|
ئه‌مڕۆ
یه‌كشه‌ممه د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئابووری هه‌رێم سه‌رپه‌رشتی یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی
ئه‌نجومه‌نی ئابووری هه‌رێمی كوردستانی له كابینه‌ی شه‌شه‌مدا كرد و
سه‌باره‌ت به دانانی بودجه‌ی ساڵی 2010 و دابه‌شكردنی دادپه‌روه‌رانه‌ی
پڕۆژه و بایه‌خی حكومه‌ت به‌سه‌ر ناوچه جیاوازه‌كانی كوردستان گفتوگۆ
كرا، سه‌ره‌ڕای خستنه‌ڕووی پلانی ستراتیژی پێنج ساڵه‌ی كشتوكاڵ و
تاووتوێكردنی.
له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان
ئاماژه‌ی به كاره‌كانی كابینه‌ی پێشوو كرد كه بایه‌خی زۆری به‌بواری
ئابووری داوه، دواتر باسی له‌وه كرد كه ئه‌و ئه‌نجومه‌نه به‌شێوه‌یه‌ك
كاره‌كانی رێكبخرێته‌وه بتوانێ رۆڵی زیاتر له داڕشتنی سیاسه‌تی ئابووری
هه‌رێمدا ببینێت و له‌وباره‌یه‌وه سه‌رۆكی حكومه‌ت پێشنیازی كرد نوێنه‌ری
كه‌رتی تایبه‌ت له‌و ئه‌نجومه‌نه‌دا زیاد بكرێت.
د. به‌رهه‌م ساڵح بۆ ئاماده‌بووانی روونكرده‌وه كه یه‌كێك له‌كاره
هه‌ره له‌پێشه‌كانی حكومه‌ت بریتییه له هاندانی وه‌به‌رهێنان له بواری
نیشته‌جێكردن و گه‌شه‌پێدانی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا‌و ته‌ندروستی،
سه‌ره‌ڕای ئاماده‌كاری بۆ جێبه‌جێكردنی پلانی پێنج ساڵه‌ی كشتوكاڵ، هه‌روا
دووپاتیكرده‌وه كه هه‌وڵ بدرێت خه‌رجییه‌كانی كارپێكردن كه‌مبكرێنه‌وه
و بخرێنه‌سه‌ر خه‌رجی وه‌به‌رهێنان.
ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئابووری بریتی بوو له
خستنه‌ڕووی پلانی پێنج ساڵه‌ی كه‌رتی كشتوكاڵ، كه به‌وردی گرفت و
رێگه‌چاره‌ی كه‌رتی كشتوكاڵی تێدا ده‌ستنیشان كرابوو، سه‌ره‌ڕای
دیاریكردنی پێداویستییه ته‌كنیكی و مادییه‌كانی ئه‌و پلانه ستراتیژیه.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم دووپاتیكرده‌وه كه حكومه‌ت به‌جددی كار بۆ
جێبه‌جێكردنی ئه‌و پلانه ده‌كات و هه‌وڵ ده‌دات سه‌رجه‌م
پێداویستییه‌كانی بۆ دابین بكات، لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانیشی راسپارد
راوێژی پێویست به كه‌سانی پسپۆڕ و شاره‌زا بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی پلانه‌كه بێ
كه‌موكووڕی بكه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
|