بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربانەوە پیرۆزبایەکی گەرم لەسەرجەم خەڵکی کوردستان و عیراق و کەسوکاری شەهیدان و سەرجەم چین و توێژەکانی کوردەواری دەکەم، هیوادارم ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێروخۆشی هەموو لایەک.
هەر لەم بۆنە پیرۆزەدا ئومێد دەخوازین بەهەموو لایەک لەم ساتەوەختە ناسکەدا خزمەتی زیاتری گەلەکەمان بکەین و بەئاراستەی پاراستن و دەستخستنی دەسکەوتی زیاتر هاوکاری یەکتر بین، لەپاڵ گەردن ئازادی کۆمەڵایەتی، گەردن ئازادی سیاسیش لەیەکتر بکەین و لەسەر خاڵ و ئەرکە هاوبەشەکان لەهەماهەنگی و پشتیوانی یەکتر درێغی نەکەین، چونکە بەرپرسیارێتی بەرامبەر بەگەل و نیشتمان بەرپرسیارێتیەکی هاوبەشەو هەموومان لەبەردەمیدا یەکسانین.
جارێکی تر دوپاتیدەکەینەوە، کەحکومەتی هەرێم هی هەموو هاووڵاتیانی کوردستانە بەبێ جیاوازی و بەیەک چاویش سەیریان دەکات، بۆیە داوای ئێمەش پشتیوانی و هاوکاری زیاتری ئێوەی خۆشەویستە بۆ ئەوەی لەکارەکانمان سەرکەوتوو بین.
دووبارە جەژنی قوربان لەهەموو لایەک پیرۆزە
د. بەرهەم ئەحمەد ساڵح
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
|