English | Arabic | kurdish
Kurdish

هه‌واڵ

د. به‌رهه‌م ساڵح له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی كۆبوه‌وه‌

د. به‌رهه‌م ساڵح له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی كۆبوه‌وه‌
ئه‌مڕۆ 4/2/2012 له‌شاری هه‌ولێر به‌ڕێز د. به‌رهه‌م ساڵح به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان كه‌ریم شه‌نگاری وه‌زیری ناوخۆ، حاكم ره‌ئوف ره‌شید وه‌زیری ...

زیاتر بخوێنه‌وه‌‌
 

به‌شداریكردن


  
Share

Press Office

دامەزراندنی ئەنجومەنی دادوەری هەنگاوێکی گرنگە بۆ چەسپاندنی یاساو جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان لەکوردستان
سەرۆکی حکومەتی هەرێم هاوکاری و پشتیوانی حکومەتی بۆ سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری دوپاتکردەوەو داواشیکرد پەلەبکرێت لەدامەزراندنی پەیمانگای دادوەری، هەڵسەنگاندنی بەردەوامی دادوەرانیشی لەلایەن ئەنجومەنی دادوەریەوە بەکارێکی گرنگ وەسفکرد.

ئەمڕۆ 17/11/2009 سەرۆک و ئەندامانی دەسەڵاتی دادوەری هەرێمی کوردستان سەردانی د.بەرهەم ئەحمەد ێاڵح سەرۆکی حکومەتی هەرێم- یان کردو پیرۆزبایی دەست بەکار بوونیان لەسەرۆکی حکومەت و ئەندامانی کابینەی تازە کرد.

لەدیدارێکیشدا کەوەزیری داد تیایدا ئامادە بوو، باس لەبایەخی دەسەڵاتی دادوەری و سەربەخۆیی دادگاکان کرا، سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریش دووپاتیکردەوە کەئەوان پاڵپشتی حکومەت دەبن بۆ جێبەجێکردنی قانوون و بەرقەرارکردنی دادپەروەری زیاتر، هەروا ئاماژەی بەوەشکرد کەحکومەت درێغی لەپشتیوانی دادگاو دادوەران نەکردووە.

سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەئەندامانی ئەنجومەنی دادوەری کوردستانی راگەیاند: دامەزراندنی ئەنجومەنی دادوەری هەنگاوێکی گرنگ بوو بۆ چەسپاندنی یاساو جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان لەکوردستاندا، لەو میانەیەدا هاوکاری و پشتیوانی حکومەتی بۆسەربەخۆیی دادگاو دەسەڵاتی دادوەری دووپاتکردەوەو بەمەرجێکی سەرەکی سەرکەوتنی ئەزموونی حوکمڕانی هەرێمی دانا.

هەر لەو دیدارەی سەرۆکی حکومەت لەگەڵ سەرۆک ئەندامانی دەسەڵاتی دادوەریدا گفتوگۆ لەبارەی پێویستی دامەزراندنی پەیمانگای دادوەری کراو د.بەرهەم وەزارەتی دادو ئەنجومەنی وەزیرانی راسپارد هەوڵبدەن ئەو پەیمانگایە دابمەزرێت.

د.بەرهەم ئەحمەد ێاڵح سەبارەت بەکاراترکردنی دەسەڵاتی دادگاو دادوەران لەکوردستاندا پێشنیازیکرد پێداچوونەوەی بەردەوام بۆ ئەدا و شارەزایی دادوەران و دەزگا دادوەریەکان بکرێت بۆ ئەوەی چالاکانە بەشداری لەدروستکردنی ژینگەیەکی یاسایی تەندروستدا بکەن کەهەموو کەس لەبەردەم یاسادا وەکو یەک بێت، لەو رووەشەوە ئامادەیی حکومەتی خستەڕوو.


  
Share
 
« خلف
 
© به‌رهه‌م ساڵح @ 2012 | هه‌مو مافێکی پارێزراوه‌.