English | Arabic | kurdish
Kurdish

هه‌واڵ

د. به‌رهه‌م ساڵح له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی كۆبوه‌وه‌

د. به‌رهه‌م ساڵح له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی كۆبوه‌وه‌
ئه‌مڕۆ 4/2/2012 له‌شاری هه‌ولێر به‌ڕێز د. به‌رهه‌م ساڵح به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان كه‌ریم شه‌نگاری وه‌زیری ناوخۆ، حاكم ره‌ئوف ره‌شید وه‌زیری ...

زیاتر بخوێنه‌وه‌‌
 

به‌شداریكردن


  
Share

Press Office

لە پێشوازی باڵوێزی ئیتالیا لە عیراق..کوردستان دەروازەیەکە بۆ هەموو ناوچەکانی عیراق
ئەمڕۆ 26/11/2009 د.بەرهەم ئەحمەد ساڵح سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیکرد لە"مەوریزیۆ مێلانی"، باڵیۆزی ئیتاڵیا لەعیراق و لەدیدارێکدا باس لەپەیوەدیەکانی هەرێمی کوردستان و عیراق ئیتاڵیا کرا.
لەودیدارەی سەرۆکی حکومەتدا لەگەڵ باڵیۆزی ئتاڵیا لەعیراق کەبەرپرسی پەیوەدیەکانی حکومەتی هەرێم فلاح مصطفى تیایدا ئامادە بوو، باس لەگرنگی پەیوەندی هەرێم و وڵاتی ئیتاڵیا کرایەوە، لەوبارەیەوە سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەدا کەکوردستان ژینگەیەکی لەبارە بۆ کۆمپانیا و وەبەرهێنە دەرەکیەکان بۆ ئەوەی لەکوردستان کاری وەبەرهێنان ئەنجام بدەن، کوردستانیشی وەکو دەروازەی ناوچەکانی تری عیراق وەسفکرد.
لەدرێژەی کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی هاوکاری کۆمپانیاو شارەزایانی ئیتاڵیا کرا سەبارەت بەگەشەپێدانی کەرتەکان کشتوکاڵ و پیشەسازی و خوێندن و تەندروستی سەرجەم بوارەکانی تر، لەوباریەوە باڵیۆزی ئیتاڵیا ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ هەموو جۆرە هاوکارییەک دووپاتکردەوە.
سەبارەت بەدۆخی سیاسی عیراق و یاسای هەڵبژاردنەکان و پێویستی ئەنجامدانی وەکو مافێکی دەستووری عیراقییەکان لەوادەی خۆیدا گفتوگۆ کرا.

 
  
Share
 
« خلف
 
© به‌رهه‌م ساڵح @ 2012 | هه‌مو مافێکی پارێزراوه‌.