مه
نه‌ته‌وه‌ن و ره‌خنه له حكومه‌تى هه‌رێم ده‌گرێت كه ئه‌و جۆره
وه‌سفه‌ى په‌سند نه‌كردووه. به‌لاَم مافى رێكخراوى HRW نیه ئه‌و پۆڵێنه
ئیتنیه ئه‌نجام بدات، هه‌روه‌ها مافی حكومه‌تى هه‌رێمیش نیه به‌و كاره
هه‌ستێت. كارى له‌م شێوه‌یه مافی هاولاَتیان خۆیانه. هه‌ر ئه‌و هۆكاره‌ش
بووه پاڵنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێم له ئه‌نجامدانى سه‌رژمێرى فه‌رمى ئه‌ویش
به مه‌به‌ستى یارمه‌تیدان له مسۆگه‌ركردنى مافه دیموكراتییه‌كان بۆ
هه‌موو هاولاَتیان.
حكومه‌تى هه‌رێم كێشه‌ى كه‌مینه‌كان له عیراق به
كێشه‌یه‌كى گرنگ و دروست داده‌نێت، ئێمه ئاماده‌ین به رِۆڵى خۆمان
هه‌ستین له پێناو مسۆگه‌ركردنى رێزى هه‌موو هاولاَتیان وه‌كو یه‌ك ـ
هه‌روه‌ك جه‌ختمان له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرده‌وه له كاتى نووسینه‌وه‌ى
ده‌ستوورى عیراق و هه‌رێمى كوردستان. حكومه‌تى هه‌رێم پابه‌نده به یاساى
مامه‌له‌ى دادپه‌روه‌رانه له‌گه‌ڵ هه‌موو هاولاَتیانى هه‌رێمى كوردستان و
ناوچه‌كێشه له‌سه‌ره‌كان. مسۆگه‌ركردنى سه‌قامگیرى سیاسى و ئاسایشى
تاكه‌كه‌سى و سه‌روه‌رى یاسا به‌بىَ له‌به‌رچاو گرتنى لایه‌نگیرى ئیتنى
یان ئایینی به‌شێكه له سیاسه‌تى حكومه هه‌رێم و لێى جیانابێته‌وه.
رێگه چاره‌ى گونجاو بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له
نه‌ینه‌وا له رێگاى هه‌وڵى هاوباش و هه‌ماهه‌نگى نێوان حكومه‌تى هه‌رێم و
حكومه‌تى عیراقى فیدراڵه‌وه ده‌بێت له پێناو دابینكردنى ئاسایش له
ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان به هاوكارى له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان.
دوژمنى هاوبه‌شمان بریتییه له تیرۆرستان و توندرِه‌وه‌كان، بۆیه
پێویسته له‌سه‌رمان ئیجرائاتى نه‌خشه بۆ كێشراو دارِیژین تاكو له‌و
رِێگایه‌وه پێكه‌وه بتوانین ره‌گى تیرۆر توندوتیژى له‌بنه‌وه ده‌ربێنین. |