English | Arabic | kurdish
Kurdish

هه‌واڵ

د. به‌رهه‌م ساڵح له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی كۆبوه‌وه‌

د. به‌رهه‌م ساڵح له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی كۆبوه‌وه‌
ئه‌مڕۆ 4/2/2012 له‌شاری هه‌ولێر به‌ڕێز د. به‌رهه‌م ساڵح به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان كه‌ریم شه‌نگاری وه‌زیری ناوخۆ، حاكم ره‌ئوف ره‌شید وه‌زیری ...

زیاتر بخوێنه‌وه‌‌
 

به‌شداریكردن


  
Share

Press Office

حکومەتی هەرێم بەرگری کردن لەماف و ئازادیەکانی ژنان و ئافرەتان بەئەركى سەرەکی خۆی دەژمێرێت
بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان
لەرۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندی تیژی لەسەر ژنان حکومەتی هەرێمی کوردستان جارێکی تر پابەندی خۆی بەپاراستنی تەواوی مافەکانی ژنان و سازکردنی زەمینەی بەشداری کاریگەرتر لەبواری سیاسی و کۆمەڵایەتیدا دوپاتدەکاتەوە.
گرنگی دان بەئافرەتان و دەستەبەرکردنی ماف و جێبەجێکردنی خواستەکانیان یەکێکە لەپرنسیپە سەرەکیەکانی کارکردنی حکومەتی هەرێم، بۆ بەرجەستە کردنی ئەو راستیەش بەکردەوە چەند هەنگاوێکی گرنگمان ناوە، کەخۆی لەدیاریکردنی رێژەی ژنان لەپەرلەمان و پێدانی پۆستی جیاجیاو زەمینە خۆشکردنی بەشداریان لەسەرجەم بوارەکاندا دەبینێـەوە، بەڵام پێمان وایە ئەم هەنگاوانە تەنیاسەرەتایەکن بۆ دۆزینەوەی تواناو بەخششی زیاتری ئەو بەشە زیندوەی کۆمەڵ کەبە بیانوی بێجێوە رێگەی داهێنان و تاقیکردنەوەیان لێ گیراوە، بۆیە حکومەتی هەرێم بەئەرکی سەر شانی خۆی دەزانێت لەم رۆژەدا جارێکی تر دوپاتی بکاتەوە کەبەهەموو شێوەیەک کار بۆ ئەوە دەکات هەر جۆرە توندوتیژیەک کەلەکۆمەڵگەی کوردستان دەرحەق بەژنان دەکرێت، رێگەی لێبگرێت و کار بۆ دروستکردنی فەزایەکی سیاسی وابکات کەژن بەیەکسانی بەگوێرەی تواناکانی خۆی مامەڵە بکرێت.
حکومەتی هەرێمی کوردستان لەم رۆژە جیهانیەدا کەسیمبولی بەگژداچوونەوەی توندوتیژی و زوڵمکردنە لەئافرەتان، دەیەوێت بەکردەوە زیاتر ئەو راستیە بەرجەستە بکات، کەگرنگی دان بەئافرەتان و هەوڵدان بۆ بنبڕکردنی توندوتیژی و کوشتن و ئەشکەنجەدانیان بەناوی شەرەفپارێزی، یەکێکە لەئەولەویاتەکانی حکومەت، بۆ جێبەجێکردنی ئەم ئەرکەش حکومەتی هەرێم پێویستی بەهاوکاری و هەماهەنگی سەرجەم ئەو رێکخراوو سەنتەرانەیە کەکار بۆ ئافرەتان و بەدەستهێنانی ماف و ئازادیەکانیان دەکەن، بۆ ئەوەی بەهەموو لایەکمان بتوانین رێوشوێنی یاسایی و دامەزراوەیی دابنێن بۆ پارێزگاریان و دەستەبەرکردنی تەواوی مافەکانیان.
حکومەتی هەرێم کە لەم رۆژەدا بەرپرسیارێتی بەرگری کردن لەماف و ئازادیەکانی ژنان و ئافرەتان بەئەرکێکی سەرەکی خۆی دەژمێرێت، راشی دەگەیەنێت کەخەریکی دامەزراندنی دەستەیەکە کەراستەخۆ سەر بەئەنجومەنی وەزیران دەبێت بۆ دیاریکردنی میکانیزمی گرنگیدان بەئافرەتان و یەکخستنی هەوڵ و کۆششەکانی حکومەت لەپێناو نەهێشتنی جیاکاری و ئەوستەمەی لەژێر ناونیشانی جیاجیاوە دەرحەقیان دەکرێت، سەرەڕای دروستکردنی وشیاریەکی کۆمەڵایەتی و ژینگەیەکی یاسایی کەتیایدا ژنان مافەکانیان مسۆگەر بێت.



 
  
Share
 
« خلف
 
© به‌رهه‌م ساڵح @ 2012 | هه‌مو مافێکی پارێزراوه‌.