English | Arabic | kurdish
Kurdish

هه‌واڵ

د. به‌رهه‌م ساڵح له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی كۆبوه‌وه‌

د. به‌رهه‌م ساڵح له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی كۆبوه‌وه‌
ئه‌مڕۆ 4/2/2012 له‌شاری هه‌ولێر به‌ڕێز د. به‌رهه‌م ساڵح به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان كه‌ریم شه‌نگاری وه‌زیری ناوخۆ، حاكم ره‌ئوف ره‌شید وه‌زیری ...

زیاتر بخوێنه‌وه‌‌
 

به‌شداریكردن


  
Share

Press Office

سەرۆكی حكومەت پێشوازیكرد له‌ باڵیۆزی به‌رازیل له‌ به‌غدا
سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 11/15/2009 د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح پێشوازیكرد له‌ باڵیۆزی به‌رازیل له‌ به‌غدا و له‌ دیدارێكدا باس له‌په‌یوه‌ندی نێوان وڵاتی به‌رازیل و هه‌رێمی كوردستان و عیراق كرا.
باڵیۆزی به‌رازیل ئاماژه‌ی به‌و پێشكه‌وتنه‌دا كه‌ له‌كوردستان به‌گشتی به‌دیهاتووه‌ و دووپاتیكرده‌وه‌ له‌هه‌ر سه‌ردانێكیدا ده‌ستكه‌وت و پێشكه‌وتنی زیاتر به‌دیده‌كات، كه‌ نیشانه‌ی بایه‌خدانی حكومه‌تی هه‌رێمه‌ به‌خزمه‌تكردنی هه‌رێمی كوردستان.
هه‌ر له‌و دیداره‌دا باڵیۆزی به‌رازیل به‌ناوی حكومه‌ته‌كه‌یه‌وه‌ رایگه‌یاند كه‌ خوازیاری په‌یوه‌ندییه‌كی دۆستانه‌ن له‌گه‌ڵ عیراق و كوردستان، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولا بكات.
سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندی نێوان به‌رازیل و عیراق و كوردستانی به‌گرنگ وه‌سفكرد و داوایكرد كه‌ وڵاتی به‌رازیل هاوكاری هه‌رێمی كوردستان بكات به‌هاندانی كۆمپانیا و وه‌به‌رهێنه‌ به‌رازیلییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی روو له‌ كوردستان بكه‌ن.
هه‌روا د.به‌رهه‌م روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ ده‌كرێ كوردستان وه‌كو ده‌روازه‌ی هه‌موو عیراق سه‌یر بكرێت بۆ وه‌به‌رهێن و سه‌رمایه‌ی ده‌ره‌كی، چونكه‌ باودۆخی ئاسایش تێیدا ئارامه‌ و ژینگه‌یه‌كی یاسایی ته‌ندروستیش له‌ئارادیه‌ و به‌گوێره‌ی یاسایه‌كی تایبه‌ت مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ كۆمپانیا بیانییه‌كان ده‌كرێت.
  
Share
 
« خلف
 
© به‌رهه‌م ساڵح @ 2012 | هه‌مو مافێکی پارێزراوه‌.