English | Arabic | kurdish
Kurdish

هه‌واڵ

د. به‌رهه‌م ساڵح له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی كۆبوه‌وه‌

د. به‌رهه‌م ساڵح له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی كۆبوه‌وه‌
ئه‌مڕۆ 4/2/2012 له‌شاری هه‌ولێر به‌ڕێز د. به‌رهه‌م ساڵح به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان كه‌ریم شه‌نگاری وه‌زیری ناوخۆ، حاكم ره‌ئوف ره‌شید وه‌زیری ...

زیاتر بخوێنه‌وه‌‌
 

به‌شداریكردن


  
Share

Press Office

سەرۆکی حکومەت دووپاتی دەکاتەوە:هەڵەبجە ناسنامە و پێناسەمانە
دوێنێ 23/11/2009 سەرۆکی حکومەتی هەرێم بەرهەم ساڵح بەئامادەبوونی جێگری سەرۆکی حکومەت ئازاد به روارى و ژمارەیەک وەزیر، لەگەڵ وەفدی ئیداری و کەسایەتی و نوێنەری شەهیدان و قوربانیانی هەڵەبجە و نوێنەری لایەنە سیاسیەکانی ئەو شارە کۆبووەوە.
 سەرەتای کۆبوونەکەدا د. بەرهەم جارێکی تر دووپاتیکردەوە کەهەڵەبجە ناسنامەو پێناسەمانە، بۆیە شایستەی ئەوەیە بەهەموو شێوەیەک خزمەتی بکرێت و هەوڵ بدرێت بەشێک لەقوربانی و نەهامەتی هاووڵاتیانی ئەو شارە لەو رێگەیەوە قەرەبوو بکرێتەوە، هەروا سەرۆکی حکومەت بەوەفدی هەڵەبجەی شەهیدی راگەیاند: بۆیە جارێکی تر لەئەنجومەنی وەزیران و بەئامادەبوونی ژمارەیەک وەزیر لەگەڵتان کۆدەبینەوە بۆ ئەوەی گرنگیدانی حکومەت بەناوچەکەتان تەئکید بکەینەوەو بەرنامەیەکی وردیش بۆ جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژەو کارانە دابنێن کەبڕیاریان لەسەر دەدرێت.
 سەرۆکی حکومەتی هەرێم روونیشیکردەوە کەبەجیدی کار بۆ بەپارێزگاکردنی هەڵەبجەو شارەکانی تر دەکەین کەبەڵێنمان داوە بیانکەین بەپارێزگا، سەرۆکی هەرێمی کوردستانیش لەنزیکەوە چاودێری ئەو دوو داواکاریەی خەڵکی هەڵەبجە دەکات، بەڵام وەک سەرۆکی حکومەت ئاماژەی پێکرد بەشێکی رێوشوێنی یاسایی و دەستووری ئەو بڕیارە پەیوەندی بەحکومەتی عیراقەوە هەیە، لەمیانەیدا گوتی: هەوڵ دەدەین چارەسەرێکی گونجاو بدۆزینەوە، سەبارەت بەرکردنەوەی زانکۆی هەڵەبجەش د.بەرهەم بەوەفدی میوانی راگەیاند ئێمە سوورین لەسەر کردنەوەی زانکۆکە، وەزیری خوێندنی باڵاشی راسپارد لەماوەکی کورتدا سەردانی شارەکە بکات و ئامادەکاری کردنەوەی زانکۆکە بڕەخسێنێ.
دواتر قایمقامی هەڵەبجە بەوەکالەت راپۆرتێکی خوێندەوە کەتیایدا دەستنیشانی کۆمەڵیک پڕۆژە کرابوو بۆ ناوچەی هەڵەبجەو دەوروبەری، سەرۆکی حکومەت سەرجەم داواکاریەکانی قایمقام و ئامادەبووانی رووبەڕوی وەزیرە پەیوەندیدارەکان کردەوە، بەمەبەستی تاوتوێکردن و جیاکردنەوەی ئەو پڕۆژانەی کەپێویست دەکات لەبودجەی ساڵی داهاتوو دابندرێن.
 لەوچوارچێوەیەدا وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار رایگەیاند کە ئەمساڵ چەند چەند پڕۆژەیەک بەبڕی 22 ملیار دینار جێبەجێ دەکەن کەوەزارەتی دارایی رەزامەندی لەسەر داوە، لەگەڵ نۆژەنکردنەوەی تۆڕی ئاوی بەشێک لەگەڕەکەکانی هەڵەبجە، هەروا وەزیری شارەوانی ئاماژەی بەوەدا کەبۆ مەبەستی گەشەپێدانی گەشتووگوزار لەبەرنامەی وەزارەتدایە ماستەر پلانی گەشتوگوزار بۆ سەرجەم کوردستان ئامادە بکات و ناوچەی هەڵەبجەش لەوبارەیەوە گرنگی زۆری پێدەدرێت، سەبارەت بەبودجەی ساڵی داهاتووش ووتی: قیرتاوکردنی شەقامەکان و تەواوکردنی شۆستەکان بڕیاریان لێدراوەو لەبودجەی ساڵی 2010 دا جێبەجێ دەکرێن.
  سەبارەت گرنگی دانی حکومەتی هەرێم بەبواری کشتوکاڵی لەناوچەی هەڵەبجەدا وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو رایگەیاند وەزارەت  ژمارەیەک خانووی پلاستیکی بۆ جوتیارانی ئەو ناوچەیەو دابین دەکات و بوشێک لەجۆگاکانی ئاودێریش کۆنکرێت دەکات، هەروا بەئامادەبوانی راگەیاند یەکەم سەردانی مەیدانیشی بۆ ناوچەکەی ئەوان دەبێت بۆ ئەوەی پلانی ئەوە دابڕێژن چۆن گرنگی بەو کەرتە گرنگە بدەن.
هەر لەدرێژەی ئەو کۆبوونەوەیە وەزیری ئاوەدانکردنەوە نیشتەجێبوون بەوەفدی شاری هەڵەبجەی راگەیاند دیزاین و دەرخستەی بەدووساید کردنی سەید ێادق- هەڵەبجە تەواو بووەو دەخرێتە بودجەی ساڵی داهاتوو، جگە لەدروستکردنی ژمارەەک خانوو، ئاماژەی بەوەشکرد کەبەبڕی 19 ملیار دینار هەندێ پڕۆژە لەجێبەجێکردن دان.
 لەبارەی پەروەردەو خوێندنیش وەزیری پەروەردە بڕیاریدا داواکاری وەفدی هەڵەبجە جێبەجێ بکرێت. سەرەرای رەزامەندی وەزارەتی دادو ئابووری بەکردنەوەی بەرێوەبەرایەتی تاپۆو خەزێنە لەوشارەدا، وەزیری خوێندنی باڵاش پێش کۆتایی ساڵ بەمەبەستی بەرنامە رێژی کردنەوەی زانکۆی هەڵەبجە سەردانی ئەو شارە دەکات.
 هەر لەکۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ وەفدی هەڵەبجەی شەهید دا، سەرۆکی حکومەت بڕیاریدا خەرجی چارەسەری نەخۆشەکانی پاشماوەی کیمیاباران هەمووی بکرێت بەخۆڕایی ، لەوبارەیەوە دەسەڵاتی تەوای دا بەوەزارەتی تەندروستی و کاروباری شەهیدان، لایەنە پەیوەندیدارەکانیشی راسپارد ماڵی پاشاو مزگەوتی گەورەی خورماڵیش نۆژەن بکەنەوە کەداواکاریەکی دیکەی خەڵکی هەڵەبجە بوو، سەرەڕای راسپاردنی وەزارەتی رۆشنبیری بۆ دروستکردنی هۆڵی بۆنەکان لەوشارەدا.
 لەکۆتایی کۆبوونەوەکەدا وەفدی ئیداری و کەسایەتی و کەسوکاری شەهیدانی هەڵەبجە خۆشحاڵی خۆیان بەو کۆبوونەوەیەو سەرجەم بڕیارەکان خستەروو.

 
 
  
Share
 
« خلف
 
© به‌رهه‌م ساڵح @ 2012 | هه‌مو مافێکی پارێزراوه‌.