English | Arabic | kurdish
Kurdish

هه‌واڵ

د. به‌رهه‌م ساڵح له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی كۆبوه‌وه‌

د. به‌رهه‌م ساڵح له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی كۆبوه‌وه‌
ئه‌مڕۆ 4/2/2012 له‌شاری هه‌ولێر به‌ڕێز د. به‌رهه‌م ساڵح به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان كه‌ریم شه‌نگاری وه‌زیری ناوخۆ، حاكم ره‌ئوف ره‌شید وه‌زیری ...

زیاتر بخوێنه‌وه‌‌
 

به‌شداریكردن


  
Share

Press Office

سەرۆکی حکومەت جەژنى قوربان لەگەڵ کەس وکاری ئەنفالکراوەکاندا دەکات

سەر لە بەیانى ئەمڕۆ یەکەمین رۆژى جەژنى قوربانى پیرۆز 27/11، د. بەرهەم ئەحمەد ساڵح سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان بە یاوەرى کامەران ئەحمەد وەزیرى ئاوەدانکردنەوە و د. مەجید حەمەد ئەمین وەزیرى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان سەردانى شارى چەمچەمال و ناحیەى شۆڕشى کرد و پیرۆزبایی جەژنى لە هاووڵاتیان و کەسوکارى شەهیدان و ئەنفالکراوان کرد و لە مەراسیمێکدا بەردى بناغەى پرۆژەى دروستکردنى 900 خانووى بۆ کەسوکار و وارسى ئەنفالکراوان دانا و رایگەیاند لە ماوەى نزیکی داهاتوودا پرۆژەى دروستکردنى 1200 خانووى تر بۆ وارسى ئەنفالکراوان رادەگەیەنرێت.

هەر ئەمڕۆ د. بەرهەم ئەحمەد ساڵح لە شارى چەمچەمال و ناحیەى شۆڕش بەردى بناغەى مۆنۆمێنت و مەزارگەى ئەنفالکراوانى دانا و لە وتەیەکیدا بەو بۆنەیەوە پیرۆزبایی جەژنى قوربانى لە هاووڵاتیان و کەسوکار و وارسى شەهیدان و ئەنفالکراوان کرد و تەئکیدی کردەوە کە ئەم پرۆژانەى حکومەت بۆ خزمەتى وارسى شەهیدان و ئەنفالکراوان جێبەجێى دەکات وەبیرهێنانەوەى ئەو شەوزەنگ و داپڵۆسینانەیە کە رژێمى پێشوو لە دژى کۆمەڵانى خەڵک ئەنجامی داون و ئاماژەیکرد بەوەى ئەرکی سەرشانى ئێمەیە لەم سەردەمەدا لە خزمەتى قوربانیانى و کەسوکارى شەهیدان و ئەنفالکراواندا بین بەو هیوایەى ببڕاى ببڕ جارێکى تر نەهامەتى و چەوسانەوە روونەکاتەوە ئەم وڵاتە و هەموومان پێکەوە بە دڵسۆزى و سۆزەوە خزمەتى وڵات و دەسکەوتە بەدیهاتووەکان بکەین و لە خەمى چارەسەرى کەموکورتى و گرفتەکاندا بین.

سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە وتارەکەیدا رایگەیاند هیوادارین سەردانى ئێمە و وەفدی باڵاى حکومەت بۆ چەمچەمال و شۆڕش لە بەیانیی یەکەم رۆژى جەژنى قوربانی پیرۆزدا پەیامێک بێت بۆ جەخت کردنەوە لە سەر بایەخى هەمیشەیی و بەردەوامى حکومەتەکەى خۆتان لە خزمەتکردن و بایەخدان بە ژیان و گوزەرانتان و بە دروستکردنى ئەم مۆنۆمێنتەش بایەخ بە یادگارییەکان بدەین و بەرز رایانبگرین و بایەخیان پێبدەین تاکو مێژوو کارەساتە گەورەکانى میللەتەکەمان لە یاد نەکات و بەردەوام کەرەستە و ئەرشیفى ئەو کارەساتانە لە بەردەمى نەوەکانى داهاتوودا بن.

هەروا سەرۆکى حکومەت رایگەیاند کە کابینەى شەشەمى حکومەتى هەرێمى کوردستان بەردەوام دەبێت لە بایەخدان بە چەمچەمال و شۆڕش و کەسوکار و وارسى شەهیدان و ئەنفالکراوان و ئەمڕۆ بەردى بناغەى دروست کردنى 900 خانوو دادەنێین و لە ئایندەیەکى نزیکیش بەردى بناغەى 1200 خانووى تر دادەنێین و لە ماوەى نزیکى داهاتووش حکومەتى هەرێمى کوردستان لە رێگەى وەزارەتى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان هیمەت و هەوڵى پێویست دەدەن بۆ ئەوەى روفاتى پیرۆزى ئەنفالکراوان بهێنرێنەوە و بە خاکى پیرۆزى کوردستان بسپێردرێن.

دکتۆر بەرهەم رایگەیاند کە یەکێک لە سەربەرزییەکانى ژیانى ئەوەیە کە لە ئیدارەى سلێمانى و لەو کاتانەى باروزروفێکى باش لە کوردستاندا نەبوو توانیمان مووچە بۆ کەسوکارى سەربەرزى ئەنفالەکان تەرخان بکەین و موژدەى ئەوەى پێدان لە بودجەى ساڵى نوى حکومەتى هەرێمى کوردستاندا بە رێژەى 50% مووچەى وارس و کەسوکارى ئەنفالەکان زیاد دەکات کە تۆزقاڵێکە لە وەفادارى حکومەتى کوردستان بۆ شەهیدان و ئەنفالەکان هەروا بایەخدانى خۆى و حکومەتى هەرێمى کوردستانى بە خزمەتکردنى کەسوکار و نەوەى شەهیدان و ئەنفالکراوان دووپات کردەوە و رایگەیاند کە هاوکار دەبین بۆ ئەوەى نەوەى نوێى شەهیدان و ئەنفالەکان بتوانن خوێندن تەواو بکەن و پسپۆڕى و بڕوانامەى باش بەدەست بهێنن و دووپاتى کردەوە خۆشحاڵە بەوەى لە یەکەمین رۆژى جەژنى قوربان لە یەکەم جەژندا وەک سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان سەردانى چەمچەمال و شۆڕشى کردووە.

 
سەرۆکی حکومەت جەژنى قوربان لەگەڵ کەس وکاری ئەنفالکراوەکاندا دەکات
سەرۆکی حکومەت جەژنى قوربان لەگەڵ کەس وکاری ئەنفالکراوەکاندا دەکات
  
Share
 
« خلف
 
© به‌رهه‌م ساڵح @ 2012 | هه‌مو مافێکی پارێزراوه‌.